ھۆشیار سیوەیلی
ئایا سیاسەت وایە؟
دەڵێن (سیاســـەت جەنگە بەبێ خوێنڕشـــتن)، ئەگەر واش بێت، ئەوا تەنانەت ئەو جەنگەی خوێنیشـــی تێدا دەڕژێت هەندێک یاسا و ڕێسای خۆی هەیە و، بە تەواوی دانەبڕاوە لە ئەخلاق و مۆراڵ، ئەی بۆچـــی دەبێت هەندێکجار بەها و نۆرمە ئەخلاقی و مۆراڵییەکان لە
سیاسەتدا ژێر پێ بخرێن؟ حەفتەی پێشوو ســـەرانی ڕێکخراوی ناتۆ لە لیتوانیا کۆ بوونەوە،
یەکێک لە خاڵەکانی ئەجێندای کۆبوونەوەکە بڕیاری پێدانی بۆمبی هێشـــوویی بوو بە ئۆکرایـــن لە لایەن ئەمەریـــکاوە. ئەم چەکەش قەدەغەیـــە چونکە دەبێتە هۆی کوشـــتنی بـــێ جیاوازیی خەڵک، تەنانەت ماوەیەکی زۆریش دوای بەکارهێنانی. بۆیە ئەم بڕیارە بووە مایەی ناڕەزایی بەشـــێک لە ئەندامانی ناتۆ و لە ناو کۆنگرێسیشدا هـــەرای نایـــەوە چونکە ئـــەم کارە لای ئـــەوان پێچەوانەی بەها و ئەخلاق و پرینســـیپەکانە. ئەگەر ئەندازەیەک لە پابەندی، تەنانەت لە جەنگیشـــدا هەبێت، ئەی بۆچی دەبێت هەندێک لە سیاســـەتدا
سنوورە تۆخەکانی ئەخلاق و پرینسیپ و مۆراڵ ببەزێنن؟ لە یادی چوارەم ساڵی دامەزراندنی کابینەی نۆیەمدا هەڵسەنگاندن و بۆچـــوون و پێداچوونەوەی جیاوازمان بینـــی و بەرگوێ کەوت. ئەوانەی بەشـــداری حکومەت بوون هەقـــی خۆیانە بەرگری لە کار و دەســـکەوتەکان بکەن و، ئاساییشـــە ئەوانەی ئۆپۆزیۆسۆن بوون ڕەخنـــەی خۆیان بگرن، بەڵام کاتێک ئـــەو لایەنەی هێزی دووەمی حکومەت بووە تەنانەت رەحم بە بەشـــەکەی خـــۆی و وەزارەت و وەزیر و کاربەدەســـتەکانی خۆشی ناکا و شـــەلم کوێرم ناپارێزم، دەکەوێتـــە وێزەی ئەو حکومەتە و، وا پیشـــانی لایەنگرانی خۆی و جەماوەر دەدات کە ئەو چوار ســـاڵە کاربەدەستەکانی خۆی لە ناو حکومەتدا پیازیشـــیان پاک نەکردووە، ئەوا گومانێکی زۆر دروست دەبێت بەرامبەر تێڕوانینی ئەو لایەنە بۆ سیاســـەت وەک زانست و
هونەر. دەشێت ســـەرنجی خێرا لە هەندێک هەڵوێســـت و ڕووداو و پرسی تری هەندێک کارەکتەر و لایەنی سیاســـی تریش بدەین کە دەکەونە خانەی پۆپۆلیزم و سەرکردە و پەیڕەوانیان وەک کەسانی دیماگۆگ ڕەفتار دەکەن. نموونەیەکی زەق لەم بارەیەوە مەسەلەی ڕیفراندۆم بوو. ژمارەیەکی زۆری سەرکردەکان (پەنجەی دۆشاومژەیان) بەرز دەکردەوە تـــا ببینرێن دەنگیان بە ڕیفرانـــدۆم داوە، بەڵام کاتێک ڕیفراندۆم بەو ئاکامە گەیشـــت، بە هەمان (پەنجەی شـــایەتی)یان
دژی ڕیفراندۆم شایەتییان دەدا