بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

ڕۆژێکی مێژوویی
حەفتاوحەوت ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا پارتی دیموکراتی کوردســـتان بە ڕابەرایەتیی بارزانی نەمر و هەوڵی چەند سەرکردەیەکی خەمخۆر و ڕۆشنبیر دامەزرا. هەرچەندە مســـتەفا بارزانی دوازدە ســـاڵ دوای دامەزراندنی پارتی، لە کوردســـتان دوور بوو، بـــەڵام ئەو پەیوەندییـــە کەمەی کە هەیبوو، لەوەش گرنگتر و کاریگەرتر، ئەو پایە و نێونێوبانگ و خۆشەویســـتییەی لای جەماوەری کورد و سەرکردایەتی و ئەندامانی پارتی هەیبوو، بووە داینەمۆی مانەوە و چالاکی و پێشکەوتنی پارتی. پارتی بووە ئەو سەکۆیەی کوردپەروەران و ئاشقانی نیشـــتمانی کۆ کردەوە. لە ماوەی حەفتاوحەوت ساڵی ڕابردوودا بەشی هەرەزۆری دەسکەوت و سەرکەوتنەکان لە ئەنجامی خەباتی پارتی و قوربانیدانی گەلی کوردســـتان بووە. بێگومان لەم کاروانە دوورودرێژەی خەبات و بەرخۆداندا پارتی تووشی چەندین کۆسپ و تەنانەت نشست بووە، بەڵام کۆڵـــی نەداوە و بەردەوام بووە تـــا ئەمڕۆ. ئەمڕۆ هەموومان لە بەری ڕەنجـــی خەباتی پارتیمان و لایەنەکانی تر ئەخۆین و داری ئـــازادی ئەمڕۆ بە خوێنی شـــەهیدان و فرمێســـکی دایکان و ئارەقەی نێوچەوانی ماندوویینەناســـانی ئەم گەلە ئـــاو دراوە. لەبەر ئەوەی ئەوەی بەدەســـت هاتووە یەکجار گەورەیە، ئەرکی پاراستن و پێشخستنیشی یەکجار گەورەیە و دەکەوێتە ئەســـتۆی هەموو تاکێکـــی ئەم نەتەوەیە، بەڵام ئەرکی پارتییەکان لە هەموویان گەورەتر و قورسترە چونکە لە بەدەســـتهێنانیدا پشکی شـــێریان هەبوە. هەڕەشەکانیش لەسەر ئەم دەســـکەوتە، کە هەرێمی کوردســـتانە، یەکجار گـــەورەن. لاو لایەن زۆرن هـــەر لەســـەرەتاوە چاویان بەم دەســـکەوتە هەڵنەهاتووە و بۆ دەرفەتێک گەڕاون تا لاوازی کەن و لەناوی بەرن. ئێســـتا ئەو لا و لایەنانە بە ئاشـــکرا و بە نهێنی قۆڵیان کردووە بە قۆڵی یەکتردا و هێرشـــەکانیان بۆ ســـەر هەرێمی کوردســـتان چڕتـــر و هەمەلایەن کردووە. هەرچەنـــدە دژمنمان زۆرە بەڵام دۆستیشـــمان کەم نین. بۆ ئەوەی دەســـتی دۆســـتەکانمان بۆ هاوکاریکردنمان واڵا بێت و کاری دژمنەکانمان ئاســـان نەکەیـــن، دەبێ یەکگرتوو بین و دامەزراوەکانـــی هەرێـــم بەهێز بکەین. بـــە لاوازداگەڕان و لەناوچوونی ئەم هەرێمە جگە لە دژمنان کەس براوە نابێت و
مێژووش ڕەحم بە کەس ناکات.