هۆزار تۆفیق ابراهیم- ئەندازیاى شارستانی
گەشەپێدانى پیشەسازى بریتییە لە پرۆسەى پەرەپێدانى پیشەسازى لە ناوچەیەکى تایبەتدا کە ئەمە هۆکارە بۆ باشترکردنى ژێرخانى پیشەسازى و باشترکردنى بەرهەمهێنان و هاندانى وەبەرهێنان لە کەرتى پیشەسازیدا. ئەمەش بە دابینکردنى پاڵپشتىی بۆ کۆمپانیا ناوخۆیى و بیانییەکان وە دەست دەهێنرێت بۆ پەرەپێدان و فراوانکردنى چالاکییەکانى ئەم کەرتە لە هەرێمەکەدا.
زۆرێک لە وڵاتانى عەرەبى کاردەکەن بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدانى پیشەسازى لە سعوودیە، ئیمارات، میسر، تونس، مەغریب، جەزائیر. ئەم وڵاتانە ژمارەیەکى زۆر ناوچەى پیشەسازى و بەندەر و ناوچەى ئازاد و ناوچەى ئابووریى تایبەتیان هەیە کە ئامانجیان هاندانى وەبەرهینانە لە پیشەسازیدا و دروستکردنى هەلى کار. بایەخدان بە کەرتى پیشەسازى دەبێتە هۆى پێشکەوتن لەو وڵاتەدا و بەشادەمارى ئابوورىی ووڵات دادەنرێت بەهۆى سەرەکى پێشکەوتنى وڵاتە پێشکەوتووەکان دادەنرێت. لێرەدا من مەبەستم لایەنە ئابوورییەکەى نییە دەمەوێت تیشک بخەمە سەر هۆکانى بایەخدان بە کەرتى پیشەسازى هەرێمى کوردستان وەک بەشێک لە دەوڵەتى عێراق ژینگەى سیاسی و جوگرافى و مرۆییەکان و یاسا و ڕینماییەکان کاریگەریەکى تەواوى لەسەر هەرێمى کوردستان هەیە. لە ماوەى دە ساڵى ڕابردوو سەرەڕای ئاستەنگى جەنگ و کێشەسیاسى و ئابوورییەکانى کە ڕووبەڕووى هەرێم بوونەتەوە کەرتى پیشەسازى گەشەى کردووە بەڵام بێ کەم و کوڕى نەبووە. لەپێناو زیاتر گەشەکردنى ئەم کەرتەدا دەبیت حکوومەتى هەریمى کوردستان پێداچوونەوە بە پلانى ستراتیجىی لەم بوارەدا بکات سیاسەتى حکومڕانى بگونجێنیت لەگەڵ بەرەو پێش بردنى ئەم کەرتەدا هەوڵ بدات لە ڕیگەى ئەو یاسایانەى لە پەرلەمانى کوردستان دەرچووە و پەیوەندیدارە بە بابەتى پیشەسازى و دەرهێنانى سامانى سروشتى زیاتر بیانخاتە بوارى جیبەجێکردنەوە بە جۆرێک لە کاتى جیبەجێکردنى یاساکاندا، لە نێو دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کێشەوگرفت دروست نەکرێت بۆ وەبەرهینەرانى ئەم کەرتە. گرنگى بدریت بە کەسانى خاوەن ئەزموون و ناوەندەکانى پەرەپێدانى کەرتى پیشەسازى لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە دروستکردنى کادرى لێهاتوو و شارەزا لەم بوارەدا. هەوڵ بدرێت لاسەنگى هەبێت لە نێوان بەرهەمى ناوخۆ و بەرهەمى هاوردەدا بکرێت بە جۆریک لە پێناو بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمى ناوخۆ، ڕێنماییە گومرگییەکان چڕبکرێتەوە بە مەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستی کاڵاى ناوخۆ بەجۆرێک حکوومەتى هەرێم کاڵا ناوخۆییەکان لەلاى هاوڵاتیان بەنرخ وخۆشەویت بکات و لە ڕێگەى لایەنى پەیوەندیدارەوە گرنگى بە کوالیتى ئەم کاڵایانە بدریت و پاشان بە بەرنامەى تایبەت لە ڕێگەى هاوکارى کردنى وەبەرهینەرانى کەرتى پیشەسازى هەوڵ بدریت بەرهەمە ناوخۆییەکان هەناردەبکریت و کارئاسانى لە کاروبارى یاسایی و کارگیرى دا بکرێت بە مەبەستى هەناردەکردنى کاڵاکان. هەوڵ بدرێت لە کاتى ئامادەکردنى (کەڵکى ئابوورى) دراسەى جەدواى پڕۆژەکان لایەنى پەیوەندیدار وردتر (دراسەى) بەدواداچوون پڕۆژەکان بکات چونکە دەبێتە بناغەیەکى باش بۆ دروستکردنى پرۆژەکە لە ئایندەدا. لەکاتى پێدانى مۆڵەت بە پڕۆژەى پیشەسازى پێویستە لە ڕێگەى لایەنى پەیوەندیدار ڕێنمایى و کار ئاسانى زیاتر بکات بۆ وەبەرهێنەران لە دانانى شوێنى گونجاو بەپێى مواصەفاتى دروستکردنى پرۆژەکە بێت بۆ ئەوەى لە ئایندەدا ڕووبەڕووى کێشەى کەرەستەى خاو ,کێشەى ڕێگاوبان, پێداویستى ئاو, کارەبا نەبێتەوە. پێویستە هەڵسەنگاندنى پیش وەخت بکریت بۆ (وەبەرهینەر و نووسینگەى ئەندازیاریەکان) کە سەرپەرشتى پڕۆژەکە دەکەن بەپێی پسپۆرى و لێهاتووى پڕۆژەیان پێ بدرێت وە لەهەمان کاتدا لە لایەن لایەنى پەیوەندیدارەوە وچاودێرى و بەدواداچوونى زیاترى نوسینگەکانى ئەندازیاران بکرێت بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکان چونکە هۆکارە بۆ بەرەو پێش بردنى پڕۆژەکان. ڕێکخستنى گومرگى بۆ هینانى کەرەستەى خاو بۆ کارگەکان بکریت لە پێناو بەرەوپێش بردنى ئەم کەرتە وە هەوڵ بدرێت زیاتر سوود لە کەرەستەى خاوى خۆماڵى وەربگیریت کە هەرێمى کوردستان بەشێکى باشى کەرەستەى خاوى بۆ کارگەکان دابین دەکات. دابەشکردنى سەرچاوەى بنەرەتى بۆ کەرەستەى سەرەتایی(کەرەستەى خاو) هەندێک لە پیشەسازییەکان پشت دەبەستن بە کەرەستەى کشتوکاڵى یان ڕووەکى خۆڕسک یان کانزا یان بەرهەمى ئاژەڵى وە هەندێکیان پشت دەبەستن بە کەرەستەى دروستکراو. سود لە ئەزموونى پسپۆڕیی و کریکارى بیانى وەربگیریت بە جۆرێک بتوانن لە ئایندەدا لەڕیگەى کردنەوەى خولى ڕاهێنان و پێگەیاندنى کرێکارى ناوخۆی بۆ ئەم کەرتە دابین بکرێت چونکە خۆم شاهیدى ئەم کیشەیەم وەک ئەندازیارێک کە سەرپەرشتى بەشێک لە کارگەکان دەکەم کێشەیەکى زۆرى کەسانى پسپۆڕو کرێکارى خاوەن ئەزموون لە هەرێمدا هەیە وەبەپێی پێویست لەلایەن خاوەن کارگەکانەوە گرنگى بە پێگەیاندنى کریکارى ناوخۆیی نادرێت پێویستە حکوومەتی هەریم و لایەنى پەیوەندیدار کارگەکان ناچار بکات زیاتر گرنگى بە پسپۆرى کارمەندى ناوخۆىى بدەن. ئێستە داخستنى بەشێک لە کارگەکان لە هەرێمى کوردستان بۆتە دیاردە بێجگە لەوەى دەبێتە هۆى وەستانى بەرهەمى ناوخۆى و لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆى لە دەستدانى سەدان دەستى کار لەهەرێمدا وەهەندێک جار لە لایەن خاوەن کارگەکانەوە هەوڵى بردنە دەرەوەى کارگە دراوە واتا کارگەکەی لە هەرێم داخستووە و لەدەرەوەى هەرێم یان دەرەوەى عیراق کارگەکەى دامەزراندووە کە ئەمەش جیاوازە لەوەى کەبەشێکى کارگەکەى لەدەرەوەى هەریم پەرەپێبدات و بەشێکى ترى کارگە لەدەرەوە بکاتەوە ئەم کارانە دەچیتە حاڵەتى بردنەدەرەوەى سەرمایە و پەکخستنى هەلى کار لە هەرێمدا. وەهۆکارێکى ترى پەرەپێدانى کەرتى پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان بایەخدانە بە پێدانى قەرزى پیشەسازى لەلایەن بانکە پیشەسازییەکانەوە کە ئێستا داواکارییەکى سەرەکى خاوەن کارگەکانە لەپێناو پەرەدان بە کارگەکان و زیاتر پیشکەوتنى کارگەکە. پێویستە لەسەر حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەتایبەت لایەنە پەیوەندیدارەکان کە لە ڕووى ئیدارییەوە سەرپەرشتى کارگە و ناوچەپیشەسازییەکان دەکەن ڕۆتیناتى کارگیڕى و گوشار و ئاسانکارى لیژنەکان ڕێک بخرێن بۆ نممونە زۆرجار خۆم لە نزیکەوە ڕووبەڕووى چەندین کیشە بوینەتەوە کە لەلایەن لیژنەى پەیوەندیدارەوە ئاسانکارى بۆ وە بەرهینەرکراوە لەکاتى دروستکردنى بینا و هینانى ئامێرەکان کەلە کۆتایدا بۆتە هۆى زیان گەیاندن بە خودى کارگەکە و وەبەرهێنەرەکە بۆتە هۆى کێشە لە خراپى دروستکردنى بینا و خراپى ئامێرەکان وە زۆرجار مەترسی ڕووخانى بینایی کارگەکەى لێ دەکرێت کە زیان بە ستافى کارگەکە و وەبەرهێنەرەکەش دەگات. بۆیە دەبێت لەلایەن لیژنە و لایەنى پەیوەندیدار زۆر بە ووردى چاودێرى دروستکردنی بینا و هێنانى ئامێرى پێویست بۆ کارگەکە بکرێت وە لیژنەکان لەسەر بنەماى شارەزای و پسپۆڕى دابنرێت چونکە نەشارەزایی لیژەکان دەبنە هۆکار بۆ دروستبوونى ڕۆتین و بێ هیوابوونى وەبەرهینەران. لەپێناو پاڵپشتکردنى حکوومەتى هەرێم لە وەبەرهێنەرانى کەرتى پیشەسازى بەشێوەیەک ئاسان کارى تەواوبکریت لەپیناو پەرەپێدان بە کەرتى پیشەسازى لە هەرێمى کوردستان . وە پیویستە حکوومەتى هەریمى کوردستان بەشێوەیەکى رێکخراو ئاسان کارى بۆ نرخى کارەبابکات کە ئێستا بەیەکیک لە کێشەکانى بەردەم کەرتى پیشەسازى دادەنریت بەوتەى بەشێک لە خاوەن کارگەکان یەکێک لە هۆکارى داخستنى کارگەکان گرانى نرخى کرێی کارەبایە دەتوانرێت میکانزمێکى نوێ بدۆزریتەوە بۆ ڕیکخستنى نرخى کارەبا لە کارگەکاندا بەجۆریک بە پێی گەورەى و بچووکى کارگەکان و ئاستى بەرهەمهێنانى پرۆژەکان رێک بخرێتەوە. وە دەتوانرێت بەشێک لە کارگەکان سود لە ووزە نوێیەکان وەربگیرێت لە پێناوى بەدەست هێنانى کارەبا بۆ کارگەکان کە پێم وایە بەشێک لە کارگەکان بیر لەم چارەسەرە دەکەنەوەحکوومەتى هەرێم پێویستە ئاسانکاریان بۆ بکات. پیشنیار دەکەم حکوومەتى هەرێم گرنگى بە پیشەسازى بچووک بدات کە سەرچاوەى بەرەو پیش بردنى پیشەسازییە لە هەرێمدا لە ولاتیکى وەکو چین بەیەکیک لە هۆکارەکانى پێشکەوتنى ئەم ووڵاتە دادەنریت لە کۆتایدا هیوادارم راوسەرنجەکانم سوودى بۆ لایەنى پەیوەندیدار هەبیت.