فرێدانی منداڵ بۆ سە‌ر شە‌قام تاوانێكی قێزە‌وێنی نا مرۆڤانە‌یە‌

فەزیله شۆرش – هۆڵەندا

بە درێژایی مێژوو و بە گشتی خێزان شوێنە راستەقینەکەی ئارامیە بۆ رۆڵەکانی.
لە کۆمەڵگەی کوردیدا لەگەڵ بوونی ئەم هەموو نەهامەتیەی کوردبوون، ئارامبەخشی و یەكگرتن و لێکتێگەیشتن و لێخۆشبوون سیمای خێزان بووە.
راستە هەموو کات و هە موو خێزانیش ژیانێکی ئاسودەیان نە بووە، بەلام ناخ ئاسودە بوو بە بوونی لێبوردەیی و ئاشتکردنەوە. بە داخەوە هەندێکجار هەندێک رووداو دەبیستین کە زۆر ناخ هەژێنە، کاتێک کە منداڵ دەبێتە قوربانی خۆویستی دایک و باوک و تووندوتیژی خێزان، کاتێک منداڵ ئامێزی خێزانی لەدەستدەدا و ئارامی و خۆشەویستی لە ناو خێزانی نادۆزێتەوە بە هەرچی هۆکارێک بێت دوور دەکەوێت لە هەست و بەخشین و وەرگرتنی خۆشەویستی هۆکارێکی سەرەکیە لە دروستبوونی کەسایهتیهکی پر و قین بێت و کاریگەرێکی ئەرینی بە سەر کەسایەتی منداڵەکە
دەبێت کە لە دوارۆژدا لێکەوتی دەروونی دەبێت. کاتێک گوێ بیستی هەواڵی فڕێدانی مندالان لە تەمەنی جیا
جیا بۆ سەر شەقام لە لایەن کەسە نزیکەکانیەوە دەبین، ناخمان دەهەژێوو، دڵمان بۆ ئەم بەستەزمانانە دەسوتێ و نیگەرانی دەکەوتە ناخامان، ئاخۆ بۆ کۆمەڵگامان وای لێهاتوە کە جەرگی خۆی نەوێ و لێی بێزار بێت، بۆمن هیچ پاساویک نیە بۆ فرێدانی منداڵ، تەنیا و تەنیا خۆویستی و هەست مردوویی دایک وباوک و کەسوکار نەبیت، بێگومان ئەم خۆویستیە برینێکی تاک رەوی لە نێو کۆمەڵگە دروست دەکات و هەستی ئارامی دەکەوتە شڵەژان و دیاردەیەکی ناشارستانی و نامرۆڤی دێتە کایەوە. فرێدانی هەر منداڵێک زەرەرمەندی یەکەم مندال خۆیەتی و دووەم کۆمەڵگەیە. مندال کە گەورە بوو هەست دەکا کە لە مندالیەوە ناویست و ناخوازیار بووە و بۆیە فرێدراوتە سەر شەقام، دەرئەنجامەکەی لە زۆربەی حاڵەتەکان دروستبوونی جۆرە قبوڵ نەکردنی ژیان و خێزان و کۆمەڵگە دەبێت کە گومان نیە لە هەندێک حاڵەت ژیانی مرۆڤ بکەوێتە مەترسی خۆکوشتن، زۆر جاریش متمانەو هەست
بەئارامی لای ون دەبێ. لە ئەوروپاش منداڵی ناخوازیار هەن و هەندێک دایک و باوک
منداڵەکەی خۆیان ناوێت بە هەر هۆکارێک بێت، بەڵام منداڵەکە دەدرێتە شوێنی تایبەت کە لە م شوێنە حکومەت بەر پرسە و ئامادەیە بۆ دۆزینەوەی خێزانێکی گونجاو بۆ بەخێوکردنی منداڵەکە و تا منداڵ لە نێو خێزانێکی دروست پەروەردە و گەورەبکرێت و فرێنەدرێتە سەر شەقام و قەدەری دیار نەبێت. هەستی مرۆڤایەتیان بەرزە و منداڵ فڕێدانە سەر شەقام بە تاوانێکی گەورە هەژمار دەکرێ کە تاوانێکە بەرامبەر مرۆڤێکی بێتاوان و بێ دەسەڵات دەکرێت، منداڵ بێ توانایە و بەرگە و بیرکردنەوی سنوردارە بۆیە ئەم شێوە هەڵسوکەوتانە و فرێدانی منداڵ بۆ سەر شەقام تاوانێکی قێزەوێنی نامرۆڤانەیە. بۆ ئەم تاوانەش سزادانی دایک و باوک بە گوێرەی حاڵهتە دەروونیەکانیانەوە دەبێت و دایک و باوکیش سەر لە نوێ خولی پەروەردە وەردەگرن و تا بیر لەم شێوە کارە نەکەنەوە لە ژێر
چاودێری پسپۆری تایبەت دەبن تا ماوەیەکی باش