نیشتمانپەروەری لە نێوان خەیاڵ و واقیعدا

‎ماوەیەکە لێرە و لەوێ گوێبیستی هەندێ لایەن دەبین کە خۆیان بەخەمخۆری میللەت دەزانن و هەوڵدەدەن گرفتەکانی نێوان بەغدا و هەرێم چارە بکەن و بووجە و مووجەی هەرێم دابین بکەن لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەغدا، هەروەک کورد سواڵکەر بێت داوای حەسەنەیەک بکات و خێری پێبکەن. تەنانەت ئەو جۆرە کەس و لایانە زیاتر گرفتەکان ئاڵۆز دەکەن و لە چوارچیوەی تەبایی و یەکڕیزیی ماڵی کورد دەردەچن بەو هیوای بتوانن شوێنی پارتی، حزبێکی دێرنی ٧٧ ساڵەی کوردستان کە بەدرێژای تەمەنی خەباتی لە پێناو کوردستان کردوە بگرنەوە، ئەمە سەرابە و خەونێکی نەزۆکە، مەبەستی ئەوان دیار و ڕوونە کە تەنیا دەیانەوێت پێگەیەک بۆ خۆیان دیاری بکەن ئەوجا بەهەر شێوە و شیوازێک بێت. لەو باوەڕەدا نیم ئەوەی دڵوپێک خوێنی بۆ ئەم میللەتە نەڕشتبێ بتوانی سادە ترین مافی بۆ دابین بکات. بەڵکو ئەوەی ئەوان وەک دەڵێن بۆ مەبەستی تاکە کەسی یا تاکە حزبییە و میللەت ئەمڕۆ باش لەو یارییە شارەزا بووە، وەک دەڵێن فیتی حەرامزادەیی دیارە وەک ئەم بابەتە.
‎ساڵانی حەفتای سەدەی پێشوو ماڵمان لەگەڕەگی ئازادی هەولێر بوو، ڕۆژێکیان خاڵێکم بە مێوانی هاتە لامان و دوای گوتی با پیاسەیەک بکەین، لەو کاتەی لە دەرگای مالەوە هاتینە دەرەوە مامۆستایەکی ئاینی دەمان ناسی لە ماڵی ناسیاوێکی بوو بەرامبەر ماڵی ئێمە؛ کەوتە پێش من و خاڵم، خاڵم پرسیاری لێکردم گوتی دەتوانی فیتە فیکە لێ بدەێ؟ منیش بێ سێ و دوو دەستم کرد بە فیتە لێدان و نەمزانی مەبەستی خاڵم چییە؟ دوای خۆی دەستی کرد بە فیتە لێدان هەر ئەوەندەم زانی ئەو مامۆستایەی پێشمان تیلاو تیل خۆی وەڕسووڕاند دەستی کرد بە جنیودان بە خاڵم منیش نازانم بۆ؟ خاڵم گوتی مامۆستا ئەوە شێرکۆ چەندە فیتە لێدەدات دەنگ لێوە نەهات. مامۆستا بەهەمان سووڕانەوەی پێشتر گوتی: من فیکەی حەرامزادان دەناسمەوە. دوای لە خاڵم پرسی چییە بۆ جنێوی دا؟ گوتی بە فیکە تووڕە دەبێ و جنێو دەدات.
‎ئیستاش ئەوانەی بەناو دەڵێن مافی کورد دابین دەکەن، فیتی حەرامزادەیە و میللەت زوو دەزانێ.
‎نیشتمانپەروەری و خزمەکردنی کوردستان بەو شیوازەی ئەوان ناکرێت تەنیا کات بەفیڕۆ دانە و ئەوە خەیاڵە ئەوانی تێدا دەژین و دەبێ لە دوا سەردانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەغدا لە پەیامەکە گەیشتبن.