مە‌نووسە‌،بنووسە‌!

ئامانج شاكەلی

مەنووســـە ژنێکی رووســـی خەریکبوو زێلێنسکی
تیرۆر بکات. بنووســـە ژنێکی ڕووس بە نیاز بوو زێلێنسکی تیرۆر بکات. مەنووســـە شـــایی و هەڵپەڕکیش ئەنجامدەدەین. بنووسە شایی و هەڵپەڕکێ دەکەین. قـــەزای بەردەڕەش لە نســـووری جوگرافی خۆیدا دەکەوێتـــە نێوان هەردوو رووبـــاری زێی گەورە و رووباری خازر. بنووسە سنووری جوگرافیی قەزای بەردەڕەش دەکەوێتە نێوان هەردوو ڕووباری زێی گەورە و خازر. مەنووســـە دەست بەســـەر مەرجەبێکی گەورەی چەک و تەقەمەنیدا گیراوە. بنووسە جبەخانەیەکی گەورە داگیرکراوە. مەنووســـە زۆر لە کەســـەکان، زۆر لە مرۆڤەکان. بنووسە زۆر کەس. مەنووسە وڵاتی سین. بنووسە چین. مەنووســـە منداڵێکی کوردی ئێزدی لە پێشبڕکێی نیگارکێشـــی ئەرمینیا بێبەشـــدەکرێت. بنووسە منداڵێکـــی کـــوردی ئێزیـــدی لـــە پێشـــبڕکەی نیگارکێشان لە ئەرمینیا، بێبەش دەکرێت. مەنووســـە ووتار، ووردەکار، ووتویەتی. بنووسە وتار، وردەکار، گوتوویەتی. لە زمانی کوردیدا هیچ وشەیەک بە (وو) دەست پێناکات. مەنووســـە هەرلەســـەر، پەیوەندییەگشتییەکاندا، دنەدەدەم، لەناوخۆشـــماندا، ڕوولەهەڵکشـــانە، دووچەمکە. بنووســـە هەر لە ســـەر، پەیوەندییە گشتییەکاندا، دنە دەدەم، لە ناو خۆشماندا، ڕوو
لە هەڵکشانە، دوو چەمکە