هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

بەکارهێنانی هێزی زیرەکی دەستکرد بۆ ئافره‌تان

ناسک سەعید

لەسەر ئاستی جیهانی، توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ئافره‌تان لە هێزی کاردا مووچەی کەمتریان پێدەدرێت، کەمتر پۆستی باڵایان هەیە و کەمتر بەشداری لە بوارەکانی زانست، تەکنەلۆژیادا ده‌كه‌ن. لە ڕاپۆرتێکی یونسکۆدا لە ساڵی ٢٠١٩دا دەرکەوتووە کە ئافره‌تان تەنها ٢٩%ی پۆستەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانستی لە جیهانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و بە ڕێژەی ٢٥% کەمتر لە پیاوان ده‌زانن كه‌ چۆن تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی بۆ بەکارهێنانە سەرەتاییەکان بەکاربهێنن.
ئەمڕۆ تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی وەک زیرەکی دەستکرد (AI) بازاڕەکانی کار لە سەرانسەری جیهان دەگۆڕێت و هەم ئاسته‌نگ و هەم دەرفەت بۆ ژیانی کارکردنی ئافره‌تان دروست دەکات.
دوای پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی هێزی کار، ڕاپۆرتێکی هاوبەشی ساڵی ٢٠٢٢ی یونسکۆ، بانکی گەشەپێدانی نێوان ئەمریکا و ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری، تیشك دەخاتە سەر چۆنیەتی بەکارهێنانی AI لە سەرانسەری جیهان بۆ پێشخستنی یەکسانی جێندەری لە شوێنی کاردا.
لە کاتێکدا کە AI دەرفەتەکان بۆ یەکسانی ره‌گه‌زی لە شوێنی کاردا دەخاتە ڕوو، هەروەها ئاڵنگاری سەرەکیش هەن کە لە کاریگەرییە جێندەرییەکانی AI سەرهەڵدەدەن کە دەبێت چارەسەر بکرێن، ئەمانە بریتین لە دووبارە لێهاتوویی و بەرزکردنەوەی توانا مرۆییه‌كانی ئافره‌تان له‌بواره‌ جیاوازه‌كاندا.
لەگەڵ بەردەوامبوونی و پەرەپێدانی AI، گرنگە ئه‌وه‌ لەبەرچاو بگیرێت کە ئایا تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنرێت بۆ تەسککردنەوەی ئەم بۆشاییە جێندەرییانە یان فراوانکردنیان؟ كه‌واته‌ له‌به‌رئه‌وهۆكاره‌یه‌ كه‌ یونسکۆ کار لەسەر هۆشیارکردنەوەی خەڵک دەکات سەبارەت بەو بۆشاییانه‌ی کە بەهۆی بەکارهێنانی AI لە هێزی کاردا لە ڕوانگەی جێندەرییەوە دروست دەبن یاخود دروست بوون.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن کۆڕبەندی ئابووری جیهانییەوە ئەنجامدراوە، تەنها 22%ی پیشەییەکانی AI لە جیهاندا ئافره‌تن، بەڵام با بزانین ئەمە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ مانای چیه‌،ژمارەی ئافره‌تانی پسپۆڕی AI کەمترە یان یەکسانە بە 22%.، ژمارەی ئەو ئافره‌تانەی کە بەرهەمی نوێ لە AI پەرەپێدەدەن کەمترە یان یەکسانە بە 22%.، ژمارەی ئەو ئافره‌تانەی کە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن لە AI کەمترە یان یەکسانە بە 22%.، ژمارەی ئەو ئافره‌تانەی کە بەشدارن لە توێژینەوەکانی AI کەمترە یان یەکسانە بە 22%.ژمارەی ئافره‌تانی خاوەنکارو راهێنه‌ر لە AI کەمترە یان یەکسانە بە 22%.، ژمارەی ئەو ئافره‌تانەی کە بەشدارن لە بڕیارە گرنگەکانی پەیوەست بە AI کەمترە یان یەکسانە بە 22%.
هەموو ئەم بوارانە گرنگییەکی زۆریان هەیە کاتێک باس لە گەشەکردن و پێشکەوتنی زیرەکی دەستکرد دەکرێت. کێشەکە ئەوەیە، تەنها ئه‌و رێژه‌یه‌ كیفیایه‌ت نیه‌ بۆئافره‌تان کە بتوانن کاریگەرییەکی بەرچاویان هەبێت بەرامبەر به‌ پێویستی كه‌رته‌كان، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت ئه‌و رێژه‌یه‌ به‌رز بكرێته‌وه‌ تا ئاستی به‌رچاو.
ئایا ئێمە پێویستمان بە ئافره‌تە لە AI؟
ئەمە بابه‌تێكه‌ کە پێویستە لە خۆمان بپرسین ئایا ئێمە ئافره‌تمان دەوێت لە بوارەکەدا، تەنها لەبەرئەوە دەمانەوێت كه‌ بەهێزیان بکەین؟ یان پێویستمان بە ئافره‌تانە لەو بوارەدا، چونکە کەرتی زیرەکی دەستکرد پێویستی بە شارەزایی و ئامۆژگاری ئافره‌ت هەیە لە پەرەپێدانیدا؟.
بەڵێ، بەهێزکردنی ئافره‌تان گرنگە به‌تایبه‌ت هاندانیان بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر له‌ بواری تەکنەلۆژیا، چونكه‌ پێویستە ئێمە ژمارەیەکی زۆر لە ئافره‌تانی شاره‌زا و لێهاتوومان هەبێت کە بتوانن کاری گه‌وره‌ لە کەرتی گشتی ئایتیدا ئه‌نجام بده‌ن. بەڵام ئەوەی پێویستە درکی پێبکەین ئەوەیە کە ئافره‌تان لە بوارەکەدا پێویستن. بۆچوونەکانیان، پێشنیارەکانیان، بەهرەکانیان و لێهاتووییەکانیان، هەموویان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە پێشکەوتنی ئەرێنی تەکنەلۆژیای پەیوەست بە AI.
چۆن ئافره‌تی زیاتر لە AI بەشداری پێبکەین؟
ئافره‌تان پێویستیان بە ئیلهام وەرگرتن هەیە بۆ ئەوەی زیاتر چالاک بن لە زیرەکی دەستکرددا. پێویستە دەرفەتی زیاتریان هەبێت بۆ په‌یوه‌ندیكردن لەگەڵ یەکتر، بۆ ئەوەی پێکەوە فێربن و گەشە بکەن.
یه‌كێك له‌ ڕێکخەری دەستپێشخەر AI بۆ ئافره‌تان ده‌ڵێت مه‌به‌ستمانه‌ كه‌ دەرفەتی زیاتر بۆ ئافره‌تان دابین بکەین بۆ ئەوەی لە زیرەکی دەستکرددا سەرکەوتوو بن، لە ڕێگەی پەیوەستکردنیان لەگەڵ ڕاهێنەر، خاوەنکار و هاوڕێ ئارەزومەندەکان کە دەتوانن یارمەتیان بدەن لە بنیادنانی پیشەکانیان لەو بوارەدا.هه‌روه‌ها دەرکەوتووە کە زۆرێکیان لەڕادەبەدەر ئارەزووی بۆ بواره‌كه‌ هەیە، بەڵام پێویستیان بە ڕێنمایی پێویست هەیە بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات بزانن چ ڕێگایەک بگرنەبەر لە گەشتەکەیاندا بۆ زیرەکی دەستکرد.
جێگەی دڵخۆشییە کە ببینین ئەم جیاوازییە ڕەگەزییە وردە وردە بچووکتر دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی هۆشیاری لە زیرەکی دەستکرد. ده‌توانین بڵێین لە چەند ساڵی داهاتوودا ئەم بۆشاییەی نێوان ئافره‌ت و پیاو یان زۆر كه‌م دەبێت یان بوونی نامێنێت. زیرەکی دەستکرد بەردەوام دەبێت لە پەرەسەندن، ئافره‌تان و پیاوان شانبەشانی یەکتر کاردەکەن، دڵنیا دەبن لەوەی کە پێشهاتە نوێیەکانی AI دەرئەنجامی ئەرێنی بەدەستدەهێنن، لە کۆتاییدا سوود بە جیهان و شێوازی ژیانمان دەگەیەنن.