ئە‌ركە‌كانی پارتی ئێستا و ئایندە‌

ھاودەنگ فارووق

-٣-

پارتی لە ئاســـتی كوردســـتاندا توانی گەلێکی لە مێـــژوو دابڕاو بخاتە نێو پرۆســـەی سیاســـەتی ســـەردەمی مۆدێرنەوە؛ هاوكات لەئاستی دەرەوەی كوردستانیشدا، ئەوەی بۆ هەموو لایەك سەلماند كە كورد نەك هەر گەلێکی سیاســـی و هۆشـــیارە، بەڵكو گەلێکی شارســـتانییە و دەتوانێت ئیدارەی دۆسییە سیاسی و دیپلۆماتییەكان بدات و لەگەڵ جیاوازییەكانیشدا بژیت. پاش ڕاپەڕین، پارتی توانی ئەزمونێكی ئیداری و دەوڵەتداری ســـەركەوتوو پێشـــكەش بكات و سەرەڕای هەموو فشارەكان و گەمارۆی ئابووری، بەڵام لە پرۆســـەی پێشخســـتن بەردەوام بوو، بەجۆرێـــك ژێرخانێكی پتەوی بۆ ناوچەكانی خۆی دروســـتكرد و توانی لە قەڵەمڕەوێكی فراواندا گەشـــەی بەرچاو بێنێتە كایەوە.

دوای پڕۆســـەی ڕزگاركردنی عێراق، پارتی ڕۆڵێكـــی كاریگەر و میحوەری لە كوردســـتان و عێراق و ناوچەكەشـــدا هەیە. ئیدی لـــەوە تێپەڕیووە كە تەنها حزبێكی ئاســـایی بێت، بەڵكو باشترین پێناسە ئەوەیە بڵێین: پارتی لەســـەروەی حزبی ئاســـایی و لە كەنـــار دەوڵەتەوەیە، واتـــە نە حزبێكی ئاســـاییە، نە دەوڵەتیشـــە! فاكتـــەری هەرە بەهێزو گەشـــەی بەردەوامی پارتی پشتبەســـتووە بە گەلی كوردستان و سەرۆك بارزانی، كە پاڵپشتیی چیائاسای پارتین.

قەبـــارە و توانای پارتی و گەشـــەی بەردەوامی، ڕەنگە پێناســـەیەكی دی بۆ حزبی سیاســـی بهێنێتە كایەوە. ئەمەش یەكێكە لەو خەســـڵەتانەی لە پارتی و چەند حزبێكیی كەم لە جیهاندا هەیە، واتە تەنها ئەو حزبانەی كە كاریگەرییان لەسەر كۆی كەڤاڵی سیاسی وڵاتەكەیاندا هەیە.

ئێســـتە و دوای ١٦ی ئابی 202٣، پارتی پێویســـتە بەڕەچاوكردنی پێگەی خـــۆی و مێژووی بەردەوامی، هەنگاوی وردتر و ســـتراتیجیتر و كاریگەرتر بنێت و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخەی لە كوردســـتان و عێراق هاتۆتە پێشەوە، نەخشەڕێگا و بڕیاری سەربەخۆی خۆی هەبێت و هەموو ئەگەرەكان ڕەچاو بكات وچارەی پێویستیان بۆ بدۆزێتەوە.