مە‌نووسە‌،بنووسە‌!

ئامانج شاكەلی

مەنووســـە بە ملیۆنان دینار بۆ پرۆژەکە خەرج کرا. بنووســـە ملیۆنان دینار بـــۆ پرۆژەکە خـــەرج کرا. پێشگری (بە) تەنها ئەو کاتە بەکار دێت کە مەبەست دەرخستنی گەورەیی یان توانای بەرکارەکە بێت؛ بە دە کـــەس دزەکەیان بۆ نەگیـــرا. ئۆتۆمبیلەکەی بە بیســـت ملیۆن دیناریش نافرۆشێت. کارەکە بە پێنج
سەعاتیش تەواو نابێت. مەنووســـە پیلانـــی جەهەنەمی. بنووســـە پیلانێکی ترسناک. یان پیلانێکی تۆکمە. مەنووســـە دەســـتنەکەوێت، جێدەهێڵێت، لێدەکات. بنووسە دەست نەکەوێت، جێ دەهێڵێت، لێ دەکات. مەنووسە بە هۆی هاوسەرەکەیەوە سووکایەتی پێکرا. بنووســـە لەبەر هاوسەرەکەی ســـووکایەتی پێ کرا. وشەی پێکرا مانای بریندار بوون، یان لێدان دێت. مەنووســـە شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا دروست بوو. بنووســـە شـــەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا، یان قەوما. مەنووســـە خورماتوو. بنووســـە خوورماتو. چونکە ناوی شارەکە پەیوەندیی بە خورما و توو نییە، ئەوە وشەیەکەی کۆنی ئاشوورییە مانای وڵاتی خوورییەکان دەدات؛ خوور+ ماتو، ماتو یان ماتی واتە وڵات. مەنووســـە لە ســـەرگەڕان کورد و عەرەب لەســـەر زەوی و زار بوو بە شـــەڕیان. بنووسە لە سەرگەڕان عەرەبـــی هاوردە بە زۆر زەوی کوردان داگیر دەکەن. چونکـــە لە ڕســـتەی یەکەمدا کـــورد و عەرەب وەک یـــەک خاوەنمافن! لە کاتێکدا عەرەبەکە داگیرکەرە و کوردەکەش بەرگریی لە خاکی خۆی دەکات.
مەنووســـە موچە، نەبـــوە، هاتوە، بردوە. بنووســـە
مووچە، نەبووە، هاتووە، بردووە