پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ھە‌نگاوێكی دیكە‌ی ڕاگە‌یاندنی پارتی

دیسان كوردش گلۆپ- kurdish globe

د.سالار عوسمان

ئەمڕۆ ژمارەیەکی نوێی ئەم ڕۆژنامە ئازیزە دەردەچێتەوە، دیسان لێکگرێدانەوەی مێژوو، کە ئەمە بەداخەوە بەشێکە لە قەدەری کورد، بۆیە لە نێو سیاسەت و تەنانەت لە نێو ژیانی ڕۆژنامەگەرییشدا، دەبێ قۆناغەکان لێک گرێ بدەینەوە.
بەشێکی زۆری ڕۆژنامە و گۆڤار و ڕادیۆ و تیڤی و، تەنانەت دەزگاکانی چاپ و وەشانی کوردان، لە پڕ وەستاوە، هۆکار زۆرن، کە لێرەدا دەرفەت نییە باسیان بکەین، بەڵام قەدەرە و دەبێ تەحەممولی بکەین و لەگەڵیشیدا چارەسەری بکەین.
کوردیش گلۆپ – Kurdish Globe دواژمارەی (568) لە ڕێککەوتی (2017/2/20) دەرچووە و، ئێستا دەست پێ دەکەینەوە، مەبەستمانە ئەو پردە ڕەنگینە دروست بکەینەوە و بیژیێنینەوە، کە پێی دەگوترێت پردی باڵیۆزی وشە، تا وشەی کورد و وێنەی کوردستان بۆ دونیا، لەڕێی زمانی زیندووی ئینگلیزی بگوازینەوە، کە هەرێمی کوردستان زۆر پێویستی بەم پرد و بەم پەڕینەوەیە هەیە.

پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕاگەیاندنەکەی هەمیشە لە بانێژەی ڕوونەوە سەیری ژیان دەکەن، یەکێک لە بانێژە ڕوونەکان، باڵیۆزی وشە و پەڕینەوەی میدیاییە لە ڕێگەی زمانی ئینگلیزییەوە، ئیتر لەم بانێژە ڕووناکەوە پێکەوە دەبین.

لێرەدا دەمەوێ سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە بکەم، کە دوێنێ کاریان لە کوردیش گلۆپ کردووە و ئەوانەیش، کە ئەمڕۆ و سبەی کاری تێدا دەکەن. بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنیpdk