ئامانج شاكەلی
مەنووسە ئازەرباینجان. بنووسە ئازەربایجان. مەنووســـە کۆنفڕانس، پڕەنسیپ، پڕۆسە، فەڕەنسا.
بنووسە کۆنفرانس، پرەنسیپ، پرۆسە، فەرەنسا. مەنووســـە کۆچی دواییکرد. بنووســـە کۆچی دوایی
کرد. مەنووســـە نێوەڕۆ، بەبیرداهات. بنووسە نیوەڕۆ، بە
بیردا هات. مەنووســـە مەترســـیەکانی، بەکردەوە، بەیان نامە.
بنووسە مەترسییەکانی، بە کردەوە، بەیاننامە. مەنووســـە ســـاتەوەخت. بنووسە ســـات یان کات. ســـاتەوەخت بەرامبە بە لحڤە وقت ی عەرەبییە و هیچ
مانایەکی نییە! مەنووســـە مچخە، غگاس، غســـل. بنووسە ترومپا،
ژێرئاوی، شۆردن. مەنووسە سەردانی کردنی کرد. بنووسە سەری لێدا.
یان سەردانیی کرد. مەنووســـە پەڕتووک، تیانووس، چونکە هیچ ڕەگ و
بنەمایەکی زمانەوانییان نییە. بنووسە کتێب، دەفتەر. مەنووسە ئازادکرا، بڵاودەکەنەوە. بنووسە ئازاد کرا،
بڵاو دەکەنەوە. مەنووسە قەدەخە، بەخدا. بنووسە قەدەغە، بەغدا. مەنووســـە ئەمـــە بەرهەمی عەقڵییەتـــی حوکمڕانی
عێراقە. بنووسە ئەمە بەرهەمی چۆنییەتی بیرکردنەوەی حوکمڕانیی عێراقە.
مەنووسە جەوێکی ئارامە. بنووسە کەشێکی ئارامە. مەنووسە ئیحتیمالە. بنووسە لەوانەیە. مەنووسە بە دیدار گەیشـــتنی فڵانە کەس. بنووسە
دیداری فڵانە کەس. مەنووســـە جزاک اللـــە خیرا. بنووســـە خوا خێرت
بنووسێ، خوا پاداشتت بە چاکە بداتەوە. بۆ سەلماندنی موســـوڵمانەتیت پێویست ناکات بە عەرەبی بنووسیت،
خوا هەموو زمانەکان دەزانێت!
previous post
next post