ھۆشیار سیوەیلی
جەنگی جیهانیی ئاگر
جەنگی ئاگر بۆتە جەنگێکی جیهانی و هەموو کیشوەرەکان و زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە. چەندیـــن هۆکار دەبنە هۆی کەوتنەوەی ئاگر؛ گۆڕانکاری لە کەشـــوهەوا و هەندێک جاریش خودی مرۆڤ بە ئەنقەســـت یان بە ڕێکەوت خۆی هۆکاری کەوتنـــەوەی ئاگرەکەیە. زۆربەمان لە سۆشـــیال میدیا و شاشـــەی تەلەفیزیۆنـــەکان دیمەنە خەمانک و ترســـناکەکانی ئاگـــرەکان و زیانە گیانـــی و مادییەکان دەبینین. بە پێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان، گەر گۆڕانکاری بنەڕەتی لە هەڵســـوکەوتی مرۆڤـــان و وڵاتان دا نەکرێت ئەم دیاردە ترسناکە ساڵ بە ساڵ زیاد دەبێت. لەبەر ئەوەی ئاگرەکان بە گشتی دەبنە ســـووتاندنی ڕووبەری گەورەی دارســـتانەکان، بڕێکی زۆر لە غازەکانی کاربۆن بەرهەمدەهێنـــن کە کاریگەری یەکجار نێگەتیڤیان
لەسەر ژینگە و ئیکۆ سیستەمی جیهان دەبێت. ئەم جەنگە کوردستانیشـــی گرتۆتەوە و لە هاویناندا هێرشی ئاگر
تەنـــگ بە زۆر چیاو شـــوێنی ناوچەکەمـــان هەڵدەچنێت و ڕووبەری فراوانـــی داربەڕووەکانی کوردســـتان دەســـووتێنێت، ئەمە جگە لە ســـووتاندنی ژمارەیەکی زۆری گیانـــدار و باڵندە کێوییەکان. ئەوەی جێگەی سەرســـوڕمانە ئەوەیە کە لە ڕووی ئەکادیمی و زانستییەوە گرنگـــی بەم کێشـــە گەورەیە نـــەدراوە و هێندەی من ئـــاگادار بم توێژینەوەی زانستی لەسەر نەکراوە و ئاگاداریش نیم کە داتابەیسێک یـــان ناوەندێک هەبێت بۆ تۆمارکردنی شـــوێن و ژمـــارە و قەبارە و هـــۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکان. ئێمە نازانیـــن هۆکاری کەوتنەوەی زۆربـــەی ئاگرەکان چین و چەنـــد لەو ئاگرکەوتنەوانە بە دەســـتی ئەنقەســـت بوون و چەندیان بە ڕێکەوت بوون و چەندیان سروشـــتی بوون. لە ڕووی ئیداریشـــەوە هەمان ئەو سیســـتەمە کۆنە ئیدارییە بەرپرسە کە دەیان ساڵ لەمەوبەر کاری پێ کراوە، لە کاتێکدا ئاستی
هەڕەشە و تەحەداکان ڕوو لەزیادین. بابەتێکی یەکجار گرنگ کە پێویستی بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەیە
ئەوەیە کە ژمارەی ئاگرکەوتنەوەکان لە پارێزگای ســـلێمانی زیاترن وەک لـــە پارێزگاکانـــی هەولیر و دهـــۆک لە کاتێکـــدا پلەی گەرما لەم ســـێ پارێزگایەدا جیاوازی گەوەرەیان نییـــە. بە ڕای من ئەمە پەیوەندی بە ئاســـتی ئاوەدانی گوند و دێهاتـــەکان و ئاژەڵدارییەوە هەیە. لەبەرئەوەی گوندەکانی ئەو دوو پارێزگایە ئاوەدانترن و پووش و پاوانی لـــەوەڕگاکان دەبنە لـــەوەڕی ئاژەڵەکانیان، بڵاوبوونەوە و تەشـــەنەکردنی ئاگرەکان کەمترن و گـــەر ئاگریش بکەوێتەوە زووتر کۆنتـــرۆڵ دەکرێن. پێویســـتە مەشـــقی زیاتر و ئامێـــر و ئامرازی
ئاگرکوژاندنەوەی باشتر دابین بکرێن