پە‌ندوە‌رگرتن لە‌ مێژوو

شێرکۆ حەبیب

ماوەیەکە لێرە و لەوێ هەندێ لاپەڕەکانی مێژوو لە لایەن هەندێ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و کەسایەتی هەڵدەدرێەوە، کە بەداخەوە هەڵدانەوەی ئەو مێژووە ئەمڕۆ جگە لە نەهامەتی و دووبەرەکی هیچی تری لێ بەدی ناکرێت. میللەتی کورد خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و شانازییە کە بەداخەوە کەس لاپەڕەکانی ئەو مێژووە هەڵناداتەوە بۆ ئەوەی نەوەی ئەمڕۆ سوودی لێ وەربگرێت، مێژووی هەڵدانەوەی لاپەڕە رەشەکانی مێژوو تەنیا سوود بە نەیاران و ناحەزانی میللەتەکەمان دەگەیەنێ، و ئەگەر هەر لایەنێک یا کەسانێک باس لەو مێژووە دەکەن پێویستە بە ڕاستی و دروستی باسی
لێوە بکەن. ئەگەر مەبەست لە شکاندنی پارتی و سەرکردایەتی
و ئەندامانی پارتی ئەوە خەیاڵیان خاوە، چونکە مێژوو شاهیدە قوربانی و تیکۆشانی پارتی و چۆن دژایەتی پارتی کراوە، هەندێک لەو باوەڕەن کەوا بەو چەواشەکاریە ئێسکی پارتی دەشکێنن ئەوەیان لەیاد چوو وەختێک زۆر زۆر لە ئیستا بەهێزتر بوون نەیان توانی بەمەرامەکانیان بکەن، لەوە تێگەیشوون سەرەڕای دژایەتی کردنی ڕۆژ بە ڕۆژ پارتی بەهێزتر دەبێت کە ئەم هێزەش سەرچاوەی لە ڕێبازی پیرۆزی جەنابی مەلا مستەفا بارزانی و سەرکردایەتی و تێڕوانینی جەنابی سەرۆک بارزانی وەردەگرێت. پارتی نە بەزەبری چەک یا خۆ سەپاندن ئەو هێزەی پەیدا نەکردوە، بەڵکو خۆشەویستی جەماوەرە بۆ ئەو پارتەی ٧٧ ساڵە بێ وچان درێژە بە خەباتی بەپساوەی دەدات ئەوە هۆکارە کە پارتی لە دڵی جەماوەر چەسپاوە، خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و ئاسایش و تەبایی و پێکەوە ژیان کە پارتی خەباتی بۆ دەکات ئەوە هۆکارە کە پارتی پێشڕەوە و میللەت دەنگی پێدەدات، بە چەواشەکاری میژوو و نەخستنە ڕووی ڕاستییەکان ناتوانن دژایەتی پارتی بکەن تەنیا پرسیارێک لە خۆتان بکەن بۆ پارتی لە ڕۆژی دامەزراندنی بە ڕابەرایەتیی باوکی ڕۆحیی کورد جەنابی مەلا مستەفا بارزانی و تا ئەمرۆ بە ڕابەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی حزبی پێشڕەو خاوەن زۆرترین جەماوەر؟ هەڵبەتە پارتی ڕۆژێک لە ڕۆژان سازشی لەسەر پرسە نەتەوەییەکان نەکردوە و ناشی کات، پارتی هەرددم دەست پێشخەر بووە بۆ تەبایی و یەکڕیزی نێو ماڵی کوردستان، ئەمڕۆ لە هەموو ڕۆژ زیاتر کوردستان پێویستی بەیەکریزی و تەباییە و سەربەخۆیی بڕیارەکانە دوور لە ئەجیندای دەرەکی؛ ئەمڕۆ پێویستە یەک دەنگیی کورد لە بەغدا کە هەردەم پارتی هاوکارە و زۆر لە مافەکانی حزبی خۆی بۆ بۆ ئەم مەبەستە کردۆتە قوربانی بۆ
دابینکردنی مافە دەستوریەکانی کوردستان پێویستە لە بەرژەوەندی هەموولایەک ئەوەیە وەک پارتی هەڵسوکەوت بکەن ئەوسا میللەت بڕیاری خۆی دەدات نەک لاپەڕە رەشەکانی مێژوو بە نادروستی هەڵبدەنەوە، ئەوەی ڕووی دا لە ڕابردوو مێژوو بڕیاری لەسەر دەدات کێ هەڵە بوو یا ڕاست، بۆیە گرنگە پەند و وانە لە مێژوو وەربگرن ئەوەی دوێنی نەکرا ئەمڕۆ مەحاڵە بتوانن دژی پارتی سەرکەوتن بەدەست بێین، بۆیە با هەموو ئاراستەکان بۆ تەبایی و برایەتی و یەکریزیی میللەتەمان بێت.