مە‌نووسە‌،بنووسە‌!

ئامانج شاكەلی

مەنووسە شەڵتەر، بنووسە پەناگە مەنووســـە لە کوت دووانەیەکی بەیەکەوە لکاو لەدایکبوون. بنووسە لە شاری کووت، جمکێکی پێکەوە لکاو لەدایک بوون. مەنووســـە ئیقامە، فیتەری سەفەری. بنووسە نشینگە، فیتەری گەڕۆک. مەنووسە چیڕۆک، ئۆتۆمبیڵ، پێڕەو، پێوەندی. بنووسە چیرۆک، ئۆتۆمبیل، پەیڕەو، پەیوەندی. مەنووسە ئەپڵیکەیشن، فۆڵۆمان بکە، جوێنمان بکە. بنووسە بەرنامە، لەگەڵمان بە، هاوڕێیمان بە. مەنووسە مەدخەل، مەخرەج. بنووسە ژوورگە، دەرگە. مەنووسە ئاماژەی بەوەشـــکرد، دەستیپێکرد. بنووسە ئاماژەی بەوەش کرد، دەستی پێکرد. مەنووســـە بۆ ئـــەوەی ماڵی بکرێـــن. زۆرجار هاووڵاتیان دەبنە هاوڕێی سەگەکان. بنووسە بۆ ئەوەی ماڵیی بکرێن، یان دەستەمۆ بکرێن. زۆر جارهاووڵاتییان ئەو سەگانە دەستەمۆ دەکەن. بۆ جاری هەزارەم، تکایە پێتی (ڕ)ی سەرەتای وشـــە دەبێت وەکو خۆی بنووســـرێت؛ کەواتە مەنووســـە راگەیاندن، راگەیەنـــدراو، رۆژنامە، رێگە؛ بنووسە ڕاگەیاندن، ڕۆژنامە، ڕێگە.. مەنووســـە بەڕێوەدەچێـــت. بنووســـە بەڕێوە دەچێت. مەنووسە تێکنەشکاون. بنووسە تێک نەشکاون مەنووســـە دوو کـــەس بە “تاوان”ی هێرشـــی چەکداری لە شـــیراز لەســـێدارەدران. بنووسە لە شـــیراز، دوو کەس بە تۆمەتی پەلاماردانی
چەکداری لە سێدارە دران