ھە‌ڵبژاردن چارە‌سە‌رە‌!..

د. سالار عوسمان

لەوانەیـــە یەکێک لە چارەســـەرییەکانی ژیانی سیاســـی لـــە مێژووی مرۆڤایەتیدا هەڵبـــژاردن بێت، کە ئیرادە و بڕیار دەدرێتەوە گەل، گەل پرسەکان یەکلادەکاتەوە.

مێژووی مرۆڤایەتی پڕ بووە لە گرفت و ئاریشـــە، گرفتە و ئاریشـــەکان تا خوێن هاتوون، بەشـــێک لە مێژوو، کە بەشـــە هـــەرە خراپەکەیەتی بریتییە لە شەڕ و خوێنڕێژی، کە تا ئێستایش هەر بەردەوامە، ئێستایش خولیای شەڕ و نەحۆشیی خوێنڕێشتن لای هەندێ سیاسیی دەسەڵاتدار هەر ماوە، هەر بۆیە مرۆڤ تا ئێســـتایش، دوای ئەو هەموو داهێنان و پێشـــکەوتنە جیاوازانەی، کە بەشـــی هەرە زۆری قەناعەتەکانی بەرەو ئەرێنی گۆڕیوە، هەر چەکی پێیە و هەر هاوار دەکات، هەر ئەترســـێ و هەر ترس دەبەخشێتەوە، لەگەڵیشیدا باس لە ئاشتی دەکات.

شـــەڕ و ئاشـــتی نەبڕاوەتەوە و پێشـــناچێت ببڕێتەوە، لـــەو نێوەندە موحەیرەدا مرۆڤ کائینێکی ئیشکالییە، ئەوەی چارەسەرێکی گونجاوی ئەو نەبڕاوەییـــە، ئەو نێوەندە موحەیەرە و ئەو ئیشـــکالیەتە دەکات؛ تەنـــێ هەڵبژاردنە، تەنێ ئیرادەی گەلە، کە بە یەکێک، هێزێک، حزب و تەوەجوهێک دەڵێت: (تۆ باشـــتری و فەرموو حوکم بکە)، کە ئەمەش فۆڕمەڵە کراوە لە دیزاینی دیموکراسیی هەڵبژاردندا، کە کوردیش وەک نەتـــەوە و هەرێمی کوردســـتانیش وەک جوگرافیا، بـــە درێژایی مێژوو بانگەشەی بۆ دەکات. ئێســـتا، کە کۆمســـیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی نووسراوەکەی ســـەرۆکایەتیی هەرێمی کوردســـتانی دەربارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردســـتان داوەتەوە و پێشـــنیازی کردووە لە ١٨ـی شـــوباتی ساڵی داهاتوو هەڵبـــژاردن بکرێت. هەقـــە حزبەکانی هەرێمی کوردســـتان، بە ســـایکۆلۆژیایەکی دیموکراســـییانەوە خۆ حـــازر و ئامادە بکەن بۆ ئەم پرۆســـە گرنگە، پرۆســـەیەک، کە پێموایە بەشـــێکی زۆر لە گرژی و ناکۆکییەکانی ئێســـتای هەرێمی کوردســـتان چارەسەر دەکات، بەو مەرجـــەی هەمووان بڕیار بدەن، کە بە ئەنجامەکەی ڕازی بن و لە کاتی
سەرنەکەوتندا پەڵپی پێ نەگرن!.