کەریم کاوە ڕایەتی
ساڵڕۆژی ئەنفالی بادینان ڕۆژێكی ناخۆش و تراجیدیایەکی تری نەتەوەکەمانە، كه حكوومه‌تی به‌عسی فاشیزم هه‌وڵیدا به قڕكردن و له‌ناوبردنی خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی ده‌ڤه‌ری بادینان ئیراده‌ی كوردستانیان بشكێنن. لە 25ـی ئابی 1988 تاوەکو 6ـی ئەیلوولی 1988ـدا شاڵاوێكی گه‌وره‌ی دڕندانه‌ی به‌عس به‌چه‌كی قورس هێڕشی كرده سه‌ر گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان دووباره به‌عس به چه‌كی كیمیاوی و گرتن و كوشتن و زینده‌به‌چاڵكردنی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نامرۆڤانه ده‌ستی پێكرد ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هێڕشه هەزاران كەس شەهید، بێسەروشوێن و، بەشێکی زۆریش ئاوارە كران و سەدان گوندیش وێران كران.
ڕژێمی پێشووی عێراق به 8 قۆناغی یه‌ك له‌دوای یه‌ك هه‌وڵی قڕكردن و سڕینەوەی گه‌لی كوردستانی دا، ده‌رئه‌نجام دەستی به‌كاولكردنی گونده‌كان و ڕاپێچکردنی بەشێکی زۆری دانیشتوانەکەی بەرەو بیابانەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و لەوێش لە پاش هەمو جۆرە ئازار و ئەشکەنجەدانێک بێ بەزەییانە کۆمەڵکوژی کردن.
به‌داخه‌وه له‌كاتێكدا یادی ئه‌م تاوانه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌نفال و جینۆساید له‌عه‌قلیه‌تی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی عێراق هێشتا ماوه، جاران خه‌ڵك به جه‌سته جینۆساید كراوه ئێستا به بڕینی قوتی خه‌ڵك و ئابڵوقه‌دانی ئابووری كوردستان ده‌ستیان پێكردووه، هەربۆیە ده‌بێت حکومەتی عێراقی فیدراڵ پابەندییەکانی خۆی بە جێبەجێکردنی مادەی 132ی دەستور جێبەجێ بکات کە بەدەق باس لە قەرەبووکردنەوەی خەڵکی زیان‌لێکەوتووی دەستی ڕژێمی پێشوو و ئەو تاوانانە دەکات کە رژێمی بەعس ئەنجامی داون، کە له په‌یامی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی ئه‌و یاده‌وه هه‌مان خاڵ جه‌ختی له‌باره‌وه كراوه‌ته‌وه.
ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی له‌سه‌رشانمان بووه بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی ئه‌نفال و قوربانیان له‌ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌نجاممان داوه له ناوخۆی عێراق و دەرەوەش، بۆ نمونە لە ماوه‌ی ڕابردوو له ئاستی وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌شداریمان له چەند كۆڕبه‌ند و کۆنفرانسی تایبه‌ت به ئه‌نفال و جینۆساید کردووە لە پێناو ناساندنی ئەم کەیسانە و هاندانی وڵاتان بۆ هاوکاربوونمان لەمبارەیەوە، و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌و دیكۆمێته‌كانمان له‌وێ نیشانی پسپۆڕان داوه و ئاماده‌یمان نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه كوردستان و به‌چاوی خۆیان ببینن.
به‌داخه‌وه گه‌وره‌ترین ئامانجی حكوومه‌تی عێراق له ڕابردوو ئه‌وه‌بووه كه شوناسی گه‌لی کوردستان له‌سه‌ر جوگرافیای خۆی له‌ناو ببات، مه‌به‌ستیان بوو ئه‌وه‌ی له‌به‌غداوه بڕیاری لێبدرێت له‌سه‌ر زنجیره چیاكانی كوردستانیش جێبه‌جێ بكرێت، گه‌لی كوردستان وێرای شه‌هیدبوونی سەد و هەشتا و دوو هه‌زار كه‌س له ئه‌نفالی گەرمیان و هەشت هەزار بارزانی جینۆسایدکراو و پێنج هەزار شەهیدی كیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالی فەیلیەکان و چەندین دەڤەری تر، كه‌چی چۆكی دانه‌داوه و نایه‌وێت چۆك دابدات، قه‌واره‌ی كوردستان به‌خوێنی شه‌هیدان دروست بووه، ئێستا عه‌قلیه‌تێك ده‌یه‌وێت به‌رێگای دیكه ئه‌و قه‌واره‌یه له‌ناوببات، هه‌ر بۆیه لە یادی كارەساتی ئەنفالی بادیناندا جەخت لە رەوایەتی ماف و داواكارییەكانی گەلەكەمان دەكەینەوە و هه‌رچی زووه ده‌بێت له دادگای تاوانه‌كانی جیهان كه‌یسی ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید بناسێنرێت و رووی راسته‌قینه‌ی تاوانباران ئاشكرا بكرێت، و حکومەتی عێراقیش دەبێت پابەندییە دەستووری و قانونیەکانی خۆی جێبەجێ بکات بەرامبەر بە گەلی کورد.
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران