دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

ئەمڕۆ (٦)ـی ئەیلوولە
٣5 ســـاڵ لەمەوبەر لـــە ڕۆژێکی وەک ئەمـــڕۆدا حکومەتی بەعس هەڵمەتی جینۆســـایدی کوردی ڕاگرت. هەڵمەتەکە کە بە (الانفال) ناسرابوو لە 27 شوباتی 1988ـەوە دەستی پێکرد و لە 6 ئەیلولی هەمان ســـاڵدا کۆتایی هـــات، بەڵام سیاســـەتی قەلاچۆکردن هەر بەردەوام بوو. ئەنفال لە هەشت قۆناخ پێک هاتبوو. قۆناخی یەکەم لە دۆڵی جافایەتی لە پارێزگای ســـلێمانی و قۆناخی هەشـــتەم لە ناوچەی ئامێدی لە بادینان دەســـتی پێکرد. هەڵبەتە سیاســـەتی لەناوبردنی گەلی کوردســـتان زۆر لەوە پێشتر دەستیپێکردبوو، تا ســـاڵی 1991 یش بەردەوام بوو. زۆر لەسەر ئەنفال نوسراوە، بەڵام ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوی (Human Rights Watch) لە هەموویان وردتر و بەڵگەدار ترن، چونکە هەر دوای ڕاپەڕین سەدان هەزار بەڵگە لە کەرکووک و بارەگاکانی تری ســـوپا و حیزبی بەعس دەســـتیان بەســـەردا گیراوە و برانـــە ئەمەریکا و لە لایەن تیمی پســـپۆڕەوە پشـــکنینیان بۆ کـــرا و وەک بەڵگە کۆ کرانـــەوە و تۆمارکران. بە داخـــەوە ئەو مەرام و ئەقڵیـــەت و بیرکردنەوانەی ئەنفالیان هێنایە بەرهەم هێشتا لە بەغدا زاڵن. لە هەمان ڕۆژی ساڵی 19٣0 خەڵکی ســـلێمانی دژی دانوســـتانەکانی نێوان بەریتانیا و حکومەتی عێراق بۆ کۆتاییهێنانی ئینتیداب و سەربەخۆبوونی عێراق ڕاپەڕین چونکە یەکێک لـــەو مەرجانەی کۆمەڵی گەلان بۆ ســـەربەخۆبوونی عێراق دایاننابـــوو ئـــەوە بوو کە دەبوایـــە حکومەتی پاشـــایەتیی عێراق ڕیوشـــوێنی پێویســـتی بۆ دەســـتەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد دابنایـــە. نە حکومەتی عێراق و نە حکومەتی بەریتانیاش لە ماوەی ئینتیدابدا ئەو ئەرکەیان جێبەجێ نەکردبوو. هەر ئەم خۆپیشاندانە بوە هۆی ئەوەی شـــێخ مەحمودی حەفید بگەڕیتەوە کوردستان و دوا شـــەڕی لەگەل حکومەتی بەریتانیا و عێراق بکات لە ئاوباریک. سەرەڕای هەموو ئەمانەش لە ٣ـی تشرینی یەکەمی 19٣2ـدا عێراق بووە ئەندامی کۆمەڵەی گەلان و بە ناو سەربەخۆ بوو، بەڵام ئەمڕۆ لە هەمووکات زیاتر ژێردەستەترە. 4 ڕۆژیش لەمەوبەر لە کەرکوکی خۆڕاگردا خۆپیشـــاندانی ئاشـــتیانە ئەنجام درا، بەڵام هەمان ئەو دەوڵەتەی لە ســـاڵی 19٣2ـدا بەبێ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بۆ ڕێزگرتن لە مافەکانی کورد، ســـەربەخۆ بوو، بە فیشـــەک وەڵامی خەڵکی مەدەنی و ئاشتیخوازی کەرکوکی دایەوە. هەر خودی مانگی ئەیلـــوول، پڕە لە داســـتانی بەرگـــری و بەرپەرچدانەوەی دژمنان. شـــەڕی خواکورک لە 5ــــی ئەیلولی 1988 و شۆڕشـــی ئەیلوولی 1961 تەنیـــا دوو نموونەی تری زیندوێتـــی و بەردەوامیی خەباتی
نەتەوەکەمانن