چە‌ند ئامۆژگاریە‌ك بۆ قوتابیان لە‌ دە‌ستپێكی ساڵی خوێندندا

ئاوات محەمەد گەڵاڵی

پشووی هاوین کۆتایی هات و ساڵی نوێی خوێندن دەستی پێکرد، سەرەتای خوێندن زەحمەتە چونکە منداڵەکان ڕاهاتوونە بەم پشووە ماوەدرێژە؛ پێوێستە لەسەر قوتابیان و خوێندکاران ئەم ئامۆژگاریانە جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بن لە خوێندنی ساڵی نوێ:
١- زووخەوتن: زوو خەوتن تەرکیز زیاد دەکاو مێشک چالاک دەکا،یارمەتی لەبیرچوونەوە دەدات…
٢- دەست هەڵگرە لە هەموو ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و مۆبایل، ئەگەر زۆر پێویست نەبوو بەکاری مەهێنە و
سنوورداریان بکە.
٣- هەموو پێداویستی و کەلوپەلەکانی خوێندنت پێش دەسپێکی قوتابخانە بکڕە؛ وەک جانتای و پێنووس و تێنووس (دەفتەر) و قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ و، هتد؛ بەڵام زیادەڕەوی لە کڕین مەکە.
٤- دڵخۆش و گەشبین بە. هەوڵ دە سوود لە هەموو کاتەکانی قوتابخانە وەرگری تاوەکو ساڵێکی پڕ لە ئەکادیمی و سوودبەخش پێشکەش بکەی…

٥-ڕێکخستنی کاتەکانت: كاتی خوێندن لە پشوو و سەیرکردنی تەلەفزێۆن سەردانی ھاورێكانت ، جیا بكە‌رە‌وە‌.

٦- پێشوەختە خۆت ئامادە بکە بۆ وانەکان؛ بە تەرکیزەوە بخوێنە و تێبگە.
٧-هەر لە سەرەتای ساڵەوە، ئەرکی ڕۆژانەت جێبەجێ بکە با وانەکانت هەموو لەسەر کۆ نەبێتەوە، دوایی
فریا ناکەویت.
٨- هاوڕێیەتی دروست بکە لەگەڵ مامۆستاکان تدا؛ هەوڵ بدە بیانناسە و بە پێی سروشتی خۆیان مامەڵەیان
لەگەڵدا بکە.

٩- وەرزش بکە، چونکە وەرزش وزە دەبەخشێت بە جەستە و تەرکیز زیاد دەکا؛ باری دەروون ئارام دەکا و، ڕۆلی خوێن چالاک دەکا.
١٠- خواردنی تەندروست بخۆ؛ دوور بکەرەوە لە خواردنی حازربەدەست (Fast Food) و شیرنی.
١١- دووبارە گەڕانەوەی هاوڕێیەتی قوتابخانەت دەست پێ بکە.
١٢- شوێنی گونجاو هەڵبژێرە؛ لە کورسیەکانی دواوە دامەنیشە هەوڵی ئەوانەی پێشەوە بدە بۆ ئەوەی زیاتر تەرکیزی بکەی؛ هەموو ئەو زانیاری و تێبینیە بەسوودانەی مامۆستا بنووسەرەوە دوایی سوودی لێ دەبینیت.