جیاوازی تە‌مە‌ن لە‌ ھاوسە‌رگیریدا

دھۆك بە‌رۆژی

بە گشتی جیاوازی تەمەن هیچ کاریگەریێک ناکاتە سەر پەیوەندی سۆزداری، بەڵام تا ئەو کاتەی جیاوازیەکە ئاسایی بێ گەر بێت و جیاوازیەکە زۆر گەورە بێت بێگومان بەڵی کاریگەری نەرێنی و ئەرێنیشی دەبێ. کاریگەری جیاوازی تەمەن لە کاتی گەنجیدا کێشەت بۆ دروست ناکا بەڵام کە کەسی بەرامبەر بەتەمەن داچوو کێشەت بۆ دروست دەکات لە جیهان بە گشتی و بە تایبەتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی لەوەش تایبەت تر لە کوردستان ئێمە تێیدا دەژین زۆربەی جار ئەو کچ و کوڕەی هاوسەر گیری دەکەن کوڕەکە بە چەن سالێک لە کچەکە گەورەترە ئەویش دەگەرێتەوە بۆ چەند خاڵ و هۆکارێک کەوا ئێمە هەندێکیان دەخەینە روو:

١-کچ کە لەماڵی باوکی دەڕوات پێویستی بەو سۆزە دەبێت کە باوکی و دایکی پێی دەبەخشن، ئه گەر کوڕەکە لە خۆی گەورەتر بێت دەتوانێت سۆزی باوکی و دایکی بۆ پڕ بکاتەوە بۆ ئەوەی هەست بە بۆشایی نەکات
لەکاتی نەبونی ئەواندا.

2-کچ پێویستی بە وە دەبێت کە کەسێک لە پشتی بێت و یارمەتی بدات بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی کێشەکانی بەردەم ژیانی ببێتەوە بۆئەوەش گەر کوڕەکە لە خۆی گەورەتر بێت ئەوە ئەزمونی ژیانی زیاترە و باشتر دەتوانێت یارمەتی بدات و ئاگای لێ ی بێت لە کەسێک کە لە خۆی بچوکتربێت.

٣-کچ کە هاوسەرگیری دەکات حەزدەکات هاوسەرەکەی لە ڕوی داراییەوە باش بێت تا بتوانێت ئاسوودە بێت و لە دڵەڕاوکێ ی داهاتوودا نەبێت و باشتر ژیان بکات بۆ ئەوەش ئەگەر کوڕەکە لە خۆی گەورەتربیت هەردەم لە ڕوی داراییەوە باشترن لە هاوسەرێک لە تەمەنی خۆی بچوکترە گونجان وهاوبەشی زۆر گرنگە کە دوو کەس بریاری بەیەکەوە بون دەدەن بیر لەوەبکەنەوە ئایا دەتوانن لە چالاکی رۆژانە بەیەکەوە کار بکەن و هاوکاری یەک بکەن، و دەتوانن شتانێکی هاوبەش بدۆزنەوە و پێکەوە ئەنجامی بدەن قسە لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان بکەن و گفتوگۆی بکەن و تێبینی ئەوە بکەن ئایا ئێوە دەگونجێن یان نا بۆنمونە لە لایه نی کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و ئاینی هتد… پلەی جیاواز لەوانەیێ تۆ لە قۆناغی دوا ناوەندی بی، بەڵام خۆشەویستەکەت دەست بە زانکۆ بکات ئەمەش دەبێتە جیاوازیێکی زۆر و سەرقاڵبوونی ئەو بە خوێندن و بێزار بونی تۆ ئەوەش وادەکات کەوا تۆ نەتوانی زۆر گرنگی بە خوێندنەکەت بدەی، لەوانەشە ئەو داوات لێ بکا ئەسڵەن واز لە خوێندن بێنی جا ئەوکات دەکەوێتەوە سەر خۆت ئایا خوێندن یان ئەو هەڵدەبژێری بۆیە ئەم بابەتە بەر لە هاوسەر گیری یان پەیوەندی خۆشەویستی پێویستە قسەی لەسەر بکرێ.
توێژینەوەکان چیمان پێ دەڵێن؟ هاوسەرگیری بە جیاوازی پێنج ساڵ تەمەن ئەگەری ناکۆکی بە رێژەی ١٨% زیاتر دەکات بە بەراورد لەگەڵ ئەو هاوسەرانەی تەمەنیان لە یەکترەوە نزیکە. بوونی جیاوازی نزیکەی ١٠ ساڵ ئەگەری ناکۆکییەکان بە رێژەی ٣٩% زیاتر دەکات و ئەگەر جیاوازییەکەش 2٠ ساڵ بێت رێژەی ناکۆکییەکان دەگاتە ٩٥%. بەپێی توێژینەوەکە تەمەنی نموونەیی بۆ هاوسەرگیریی سەرکەوتوو تەنیا جیاوازیی یەک ساڵە و ئەگەری جیابوونەوەیان زۆر کەمە.
یاسا چی دەڵێت؟ لە یاسادا بە هیچ شیوەیەک ڕێگری نیە لەنیوان پیاوان و خانمان بۆ هاوسەرگیری جا جیاوازی تەمەنیان هەرچەند بێت تەنها لە تەمەنی پێش باڵغ بونیان تێپەڕ کردبێت کە لە یاسای عیراقی لە ١6 ساڵیەوە دەست پێ ئەکات. دهتوانین بڵێین جیاوازی تەمەن دیاری نەکراوە بۆ دوو کەس، بەڵام ئەوە دیاری کراوە کە باشترین جۆری هاوسەرگیری ئەوانەن کە جیاوازی تەمەنیان لە نێوان ١بۆ 2 تا ٣ ساڵە و خراپترینینیشیان ئەوانەن کە ١٠ ساڵ جیاوازن لە تەمەندا، بەڵام بەپێی لێکۆلینەوە و توێژینەوانەكان باش
نیە کەوا کچ و کوڕ جیاوازیەکەیان بگاتە زیاتر لە 6 ساڵ