ئەسعەد عەدۆ
لە ھەكبەی بیرەوەریمدا
ناصریە لە بیرەوەریمدا
كەس نازانێ خێر لەچیدایە ، قسەیەكی نەستەقی كوردەواریە ، كاتێ ئێمەیان بۆ خوارووی عێراق گواستەوە چەندی بڵێی دڵتەنگ و غەمبار بووین ، چونكەئ ئاسۆی میللەتەكەمان لێڵ و نادیار بوو ! راستە سەرەتا هەمووما لەبارێكی یەكجار دژوارو نالەباردا دەژیاین بە تایبەتی ئەوانەی لە پێشمەرگایەتیدا پلەداربوون ، بۆخۆم دراوسێ و برادەرو هاودەردی خوالێخۆشبوان واحیدی كوێخا عەزیزی گەرۆتەو عەلی بڕنۆ بووم كە هەردوكیان ئامر بەتالیۆن بوون ، بۆ چەند رۆژێك مێردمنداڵانی گەڕەك لە سەیركردنماندا تێر نەدەبوون ، تا ماوەیەك بەمشێوەیە ماینەوە لە دواییدا هەموو لایەك بۆ یەكتر كەوی بووین بە تایبەتی ئەوانەی عارەبیان دەزانی ! ئێوارەیەك (جاسم الصیاد)ئەو دوكاندارە رۆشنبیرە غەریب دۆستەی ناحیەی (گرمە بنی سعید)لە نزیك سریفەكەمان بە ویقارەوە راوەستابوو لەسەرخۆ بانگی دەكردم گوتی : ئەبو ئیبراهیم (السید مصطفی جمال الدین ) بۆ خواردنی ئێوارە بانگی كردووین ، یەكەمجاربوو بچمە دیوانخانەیەكی دوازدە ئەستونی سریفەیی ! هەرچەندە لەدواییدا لە دیوانخانە مۆدێرنەكەشیدا كە كتێبخانەیەكی گەورەی تێدا بوو چەندانجار لە گەڵ گەورە پیاوانی هۆزو حكومی وەك بالیۆزی عێراق لە بولگاریا (عبدالحسین الرفیعی) و شاعیری میللی و سەرەك هۆزی (ال حسن) (ثامر حمودە ال مزیعل – ابو عادل) لەسەر خوانی شاعیری نێوداری عەرەب دكتۆر مستەفا جەمالەدین ، برۆفیسۆر لە زانكۆی بەغداو كوفە دانیشتووم ، هەرجارە قسەو باسمان لەسەر ئەدەب ، شۆڕشەكان ، دەوری كورد لە مێژووی ئیسلامدا كردوە ، ماوەی حەوت مانگ لە نزیكەوە هاموشۆی ئەو زاتەم دەكرد تا نامەی دكتۆراكەی نوسیەوە ئینجا لە گەڵ خێزانە بچوكەكەی ماڵی بۆ (نەجەف) گواستەوە ، ئەگەر بەهەلەنەچوبم ئەو زاتە هاوەل زاوای كوردێكە بە نێوی دكتۆر (كەمال خەیات) كە رۆژانێك
لە زانكۆی بصرە مامۆستا بوە باشم وەبیرە ئەو رۆژەی بەڕێوەبەری ناحیە (مشاری مسیر جازع)غەدری لە منو
خەڵكانێكی دیكەی خۆمان كرد ! چۆن سەیید مستەفا موریدێكی خۆی بەدواناردو لەبەرامبەر خۆم و خەڵكیش سەركۆنەی كردو بەشانوشەوكەتی كوردیدا هەڵگووت ! ئەوەی باسی دەكەم مێزەر لەسەرێكی شیعە بوو .. یەكەم كەسیش بوە لە ساڵی ١97١ سەردانی (احمد حسن البكر)ی ، كردوە تاكو بڕیاری دەركردنی ئەو (75) هەزار كوردە فەیلیە هەڵوەشێنتەوە كە
رژێم ئاودیوی ئێرانی كردنەوە زۆرن ئەو كەسانە كە شیعە مەزهەبن بەهەموو شێوەیەك تەلاتفیان دەگەڵ ئێمەو مێژووی
كوردیان دەكرد تا ئەو رادەیە دەیانگووت : كورد چونكە شافعین بۆیە نزیكترین سوننەن لە ئێمە ! منیش وتم بۆ؟ گوتیان جارێك بە ئیمامی شافیعیان گوتوە : چۆن چۆنی مەدحی ئیمام عەلی دەكەی ئەوان چوار دێرە شیعری ئیمام شافعیان گوت كە تەنیا ئەوەم لە یاد ماوە (كیف أمدح بالرجل الذی وضع یمناه علی كف الرحمن) كاتێ پێغەمبەر(ص) ویستویەتی بتەكانی كابە بشكێنێ ، ئیمام پێی وتوە وەرە سەرشانم ، دروودی خوای لەسەر بێت دەفەرموێ : ئیمام ناتوانی پێغەمبەران هەڵگرن ، بەڵام پێغەمبەر دەتوانن ، تۆ وەرە سەر شانم ، كاتێ ئیمام دەچێتە سەرشانی ، قاچی راستی دەكەوێتە سەر مۆری پێغەمبەرایەتی ، شافیعیش لەو روانگەیەوە ئەو شیعرەی وتوە ، ئەوە قسەو بۆچوونی برا
شیعەكانن ! من ئەمەیشم بە مەحبەتی ئەوان بۆ ئێمە هه ژ مار ده كرد ! هه رجارێ به به ر ده رگای ئه و تاكە مزگەوتە سوننەیەی نێو بازاڕی ناصریە گوزهرم دەكرد كە رۆژانێك لە چلەكان مامۆستا جمیل رۆژبەیانی ئیمام و وتارخوێنی بوە ، لەكاتی خۆیدا هەموو رژێمە یەك لەدوا یەكەكانی عێراق ئەو فیعلە خراپەیان هەبوو ، شۆڕشگێرو رۆشنبیری كورد بۆ خواروو ، عەرەبیش بۆ شمالنا الحبیب دوور دەخستنەوە ! یەكێ لە باڵەخانە زێدە دیارەكانی شاری ناصریە ئەو باڵەخانەی ئیدارەی مەحەلی(البهو) بوو كە بە دەستی دۆستی نەتەوەی كورد (ئیبراهیم عەلاوی – ابو لیلی)سكرتێری حیزبی شیوعی قیاده مه ركه زی دورستكرابوو لە كۆتایی ساڵی ١976 لەنێو باصی ناصریە – سوق الشیوخ پارێزەرێكی بەنێوبانگی
سوق الشیوخ بەنێوی (احمد السواد)م ، ناسی كه زانیاری چاكی له سه ر كورد هه بوو كه بۆم ده ركه وت كۆنه دراوسێی پارێزه ر(محمد سعید كانیمارانی) بوه كه ئه ویش له شه سته كان بۆ(سوق الشیوخ)دوورخرایوو !
جاران ئێمەو شیعە لە عێراقدا لە مەزلوومیەتدا هاوخەم بووین بۆیە لەكاتی خۆیدا بوخچەی دڵی خۆمان بۆ یەكتر ده كرده وه ! كه چی به داخه وه ئەو ئاژاوەی ده سه ڵاتی شیعهی ئێستا بۆ ئێمه ی دروستكردوە به هه ر پێوه رێ بێت ده كه وێته خانه ی زوڵم و بێوه فایی و غرور
پێویسته ئه و ده سه ڵاته ی به غدا لاسایی رژێمه مله وڕه كانی دیكه ی عێراق نه كه نه وه ،
چونكه قه ده ری هه موو مه غرووره كان دیاره ،
با ئێمە و ئه وان بۆ دوارۆژی وڵات شتە باشەكان بكەینە خالی هاوبەش چونكە دڵنیام دەنگی حەكیمانەی هه ردوولا سەردەكەوێ