دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

مە‌نووسە‌،بنووسە‌!

ئامانج شاكەلی

مەنووسە دوو کەســـی عەرەب بە هۆی کەوتنەوەی ئاگر دەستگیرکران. بنووسە دوو عەرەب بە تۆمەتی ئاگرکردنەوە دەستگیر کران. مەنووسە یەکێتی نوسەرانی کورد. بنووسە یەکێتیی نووسەرانی کورد. مەنووســـە ئاگر لـــە ئەزمڕی ســـلێمانی کەوتەوە. بنووســـە ئاگر لە شـــاخی ئەزمڕ کەوتەوە؛ چونکە تەنها یەک شاخ هەیە ناوی ئەزمڕ بێت. مەنووســـە لە شەقامی سالمی ســـلێمانی رووداوی تەقەکردن روویدا! بنووسە لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی، تەقە کرا. ئاخر بەو شـــێوەی کە نووسیوتانە ناوی شەقامەکە دەبێتە سالمی سلێمانی! پاشان رووداوی هەڵەیە و ڕووداوی ڕاســـتە؛ روویدا هەڵەیە و ڕووی دا ڕاستە. سەرباری ئەوەش ڕوودوای تەقەکردن، تەرجوومەی وشە بە وشەی حادث اطلاق نار ی عەرەبییە. مەنووســـە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لە پێناو چاکەی گشـــتیدا ســـلێمانی جێهێشـــتووە. بنووسە شێخ نەهرۆ کەســـنەزانی لە پێناو چاکەی گشتیدا شاری سلێمانیی جێ هێشتووە. چونکە بەو جۆرەی ئێوە نووسیوتانە، وا دەگەیەنێت کە شـــێخ نەهرۆ کەســـێکی جێ هێشـــتووە ناوی سلێمانە. مەنووسە مەعمەل، عەلەف. بنووسە کارگە، ئالیک یان ئاڵف. مەنووسە فیت پەم، چاکردنەوە. بنووسە فیوولپەمپ یان فیتپەمپ، چاککردنەوە. مەنووســـە حکومەتی هەرێم تانە لە بودجەی گشتی عێراق دەدات. بنووســـە حکوومەتی هەرێم تانە لە بودجەی گشتیی عێراق دەدات.
مەنووسە روەک خۆر. بنووسە ڕوەکخۆر یان گیاخۆر