سیاسە‌ت لە‌ نێوان ھێزو لۆجیكی عە‌قڵ دا

ھاودەنگ فارووق

كەسایەتیی سیاسی دەبێ بەرپرسیار بێت و دوور لە میزاج وهەڵچوون و بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی ڕەفتار بكات، سیاســـیی ســـەرکەوتوو، نابێ سۆزو خوو خاســـیەتە تایبەتەکانی خۆی بەسەر لۆجیکی بڕیارو ڕەوتارە سیاســـییەكانیدا، ڕەنگ بداتەوە، چونكە دواجار، هەم خەڵك و نیشـــتمان دەبنـــە قوربانی، هەمیش سیاســـەت بەهاومتمانەی لاواز دەبێت.. كاك فازڵ میرانی گوتی: سیاســـەت زانســـتە، نە میزاجە، نە
کار و کاردانەوەیە و نه دەرگە داخراوەکانیشە.

لە ژیانی سیاسیدا کێشـــەکان هەتاهەتایی نین، هەموو تەنگژەیەک بە مەنتقی عەقڵی باشـــی سیاسی چارە دەبێت، بە مەرجێك لە فۆرمێكی ئاشـــیخوازانەدا بێت، ئاخر لەنێوان هێزو سیاســـەتدا، دەبێت لۆژیکی عەقڵ بە سەر یاساو رێسا ونۆرمەکان زاڵ بێت.
ئێستا پارتی ویەکێتی لەسەر زەمینی واقیعدا بەرپرسیارن لەپاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئەم گەلە، ناكرێت بڕیاری ســـەرپێی و توڕەبوون و حاڵەتی دەروونی بڕیار بدات لە كۆی پرۆســـەی سیاســـی نەتەوەیەك كە چاوی لەوەیە خزمەتی باشـــتربكرێت و لـــە چوارچێوەی قەوارەی ھەرێمی كوردســـتاندا بتوانێت بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت ومافەکانی دابین بكات.

لە ڕاســـتیدا ناكۆكی و هاوڕانەبوون و ململانێی سیاسی، دیاردەی هەرە باوی ناو پرۆسەی دیموكراسییە، خۆ ئەگەر حزبەكان هەموویان بەیەك شێوە بیربكەوەو سیاسەت بكەن، كەواتە یەك حزب بەسەو ئەوانی دی زیادەن! بەڵام گەلی كوردستان لەمێژە بڕیاری فرەحزبی داوە، حزبەكان پێویستە یەكتر قبوڵ بكەن و، پێكەوە بەرژەوەندییەكانی ئەم میللەتەو قەوارەی سیاسی کوردستان بیپارێزن.

هـــەر جۆرە هەڵەتێگەیشـــتن و ناكۆكییەكی لابـــەلا، ناتوانێت مێژووی هاوبەش و چارەنووســـی هاوبەشـــی پارتی ویەکێتی بســـڕێتەوە، یان لەبایەخی هاوڕیزیی وهەماهەنگی و ڕێككەوتنی نێوانیان كەم بكاتەوە. ئەوەی لە كۆی مێژووی سیاسی كورد دێتە دەست ئەوەیە كە پێویستە لایەنەكان سیاســـەتی دەرگەكراوەكان بەرانبەر یەكتر پەیڕەو بكەن؛ تا گەیشـــتنی كورد بەكەناری ئارامی، هاوكار و هەماهەنگی یەكتر بكەن و سەرەڕای دیدە جیاوازەكان، پێكەوە بەرژەوەندییەكانی كورد بپارێزن.