عومەر چنگیانی
ئارامگرتن لەسەر ئەو شتانەی خواستی سروشتیی جەستەن و گرتنەوەی؛ ئارامگرتن لەسەر جێبەجێكردنی فەرمانەكانی خوا.
ئارامگرتن لەسەر برسێتی و نەبوونی و نەداری؛ ئارامگرتن لەسەر ئەو ئازارانەی مرۆڤ لە پێناوی بیروباوەڕدا پێی دەچێژرێ.
ئەمانە هەمیشە داوا و فەرمانی خوای گەورەن لە مرۆڤەكان و لە قورئاندا دەیان جار و بە چەندین شێواز و داڕشتنی جیاجیا هاتوون؛ سوورەتی “والعصر” باشترین بەڵگەیە، كە زۆرێك لە زانایان ڕایان وایە ئەو سوورەتە خۆی بە تەنیا پوختە و كۆكەرەوەی پەیامەكەی ئیسلامە. خوا گیان لە ئایەتی بیستوچواری سوورەتی (هل أتی علی الانسان)دا ڕووی گوتاری دەكاتە پێغەمبەر دروود و ساوی خوای لەسەر و لەسەر ئەوە گۆش و پەروەردەی دەكات كە ئەو ئەرك و ڕێنمایی و یاسا و ڕێسایانەی بۆ ئەو هاتوون، هەروا ئاسان نین و كۆدەتاهێنان بەسەر خود و بوونە هۆكاری ڕزگاریی دەوروبەر، قوربانی و ئارامگرتنی دەوێ و پێی دەفەرمێت: “لەسەر حوكم و بڕیارەكانی پەروەرێنت دان بەخۆدا بگرە و هەرگیز نەبیتە گوێڕایەڵی فەرمانی هیچ تاوانكار، یان پێنەزانێكی هەردەم ناڕازی و ناشوكریكەر”. دوای ئەم گۆشكردنەی لەسەر ئەم لایەنە سلووكییە و گەورەكردنی كەسایەتییەكەی – دروود و ساوی خوای لەسەر – زیاتر و جارێ تر وابەستەی دەكاتەوە بە پەیوەندییە ڕۆحییەكەی تا زۆرتر گۆش ببێ و سەری بە خۆشەویستی و ئاوێتەبوون لەگەڵ پەرستندا
بجۆشێ پێی دەفەرمێت: “بەوەیشەوە مەوێستە بەڵكو لە بەیانیان و دەمەوئێواراندا یادی پەروەرێنی خۆت بكەرەوە
و هەندێك لە شەویش كڕنۆشی بۆ ببە شەوگاری درێژ بە ویرد و تەسبیحاتی خوا ببەرە سەر”. ئەم فەرماندانەی خوا بە دانبەخۆداگرتن و پاشان ڕێنماییكردنەی بۆ ئێمەی بڕوادر لە
ڕێگای ئاراستەكردنی گوتار بۆ پێغەمبەرەوە دروود و ساوی خوای لەسەر بێت جۆرێكە لە گوتارەكانی خوا و لە هەمان كاتیشدا دەبێ ئەو ڕاستییە بزانین ئەو شتانەی بۆ شوێنكەوتوانی پێغەمبەر دروود و ساوی خوای لەسەر بێت وەك زێدەخێرێكن، زۆرێكیان بۆ ئەو و لەسەر ئەو ئەرك بووە، شەونوێژكردن و قورئاندەورکردنەوە بۆ ئێمە چەند زیادە خێر بێت، لەسەر ئەو وەك ئەرك و فەرمان بووە و لە بەدوداچوونی ئایەتەكان لە شوێنەكانی تردا ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەكەوێت و خوێنەر دەتوانێ سەیرێكی ئایەتی حەفتاونۆی سوورەتی ئیسرا
بكات كە بە شێوازی فەرمان دەفەرمێت: “لە شەوانە هەڵسە شەونوێژ بكە كە زیادە خێرە بۆ تۆ و هیوایشت بە خوای خۆت وابێ كە دەرەنجامی ئەو كارەت، بتگەیێنێت بە پلە و پایەیەكی ماقووڵ”. پاشان لە ئایەتی بیستوحەوتدا باس لە سروشتێكی تری دەرەنجامی خۆنەناسینی بێبڕوایان دەكا و دەفەرمێت: “بە ڕاستی ئەو بێبڕوایانە پەلەیانە لە شتەكان و بۆ هەر كار و كردەوە و دەرەنجامێك، ئەوان بیر لە خێراكەی دەكەنەوە و لە ژوور هەموویشیەوە هاتنی ڕۆژی سەڵا و لێپێچانەوە، نازانن بەو كارەیان لە دوای خۆیان ڕۆژێكی سەخت و گران بەجێ دێڵن”.
بەڵێ بەم تۆزە خۆشییە ڕازی دەبن و دەیگۆڕنەوە بەو خۆشییە درێژخایەنە نەبڕاوە. یاخود ئێستا بەشێوەیەك ڕەفتار دەكەن ئاگایان لە سەختی ڕۆژی چاوەڕوانی درێژی ئەو ڕۆژە نییە. بۆ بە بیرهێنانەوەی گشت لایەك، نەخاسمە ئەوانەی زۆرتر پێویستیان بە بیرهێنانەوە هەیە دەفەرمێت: “ئێمەین كە دروستمان كردوون و جەستە و هێزمان پێ داون، گەر بشمانەوێ دەتوانین
ئەوان بگۆڕین بە خەڵكی تری هەر وەك خۆیان مرۆڤ، بەڵام وەك ئەوان هەڵسوكەوت نەكەن”.
دوای ئەمە پێمان دەفەرمێت: “بە ڕاستی ئەمە بیرهێنانەوەیە و گەر كەسێك خوازیاری پەندوەرگرتن بێت، ڕێگای بەرەو
خوا دەگرێتە بەر”. ئەوەی شتێك لەم زمانی قورئانە تێبگات دەزانێ وشەی “ذكر” كە لە قورئاندا بە چەندین
داڕشتن هاتووە لە شوێنە جیاكانیدا ماناكانیشی دەگۆڕێ؛ وەكچۆن دەزانین وشەی “تذکرە” لە زمانی عەرەبیدا بە مانای بلیتی گواسلتنەوە یان سوودوەرگرتن لە شتێكیش دێت، ئەم بیرهێنانەوەیە بلیتی خۆشبەختییە بۆ ئەوانەی سوودی لێ دەكەن.
“دەبێ مرۆڤ ئەو ڕاستییەیش بزانن گەر ئێوە بە حەز و خواستەكانتان وا دەزانن دەبنە ڕێگر لە ویستی خوا، نا ئەوەی خوا نەیەوێ ببێت نابێت و، خوا هەردەم و هەمیشە زانستی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە و، پڕن لە حیكمەت. خوا مەیلی لێ بێ ڕەحم بە هەر کەسێك بکا دەیکا و، بۆ ستەمكارانیش سزایەكی بەئازاری ئامادە كردووە.”