فە‌لە‌كە‌دین كاكە‌یی گە‌ردانە‌ی وشە‌كانی نیشتمان

د.سالار عوسمان

سبەی (١0) ساڵ بەسەر دواکۆچی تێکۆشەرێکی سەرڕاست، نووســـەرێکی قـــووڵ، ڕۆژنامەنووســـێکی نیشـــتمانبین و بیرمەندێکی گەورەی کورد تێدەپەڕێت، کە ئەویش (مامۆستا فەلەکەدین کاکەیی)ـیە.

دەســـپێک ســـاو دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی و پێی دەڵێین: بیـــرت دەکەین، بیری هەموو ئەو وشـــە بە خەم چنراوانەت دەکەین، کە ئێســـتێ وەک گەردانە بە گەردنی نیشتمانەوە ڕەنگ پەخش دەکەن و مانا دەبەشنەوە.

هەر لەو یادە پڕســـۆیەدا، ســـبەی، بەشـــی ڕۆشـــنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردســـتان لە ڕێوڕەســـمێکی چکۆڵانـــەدا، لە نێو هۆڵی کتێبخانەکەیـــدا، بە ئامادەبوونی بەشـــێک لـــە خانەوادە و دۆســـتان و ئازیزانـــی،(١0) مۆم دادەگیرســـێنین و چەند پەیڤێک لە وەفـــا و ڕێزلێنانێک بۆ خانەوادە هێژاکەی و، دوو قســـەیش لە ڕاستگۆیی میدیایی دەکەین، کە پارتی پێی ناسراوەتەوە، کە (کاکەیی) یەکێک لە ڕێبـــوارە خۆنەویســـتەکانیەتی، ئەو ڕێبـــوارەی هەرگیز لەبیری ناکەین.

مامۆســـتا فەلەکەدین کاکەیی، ئـــەو قەڵەمە فرەڕەهەندەی کورد بوو، کە لە هەر گۆشەیەکەوە لێی بڕوانیت شەبەنگێکە بۆ خۆی، لە هەر بوارێکەوە لێی بدوێیت ڕستە کورت دەکات و لە هەر دەرگایەکەوە لێی بچیتە ژوورەوە، چەندین دەرگای ترت بۆ دەکاتەوە، ئیتر پەنجەرە لەدوای پەنجەرە و سەدان بینینی ڕەنگاڵەیی و دەیان خەمی نیشتمان.
دروود و وەفا.