د.سالار عوسمان
باســـی مانگرتنێکی گشتی دەکەین لە کوردســـتان، کە نەک نەوەی ئێستا، بەڵکوو زۆر لە مێژوونووســـان و سیاسەتوانانی کوردســـتانیش زانیارییان لەبارەوە نییە، کە ئەمەیش بـــۆ خۆی خەمێکە، خەمی ئاگانەبوون لە دوێنـــێ، لە ڕووداوە گرنگەکانی نەتەوە!..
بەڵێ باس لە ڕووداوێکی دەگمەنی پێش لە پەنجا ساڵ دەکەین، ئەو ڕۆژەی ڕابەری نەتەوە(مســـتەفا بارزانی) بۆ پشـــتیوانیی لە ئێزدییەکان بڕیاری دەرکرد کوردستان مـــان بگرێت و، لە ڕێی ئـــەو مانگرتنە مانادارەوە بە عێـــراق بڵێ: نا بۆ تەعریب و ڕاگواستن.
بۆ ئەم ڕۆژ و ڕووداوە لەبیرکراوە:(مانگرتنی گشـــتیی 25 ـی ئابی ١٩٧٣)، بەشـــی ڕۆشـــنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردســـتان، لە درێژەی چالاکییەکانیدا کۆڕێکـــی گفتوگۆئامێزی بۆ هـــاوکاری بەڕێزمان(عەبدولڕەزاق عەلی) ـی ڕۆژنامەڤان و نووسەر ساز کرد.
لـــە کۆڕەکەدا، کە لە کتێبخانەی بەشـــی ڕۆشـــنبیری و ڕاگەیانـــدن بەڕێوەچوو، هاوکارمان(عەبدولڕەزاق عەلی) باسی ئەو ڕۆژ و ڕووداوە گرنگە لەبیركراوەی مێژووی كوردســـتانی كرد و وردەکارییەکانی خســـتەڕوو، تایبەت ڕۆڵی ڕۆژنامەی التآخي و، دواتریش هاتە سەر ڕۆڵ و پەرۆشیی(بارزانیی نەمر) لەو ڕووداوەدا، كە بۆ پشتیوانیی ئێزدییەکان، کە ڕووبەڕووی شاڵاوی سەربازیی سوپای عێراق و ڕاگواستن و تەعریب دەبوونەوە، بڕیاریان لێدا و سەراپای کوردستانی کردە پارچەیەک لە هەڵوێست.
ئەو ڕۆژە: (25 ـی ئابی ســـاڵی١٩٧٣) ســـەروەرییەكی ونكراوە، ســـەروەرییەك كە پێویســـتە هەموو كوردێك بیخوێنێتەوە و لێی تێبگات و هێز و مانای لێ وەربگرێت، ئەو ڕۆژەی هەموو ڕۆڵەکانی کوردســـتان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست کوردستانیان کـــردە تابلۆیەک لە هەڵوێســـت و جوامێری، تابلۆیەک لە پشـــتیوانیی ئێزدییەكان، تابلۆیەك، کە پڕاوپڕە لە مانای گەورەی نیشتمانی و نەتەوەیی.
لەو کۆڕەدا، کە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و نووسەری ئەزیز ئامادەبوون، لە وتارێکدا باسی ئەوەمان کرد، کە لەو پێناوەدا و بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو ڕۆژە لەبیرکراوە، کار دەکەین و هەنگاوی کردەیی فرەلایەن دەنێین.
ــــــــ تێبینـــی: ماوەی(٣) یەکشـــەممەیە، لەبەر هەندێ کاری تایبەتییـــم لێتان دابڕاوم، لەمەودوا دێمەوە خزمەتتان.