بە کورتی بە کوردی

هۆشیار سیوەیلی

یاسا پاشایە یان پاشا یاسایە!
ڕەنگـــە بنەمـــای ســـنووردارکردنی دەســـەڵاتی ڕەهای پاشـــا و پابەندکردنـــی بە یاســـاوە بگەڕێتەوە ســـەردەمی پەیمانی (ماگنا کارتا)ـی ئنگلتەرە لە ســـاڵی 1215 زایین، بـــەڵام بە دیاریکراوی دەستەواژەکە لە سەروبەندی شۆڕشی ئەمەریکا لە ساڵی1776ـدا لە لایەن (تۆماس پەین) بەکار هێنراوە و ویســـتوویانە یاســـا یان دەستوور جێگەی حوکمی ڕەهای پاســـای بەریتانیا بگرێتەوە. لە ڕۆژگاری ئەمـــڕۆدا لە زمانی ئیگلیزیدا بەرامبەر (یاســـا پاشـــایە) دەستەواژەی (Rule of Law) کە واتاکەی دەبێتە (حوکمڕانی بە یاسا) و بەرامبەر (پاشا یاسایە) دەستەواژەی (Rule by Law) بـــەکار دەهێنرێت کە واتاکەی دەبێتە (یاســـا بۆ حوکمڕانی). لای خۆشمان زیاتر دەستەواژەی (سەرەوەریی یاسا) بەکار دەهینرێت. هەمووشیان جەخت لەسەر یەکسانیی بەرامبەر یاسا و دادپەروەریی لەبەکارهێنانیدا دەکەن. کاتێک پاشـــا دەبێتە یاســـا ئەوا یاساکان (ئەگەر هەبن) بەو شێوەیە دەردەچن و جێبەجێ دەکرێن کە خۆی و بەرژەوەندی خۆی دیخوازێت. کاتێکیش (یاســـا پاشـــا) دەبێت ئەوا پاشـــا حوکم ناکات، بەڵکو یاسا حوکم دەکات و یاساکان بە پێی خواســـت و ئارەزووی حوکمدار جێبەجێ ناکرێن و یاساکان بۆ
حوکمرانی ئەوان دەرناچن. دەڵێـــن کاتێـــک ســـوکراتی فەیلەســـوف فەرمانی کوشـــتنی بۆ دەردەچێت، هاوکاران و لایەنگرانی ویستویانە ڕزگاری بکەن، بەڵام ئەو ڕازی نەبووە و مردنی خۆی لا باشـــتر بووە لە یاساشـــکێنی و لای وابووە هەروەکچۆن یاسا بە سەر کەسێکی ئاساییدا بۆ هەمان تاوان جێبەجێ دەکرێ، دەبێ بەســـەر کەسانی دەستڕۆیشتوویشدا جێبەجێ بکرێت. هەوەکچۆن دیموکراســـی بەبـــێ جێبەجێکردنی دادپەروەری، تەنیا چاوبەســـتی سیاســـییە، دادپەروەرییش نابێت ئەگەر یاسا ســـەروەر نەبێت. دادپەروەری لە ڕێگای دەستوور یان ئەو یاســـایانەوە دەردەبڕدرێن کە زۆربە لە ســـەری ڕێک دەکەون. دەستوور و یاساکانیش گەر بەسەر هەمواندا بەبێ جیاوازی جێبەجێ نەکرێن ئەوا دەســـتوور و یاساکان سەروەرییەکەی خۆیان لەدەست دەدەن و هێز و دەســـەڵات و پێگە و پایە ســـەروەر دەبن. ڕاستە پێویســـتە تاکەکانی کۆمەڵگا هەرکەس لە ئاستی خۆیەوە هەوڵی پابەندی بە یاســـاکانەوە بدات، بەڵام لە کۆتاییدا جیبەجێکردنیان
بەسەر هەمواندا بێ جیاوازی دەکەوێتە ئەستۆی حکومەت