پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ڕە‌خنە‌ لە‌ پێناو نیشتمانو گە‌ل ئە‌ركێكی پیرۆزە‌

شیرکۆ حەبیب

رەخنە لە بنەما سەرەکییەکانی بوونی دیموکراسی و ئازادی رادەڕبرینە لە کۆمەڵگای مەدەنی، بەڵام گرنگ ئەوەیە رەخنە لەسەر بنەمایەکی زانستیانە و شارەزای بێت واتە رەخنەیەکی بونیادنێن بێت نەک رووخێنەر، و دەبێ رەخنە لە ناخی دڵسۆزی بێت بۆ پێداچوونەوەی هەڵەکان و راستکرنەوەیان کە لە بەرژەوەندی وڵات و میللەت دابێ.

ماوەیەکە لێرەو لەوێ کەسانێک بە ناو ئۆپۆزسیۆن کە دوورن ماناو کارەکانی ئۆپۆزسیۆن و دوور لە هەموو بەهاکانی نووسین و ئاخاڤتن هێرش دەکەنە سەر پارتی و سەرکردایەتی و حکومەتی هەرێم، و وا خۆیان نیشان دەدەن کەوا دڵسۆزی میللەتن، بەڵام لە راستی ئەمە دورە لە راستی تەنیا بۆ خۆ نیشان دان کە بڵێن ئێمەش هەین و خۆ بە دڵسۆز زانین، بەڵام ئەوەی کە ئەوان مەرامیانە پارتی وەڵامیان بداتەوە هەر چەندە ئەوان دژایەتی پارتی دەکەن بەڵام لە هەمان کات گەورەیی و پێگە و سەنگی پارتی دەزانن، بۆیە هەوڵ دەدەن پارتی تەنیا
بە وشەیەک وەڵامیان بداتەوە.

لە کاتی شەری بەد ناوی ناوخۆ لە مەجلیسێک دانیشتبووین لە‌ شاری لەندەن، کەسێک کە سکرتێری حزبێک بوو ئیستاس هەر هەمان پۆستی هەیە دژایەتی پارتی دەکرد چ بە نووسین یا قسەکردن و پارتی بە هیچ شێوەیەک بەیەک وشە وڵامی نەدایەوە، لەو مەجلیس کەسایەتیەکی سیاسی ئیستاش لە ژیان داماوە، بۆی گێراینەوە گوتی “فلان کەس لێی پرسیم ئەوە لە ناو پارتی خوێندەوار رۆشنبیر نییە ئەوەندە لەسەریان دەنووسم وەڵامم نادەنەوە”، لە درێژەی قسەکانی گوتی پێم گوت ” فلان کەس سەد ساڵی تر لەسەر پارتی بنووسی وەڵامت نادەنەوە جونگە خۆشت دەزانی مەبەستت لەم نووسینانە وەڵام دانەوەی پارتی و تا پێی گەورە بی بڵیی پارتی وەڵامی دامەوە و خۆی بێنیتە شانی تۆ”.

جا ئەوانەی بەم شێوە ناهەق و نا راستیانە دژی پارتی هەڵسوکەوتی منداڵە ئەنجام دەدەن هەر خۆیان پێ ریسوا دەبن، جونگە پارتی لەوە زۆر گەورەترە وڵامی کەسانێکی دوور لە داب و نەریەت رەفتار دەکەن، پێویستە لەسەر ئەوانە پەند و سوود لە مێژوو وەربگرن زۆرێک هەوڵیان دا دژایەتی پارتی بکەن و قسەی نەشیاوی دوور لەراستی بۆ پارتی دروست بکەن، بەڵام کۆتای بینیمان زۆربەیان چوونە خزمەت جەنابی بارزانی نەمر و داوای لێبوردنیان کرد، ئەمرۆش دەچنە سەرمەزارەکە و دەڵێن شەرمەزار و هەڵە بووین، هەروەها دەچنە خزمەت رابەر و مەرجەء جەنابی سەرۆک داوای لێبوردن دەکەن. ئەوانە تا ئیستا لە رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر و پارتی نەگەیشتوون کە رەگ و ریشەی لە نیو دەڵی جەماوەرێکی بەئەمەک و بەوەفا و دڵسۆزی ئەو رێباز و حزبە و مەرجەع
جەنابی سەرۆک بارزانیین.