سە‌ردانی سە‌رۆك و جە‌ماوە‌ر

شێرکۆ حەبیب- قاهیرە

لە میانەی سەردانەکەی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ دەڤەری بادینان لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، کۆمەڵێک بۆچوون و ڕای جیاوازی لێکەوتەوە. هاووڵاتیان زۆر سەرسام بوون بە دیداری جەنابیان کە بە ڕاشکاوی ڕەخنە و بۆچوونی خۆیان گەیاندە سەرۆک و دەستیان لەسەر خاڵە لاوازەکانی دانا کە بەداخەوە هەندێ بەرپرس نەیانتوانیوە بە گوێرەی پێویست خزمەتی هاووڵاتیان بکەن، ئەمەش هۆکارە بۆ نیگەرانیی جەماوەر. هەر چەندە ئەمە یەکەم جار نییە جەنابی سەرۆک لەگەڵ هاووڵاتیان کۆببێتەوە، بەڵام ئەم جارە جیاوازتر بوو لە گەڵ دیدارەکانی پێشوو. یەکەم جەنابی سەرۆک خۆی ئارەزوومەندی ئەوە بوو گوێ لەو ڕەخنانە بکرێت کە ڕۆژانە هاووڵاتیان باسی لێوە دەکەن، دووەم ئەمجارە ئەوانەی ئامادە بوون لەو دیدارانە بە ڕاشکاوانە و بێترس ڕەخنەکانیان گەیاندە جەنابی سەرۆک لە ڕوانگەی دڵسۆزیی بۆ گەل و نیشتمان و پابەند بوون بە ڕێبازی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی نەمر، هەروەها جەنابی سەرۆک گەیشتۆتە ئەو قەناعەتە کە کاتی ئەوە هاتووە بەرپرسی گەندەڵ سزا بدرێت و گۆڕانی ریشەیی بکرێت. بەڕاستی جێگای داخە بەرپرسێک متمانەی جەنابی سەرۆک و حزبی پێدرابێت لە ئاستی ئەو بەرپرسییە نەبێت و نەتوانن ئامۆژگاری و فەرمانەکانی جەنابی سەرۆک و حزب جێبەجێ بکەن و بتوانن ئەرکی سەرۆک کەم بکەنەوە لە جێبەجێ کردنی کارەکانیان دوای ئەوەی سەرۆک زیاتر لە نیوسەدە خودی خۆی خەبات دەکات و بەردەوامە لە خەبات و هەروەها خەباتی خانوادە بەڕێزەکەی دوژمن پێش دۆست ئەو ڕاستییە پشت راست دەکاتەوە. لەم ساڵانەی دوای برادەرێکم لە قاهیرە هاتە لام، ئێوارەیەک
ویستمان بچینە مۆڵێک، کاتێک لە ناو تاکسی دانیشتین شۆفێرەکە لە شێوەی ئاخاڤتنمان زانی عێراقین گوتی ئێوە عێراقین گوتم بەڵێ. گوتی ئێمە براین و یەک نەتەوەین، گوتم برا ئا لە ڕووی مرۆڤایەتی بەڵام یەک نەتەوە نەخێر، گوتی تۆ عەرەب نیت؟ گوتم نەخێر گوتی عێراقی نیت؟ گوتم کوردم، یەکسەر گوتی هەولێر دهۆک سلیمانی زاخۆ کەرکووک، لێم پرسی لەوێ بووی دیارە و کاری شۆفێریت کردوە؟ لەوەڵامدا دیار بوو لە کۆمپانیای نەوتی مووسڵ ئیشی کردوە بەو هۆیە سەردانی ئەو شارانەی کردوە، باش چەند خولەکێک گوتی دەتوانم پرسیارێکت لێ بکەم؟ گوتم فەرموو. گوتی ئێوە سەرکردەیەکتان هەیە ناوی مەسعود بارزانییە من زۆر سەرسام پێی، ساڵە های ساڵە خۆی و خانوادەکەی خەبات دەکەن بۆ گەلی کورد ئەوە دەبێ هەمووتان خۆشتان بوێ و پشتگیریی بکەن، دەیناسی؟گوتم ناویم بیستووە دەیەوێ دەولەتی کوردی دروست بکات و ئیسرائیلی دووەم دامەزرێنێت (مەبەستم ئەوە بوو بزانم لە قسەکانی ڕاستگۆیە) هەر ئەوەندەم گوت کابرا دەستی کرد بە جنێودان گوتی ئێمە بەرگریمان لە فەلەستین و خەڵکی فەلەستین کرد هەزاران شدهیدمان دا وڵاتمان تێکچوو ئەوانیش خۆیان لەو وڵات لەو وڵات هەزار جنیوی دا.گوتی من پشگیری دەکەم هەرچی بۆ کورد بکات، باسی نەهامەتیەکانی کوردم بۆ کرد. گوتی پرسیارێکت لێبکەم ئاساییە؟ گوتم فەرموو. گوتی تۆ وا پێدەچێت کەسێکی ڕۆشنبیر و شارەزا بی بەڵام بەداخەوە دەڵێی مەسعود بارزانی ناناسم ئەو شۆڕشگێرە قارەمانە هیوادارم بەخۆت دابجیەوە بزانی ئەوکەسایەتیە کێیە کە خەبات بۆ ئێوە دەکات. قسەکانی زۆر دڵخۆشی کردم هاووڵاتیەکی میسری ئەو تیڕوانینەی بۆ جەنابی سەرۆک هەبوو. پێش ئەوەی بگەینە شوێنی مەبەست پێمگوت سەرۆک بارزانی سەرۆکی منە و من پێشمەرگەی ئەوم! زۆری پێ خۆش بوو گوتی من برای تۆم هەر کات ئیشت هەبوو بزانە برات لێرەیە. کاتی ویستم پارەی بدەمێ کە ئەوکات ٩٠ جنەیه بوو ویستی سوێند بخوات کە وەریناگرێت گوتم
سوێند مەخۆ ١٠٠ جنیەهم دایە .
مەبەستم لەم گێڕانەوەیە تێڕوانینی هاووڵاتیەکی میسری بۆ جەنابی سەرۆک کە پێویستە ببێتە پەندێک.