رۆڵی ئافرە‌ت لە‌ پێگە‌ی كۆمە‌ڵایە‌تی و سیاسی كۆمە‌ڵگە‌دا

محبوبە‌ محمد

پێشکەوتنی ژیاری کوردی لە هەموو بوارەکاندا بە ته نها بە پیاوانی کورد نەکراوە، و دەست و بازووی ئافرەتیشی رێنیشاندەر بووە و یارمەتیدەر بووە بۆ سەرکەوتن بەسەر کۆسپەکانی ژیاندا . ئافرەتی کورد لەهەموو بوارەکاندا هەوڵ و تێکۆشانیداوە لەگەڵ پیاواندا، بەجۆرێک دەتوانرێت بوترێت کە ئافره تانی کورد شانبەشانی پیاوەکان لە تێکۆشاندابوون . هەر ئەوانیش نەوەی نوێ پەروەردە دەکەن، دەبێتە هێز و توانای سەرەکی بۆ بەرگریكردن لە خاکی نیشتمان و کوردستان. زۆر لە نووسەرانی کورد و بیانیش گەواهیدەری ئەون کە چۆن ئەو شێرەژنانە پێشڕەوبوون لەبەرامبەر دوژمن و بەرگرییان کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ماڵیان بەرێوەبردووە و منداڵیان بەخێو کردووە جێی دەستیان دیار بووە لە
کۆمەڵگه دا. لە مێژوویەکی زۆر کۆنەوە ئافرەتی کورد سەربەست بووە لە‌ هەموو بوارەکاندا یارمەتی و پاڵپشتی پیاوانیان کردووە، بەشێوەیەک کە ئافره ت و پیاو هیچ جیاوازیەکیان نەبووە و هەردوو رەگەز وەک یەک وابوونە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا، بۆ نمونە لە بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد و بواری نوسین و ئەدەبیات و پێشمەرگایەتی و زۆری تر. ئافرەتی کورد هیچ کاتێک کەمتر نەبووە لە ئافرەتی جیهان، ئافرەتی کورد شانبەشانی ئافرەتانی جیهان کاریانکردووە لە هەموو بوارێک نموونەش وەک حەپسەخانی نەقیب و مەستورە کوردستانی و خانزادی میری سۆران و زۆر ئافرەتی ئازاو لێهاتووی تر هەن کە ناویان لە مێژووی کوردا هاتووە . بۆیە لە مێژوەوە تاوەکو ئەمرۆ شانازی
بە ئافره تانی کورد دەکەین کە لە ئێستاشدا لە بواری رێکخراوەیی و کۆمەڵایەتی و سیاسی کاردەکەن.