پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

مە‌نووسە‌، بنووسە‌؟

ئامانج شاكەلی

مەنووســـە بەدواداچوونی بۆ دەکەین. بنووســـە بەدوایدا دەچین، لێی دەکۆڵینەوە. مەنووســـە لوتکـــەی ئابـــووری هەرێمی کوردســـتان و شانشـــینی سعوودیە، بە سەرپەرشتی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردســـتان و کونسوڵخانەی گشتی ســـعوودیە لە هەولێر بەڕێوەدەچێت. بنووسە لووتکەی ئابووریی هەرێمی کوردستان و شانشینی سعوودییە، بە سەرپەرشـــتیی یەکێتیی هاوردە و ناردەکارانی هەرێمی کوردســـتان و کۆنســـوڵخانەی گشتیی ســـعوودییە لە هەولێر، ساز دەکرێت. مەنووســـە شـــۆفێر لەژێر ڕاهێنان دایە. مزگەوت لەژێر چاککردن دایە. بنووســـە ڕاهێنانی شـــۆفێریی، فێرگەی شـــۆفێریی، مزگەوتەکە کاری تێـــدا دەکرێت. مزگەوتە نۆژەن دەکرێتەوە. مەنووسە دەستگیرکرا، دەستبەسەرکرا، لە ژێر چاودێری چڕدایە. بنووســـە گیرا، دەست بەســـەر کرا، بە وردی چاودێریی دەکرێت. مەنووســـە ســـعودیە دەیەوێـــت گۆرزێکـــی گـــەورە لە پرێمەرلیگ بدات. بنووسە سعوودییە دەیەوێت گورزێکی گەورە لە پرێمەرلیگ بدات. مەنووســـە داراییەکەی دەیان باڵەخانەی لە خۆ گرتووە. بنووسە خاوەن دەیان باڵەخانەیە، یان دەیان باڵەخانەی هەیە. مەنووســـە بانکـــی ناوەندی لوبنان هەموو ســـەروەت و سامانی پارێزگاری پێشووی بانکەکەی بلۆککرد. بنووسە بانکی ناوەندیی لوبنان گشت سامانی پارێزگاری پێشووی بانکەکەی بلۆک کرد. مەنووسە بەهۆی ســـووتانی نانەواخانەیەک چوار کەس گیانیان لەدەســـتدا. بنووســـە لە ئەنجامی ســـووتانی نانەواخانەیەک، چوار کەس مردن. مەنووســـە لەمەوبەدوا ســـوپای عێراق دەستوەردان لە کاروبـــاری جووتیارانی ناوچە کوردســـتانییەکان ناکات. بنووسە لەمەودوا سوپای عێراق دەست ناخاتە کاروباری
جووتیارانی ناوچە کوردستانییەکان