ناسك سەعید
ئافره تان ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان لە حوکمڕانی جیهانیدا هەبووە لە دوای داڕشتن و واژۆکردنی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٤٥. ئافره تان و کچان نیوەی دانیشتوانی جیهانن و هەربۆیە نیوەی تواناکانیشی پێكده هێنن، ئافره تان سوودی بێئەندازە بۆ دیپلۆماسی دەهێنن، شێواز و سەرکردایەتیکردن و شارەزایی ئەو پرسانەی کاری له سه ر ده كه ن کوالێتی و دەرئەنجامی به رچاویان هه یه.
لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کاتێک ئافره تان لە کابینە و پەرلەماندا خزمەت دەکەن، یاسا و سیاسەتێک دەردەکەن کە بۆ خەڵکی ئاسایی و ژینگە و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی باشترە، پێشخستنی ڕێوشوێنەکان بۆ زیادکردنی بەشداریکردنی ئافره تان لە پرۆسەی ئاشتی و سیاسیدا زۆر گرنگە بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی دیفاکتۆی ئافره تان. لە کۆی ١٩٣ وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەنیا ٣٤ ئافره ت وەک سەرۆکی هەڵبژێردراوی وڵات یان حکومەت خزمەت دەکەن، لە کاتێکدا پێشکەوتن لە زۆرێک لە وڵاتاندا بەدیهاتووە، بەڵام ڕێژەی جیهانی ئافره تان لە ئاستەکانی دیکەی پۆستە سیاسییەکان لە سەرانسەری جیهاندا هێشتا زۆر كه مه له 2١%ی وەزیرەکانی جیهان، 26%ی پەرلەمانتاران، و ٣٤%ی کورسییە هەڵبژێردراوەکانی حکومەتی ناوخۆیی پێکدێنن، بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەئاستی ئه م خێراییهی ئێستای پێشکەوتن له جیهاندا، نوێنەرایەتی یەکسان لە پەرلەمان تا ساڵی
2٠62 بەدی نایەت.
کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNGA) گەورەترین کۆبوونەوەی ساڵانەی سەرکردەکانی جیهانە لە جیهاندا. لە کاتێکدا کە UNGA شوێنی چەندین ساتی مێژوویی بووە بۆ یەکسانی جێندەری، بەڵام هێشتا زۆر ماف بەدەستنەهاتووە سەبارەت بە نوێنەرایەتی و بەشداریکردنی ئافره تان، لە ماوەی ٧٧ ساڵی کۆبونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا تەنها چوار ئافره ت بە سەرۆکی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژێردران. ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ١٥ ئەندام پێکدێت، بەرپرسیاری سەرەکی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ئەستۆدایە. لە کاتێکدا ئافرهتان کەمێک زیاتر لە سێیەکی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش نوێنەرایەتی دەکەن.
لە ڕووی مێژووییەوە دیپلۆماسی ببووە كاری پیاوان، بەلام ئافرەتان بۆ چەندین سەدە ڕۆڵێکی گرنگیان لە بواری دیپلۆماسیدا هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرجار بەشدارییەکانیان به هه ند وه رنه گیراوه. کاتی ئەوە هاتووە ئەو ڕێگایانە بناسین کە ئافره تان بەربەستەکان دەشکێنن و گۆڕانکاری لە بواری دیپلۆماسیدا دروست دەکەن. تا ساڵی (2٠١٤) ١٤٣ وڵات لە دەستوورەکانیاندا یەکسانی نێوان ئافره ت و پیاویان گەرەنتی کردووە؛ هێشتا ٥2 وڵاتی
دیکە ئەم بەڵێنە گرنگەیان نەداوە.
لە نێوان ساڵانی ١٩٩2 بۆ 2٠١٩ ئافره تان لە سەدا ١٣ی دانوستانکاران و لەسەدا 6ی ناوبژیوانان و لەسەدا 6ی واژۆکارانی پرۆسەکانی ئاشتی لە سەرانسەری جیهاندا بوون.
هەروەها یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی هەموو ئافره تان و کچان بەشدارییەکی گرنگە لە پێشکەوتن و هۆکارەکانی گەشەپێدانی بەردەوام (SDGs). جێگیرکردنی سیستماتیکی دیدگای جێندەری لە جێبەجێکردنی کارنامەی 2٠٣٠دا زۆر گرنگە، بە تایبەت کە ئامانجی بەشداریکردنی یەکسانی ئافره تان لە بڕیاردان. لە دانیشتنی ٧6ی ڕێکخراوی نەتەوە
یەکگرتووەکان، کۆبوونەوەی گشتی بە کۆدەنگی 2٤ی حوزەیرانی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانی ئافرهتان لە بواری دیپلۆماسیدا ناساند. بە بڕیارنامەی (A/RES/26٩/٧6) ئەنجومەن بانگهێشتی هەموو وڵاتانی ئەندام، ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، گروپە ناحکومییەکان، دامەزراوە ئەکادیمییەکان و کۆمەڵەکانی ئافره تانی دیپلۆماتکارانی کرد بۆ ئەوەی ڕۆژەکە بە باشترین شێوە لەبەرچاو بگرن و توانستی ئافرەتان لەبوارە جیاوازەکاندا بەهەند وەربگرن و ببێتە نەریتی ساڵانە بۆ دەرخستنی رۆڵی ئافرەتان لەبواری دیپلۆماسی و بەشداریکردن لە دانان و ئاراستەکردنی ستراتیژی سیاسەتی وڵات و پێشخستنی سەرجەم لایەنەکانی وڵات.