ڕزگاربوون له‌ گوشاری ده‌روونی

دهۆك به‌رۆژی

وازبهێنه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و كه‌س وشتانه‌ی كه‌بێزارت ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ترست له‌ داهاتوو هه‌یه‌، بوه‌سته‌ له‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ داهاتوو، هه‌وڵ بده‌ له‌ ئێستادا بژیت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیستا موڵكی تۆیه‌و لێره‌وه‌ ده‌توانیت داهاتووت بنیاد بنێت.
گه‌شبینانه‌ له‌ ژیان بڕوانه‌ واز له‌ بیری خراپ و ڕه‌شبینانه‌ بهێنه، چونكه‌ بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌شبینانه‌، هۆكارێكی زۆر كاریگه‌ره‌ بۆ ڕاڕایی خه‌مباری و دوودڵی. بۆیه‌ هه‌میشه‌ به‌ده‌م ژیانه‌وه‌ پێبكه‌نه‌و ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ ئاسووده‌یی له‌ ناخی خۆته‌وه‌ سه‌رهه‌ڵده‌دات.
هه‌وڵ بده‌ چێژ له‌و ساتانه‌ ببینیت كه‌ ئێستا تێیاندا ده‌ژیت و نرخی ئه‌و شتانه‌ بزانه‌ كه‌ له‌ ئێستادا هی تۆن و بیر له‌و شتانه‌ مه‌كه‌ره‌وه‌ كه‌ كه‌سانی تر هه‌یانه‌ تۆ نیتن گه‌ر ده‌ته‌وێت به‌ خودی خۆت به‌و هه‌رگیز به‌راوردی خۆت مه‌كه‌ به‌ كه‌سانی تر.
گه‌رچی ژیانیشت سه‌خت ودژوار بێت، هه‌وڵ بده‌ كاته‌كانت له‌ شتی به‌ سوودا به‌سه‌ر ببه‌یت فێری كارێك، یاخود پیشه‌یه‌كی نوێ، یاخود خۆت به‌ جۆره‌ وه‌رزشێك یان هونه‌رێك، یان هه‌ر هیوایه‌تێكه‌وه‌ سه‌رقاڵ بكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێتدا ده‌گونجێت. له‌وه‌ش باشتر، به‌شداری كاری خۆبه‌خشانه‌و خێرخوازی بكه‌، كه‌ ئه‌وه‌ ئاسووده‌یی به‌ ناخ و ڕۆخت ده‌به‌خشێت.
هه‌وڵ بده‌ خۆت له‌ گۆشه‌گیریی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ دووربگریت، چونكه‌ گۆشه‌گیریی له‌ هه‌ندێك كه‌سدا، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌ست به‌ خه‌مباری گوشار و نیگه‌رانی بكات.
هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه‌ بده‌ له‌ دروستكاری خۆت، چونكه‌ بڕوابوون به‌هێزی باڵاده‌ستی ئیلاهی ئارامی و سه‌كینه‌ت به‌ ناخ و ڕۆح ده‌به‌خشێت كه‌ توانایه‌كی به‌هێزت هه‌یه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌ و گوشارو خه‌مه‌كانت، چونكه‌ هێزێكی مه‌زن و باڵا،پشتوانیت ده‌كات.
ده‌توانیت به‌شداری كۆڕ و سیمینارو خولی به‌هێزكردنی بڕوابه‌خۆبوون و به‌هێزبوون بكه‌یت، گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا ده‌توانیت به‌شداری كۆڕ و سیمینارو خولی به‌هێزكردنی بكه‌یت گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرا ده‌توانیت سوود له‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ڕاوو نووسراوه‌ به‌ سوودانه‌ ببینیت كه‌ یارمه‌تیت ده‌ده‌ن بۆ به‌هێزبوونت و توانای ئه‌وه‌ت پێ ده‌ده‌ن كه‌ ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ و فشاره‌كان ببیته‌وه‌.