ئامانج شاكەلی
مەنووسە کچێکی ئەڵمانی لەگەڵ کوڕێکی باکووری کوردســـتان هاوســـەرگیری دەکا. بنووسە کچێکی ئەڵمان شوو بە کوڕێکی باکووری کوردستان دەکات. مەنووسە دایکانە چەقەڵ. بنووسە چەقەڵی دایکانە. مەنووسە عەلاگە، سەلە، خێمە. بنووسە توورەکە،
سەبەتە، خێوەت مەنووســـە گەلەگورگێـــک چەنـــد ســـەرەمەڕێکی بەردەڕەشـــی هەڵدڕی. بنووســـە لە بـــەردەڕەش گەلەگورگێک چەند سەر مەڕیان هەڵدڕی. مەنووســـە تەندروســـتیت دەخاتە مەترســـییەوە. بنووســـە بۆ تەندروســـتیت خراپە، یـــان زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت. مەنووسە نەوتی هەرێمی کوردستان کێشەی گەرمی نێوان تورکیا و عێراقە. بنووســـە کێشەی گەورەی نێوان تورکیا و عێراق، نەوتی هەرێمی کوردستانە. مەنووســـە زەحافە، جزمە. بنووســـە ســـوورتمە، چەکمە. مەنووســـە دەســـت بـــە دەســـت پێکردنـــەوەی بەرنامەکەمـــان دەکەیـــن. بنووســـە بەرنامەکەمان دەست پێدەکەینەوە. مەنووسە بڕیارە نەوتی هەرێم دەست بە هەناردەکردن بکاتەوە. بنووســـە بڕیارە هەنـــاردەی نەوتی هەرێم دەست پێبکاتەوە. مەنووســـە لە سەرەتای دەســـتپێکردنی مەراسیمی چلەی ئیمام حوســـێن تاوەکو رۆژی پێنجشەممە لە هەمـــوو دەروازە ســـنوورییەکانی عێراق 459 هەزار و 444 زیارەتـــکار هاتوونەتە عێراق. بنووســـە لە دەســـتپێکی ڕێوڕەســـمی چلەی ئیمام حوسێنەوە تـــا وەکو ڕۆژی پێنجشـــەممە، لە هەمـــوو دەروازە ســـنوورییەکانی عێراقەوە چوار سەد و پەنجا و نۆ هەزار و چوار سەد و چل و چوار زیارەتکار هاتوونە
عێراق