هۆشیار سیوەیلی
سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لە نێوان پراگماتیزم و ڕاڕاییدا
دوێنێ سەرکردەکانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە ویلنیۆس، پایتەختی لیتوانیادا کۆ بوونەوە و ســـێ پرسی گرنگ بابەتی سەرەکیی کۆبوونەوەکەیان بوو؛ ئەندامێتی ئۆکرانیا لە ناتۆ وهەڵوێستی تورکیا بەرامبەر ئەندامێتی سوید لە ناتۆ و ڕازیبوونی ئەمەریکا بە پێدانی (بۆمبای هێشوویی) بە ئۆکرانیا. ئەوە ماوەی چەند مانگە تورکیا لێ ناگەڕێ لەوەی ســـوید ببێتە ئەندامی ناتۆ بەو بیانووەی سوید داڵدەی لایەنگرانی پەکەکە دەدات، بەڵام ڕۆژێک بەر لە کۆبوونەوەکە سەرۆکی تورکیا چاودێرانی تووشی سەرسوڕمان کرد کاتێک ڕایگەیاند وڵاتەکەی ڤیتۆ بـــەکار ناهێنێت بەرامبەر بوونەئەندامی ســـوید بەو مەرجەی ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا پشتگیری تورکیا بکەن بۆ دەستپێکردنەوەی دانوســـتانەکانی لەگەڵ یەکێتییەکە بۆ ئەوەی تورکیا ببێتە ئەندامی یەکێتیی ئەوروپا. هەر دوێنێش دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی تورکیا و سەرۆکوەزیرانی ســـوید بەر لە دەسپێکردنی کۆبوونەوەی ناتۆ
سەرۆک ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ئەو ڕازییە سوید ببێتە ئەندامی ناتۆ. بیســـت ســـاڵە بزووتنـــەوەی (اخوان المســـلمین) کە حیزبـــی داد و گەشەپێدان لە تورکیا سەرکردایەتیی دەکات، تورکیا بەڕێوە دەبات. لە ماوەی ئەم بیست ســـاڵەدا سیاسەتی دەرەوەی تورکیا ئاراستەی زۆری گۆریوە. لە ســـەرەتادا، (سفرکردنی کێشـــەکان)ـی داودئۆغلۆ تورکیای لـــە (دابڕانی) هەرێمی رزگار کرد و تورکیای هێنایەوە ســـەر شـــانۆی سیاسەتی ناوچەکە. دوای کێشمەکێشـــێکی زۆر تورکیا لەگەڵ سعودیە و میســـر و ئیسرائیل پەیوەندییەکانی ئاســـایی کردەوە. لە دژمنایەتیی ســـووریاوە کەوتە گفتوگۆ لەگەڵیدا و، لە ئەمەریکا دوور کەوتەوە و لە روسیا نزیک بۆوە. ئێستاش بە پێشوازیکردن لە زێلینسکی و ڕازیبوونی بە ئەندامێتی ســـوید لە ناتۆدا ڕەنگە بیەوێـــت جارێکی تر لە ئەمەریکا نزیک ببێتەوە. بۆیە ڕووســـیا بە پەرۆشەوە چاودێریی هەنگاوەکانی ئەم
دواییانەی تورکیا دەکات. ڕوون نییە کە ئەم ڕاڕایی و جێگۆڕکێ سیاسیانە لە پەیوەندیی دەرەوەدا (دیراســـەتکراون) یان بڕیاری تاکەکەسی و سەرپێیین و ئەنجامی بیر و مەزاجی خودی سەرۆک ئەردۆغانن بە هەمان شێوەی سیاسەتی ئابووری کە وڵاتی دووچاری قەیرانی گەورەی دارایی کرد و دوای هەڵبژاردنەوەی ناچـــار بوو ئـــەو ڕێڕەوە لە سیاســـەتی ئابووریدا بگۆڕێـــت بە تایبەتی
گۆڕانکاری لە سوودی بانکیدا