ھێلین نامە‌

نەسرین حەسەن

  • سەرچاوەیەک لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەفغانستان بە بی بی سیی ڕاگەیاند، بڕیارەکەی ئەم دواییەی تاڵیبان بۆ داخستنی سەرجەم ئارایشتگاکانی ئافرهتان، نزیکەی 6٠ هەزار ئافرەت لە سەرانسەری وڵاتدا بێکار دەكات.،پێشتر بەرپرسانی تاڵیبان ڕایانگەیاندبوو، فەرمانی داخستنی سەرجەم ئارایشتگاکانی خانمانیان “بۆ ماوەی مانگێکی دیکە” داوە،بەڵام حکومەتی تاڵیبان ڕوونی نەکردۆتەوە کە هۆکاری قەدەغەکردنی چی بووە، یان ئەگەر ئارایشتگاكان دابخرێن، چارەنووسی ئەو ئافرەتە
    بێكارانە بە كوێ دەگات.
  • بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کۆمەڵایەتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، ژمارەی دانیشتوانی یابان لە ساڵی 2٠22دا زیاتر لە ٨٠٠ هەزار کەس کەم بووە، ئەم کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان بووە هۆی ئەوەی حکومەت هاندان بۆ منداڵبوون بدات؛ كە دەکرێت ئاماژە بە زیادبوونی دەرماڵەی خێزان بکرێت، هەروەها” تاكسی منداڵبوون” ئێستا لە زۆربەی ناوچەکانی یابان دەستی بە کارکردن کردووە كەتاکسییەکی کلاسیکی یابانییە و شۆفێرێکی تێدایە، بەڵام جیاوازی لێرەدا ئەوەیە کە ئەم شۆفێرە، تایبەتە بە گواستنەوەی ئافرەتی دووگیان، هەروەها هەمیشە هەندێک قوماشی پاک و خاولی لەناو سندوقی ئەم تاکسیانەدا هەیە بۆ حاڵەتی فریاگوزاری و شۆفیرەكە زانیاری پێدەدرێت كە چۆن لە كاتی پێویست چاودێری ئافرەتی دووگیان
    بكات.
  • ئەنجامی توێژینەوەیەک لە ئەمەریكا دەریدەخات ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٤٠ ساڵەوەیە و هاوسەرگیریان نەكردووە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە،دامەزراوەی توێژینەوەی “پیو” کە ئەم توێژینەوەی لە ئەمریکا ئەنجامداوە، دەڵێت: توێژینەوەكان ئاماژەن بۆ زیادبوونی بەرچاو بە ڕێژەی2٠%ی بەراورد بە ساڵی 2٠١٠ و ئەو كەسانەی تەمەنیان لە سەرووی ٤٠ ساڵەوەیە و هاوسەرگیریان
    نەكردووە زۆرینەیان پیاون.
  • بە پێی هەواڵێك كە لە رێكخراوی ئافرەتان لە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوكراوەتەوە، لە ئیسپانیا لە هەر دوو ئافرەت، یەكێكیان سكالا تۆمار دەكات، كە توندوتیژی بەرامبەر دەكرێت، لە ساڵی 2٠٠٤ حکومەت یاسایەکی گشتگیری ڕێوشوێنی پاراستنی دەرکرد بۆ چارەسەرکردنی توندوتیژی رەگەزی لە سەرانسەری وڵاتدا. خاتوو “ئیتزیار ئاباد ئەندوجار” جێگری بەڕێوەبەری گشتی هۆشیاری و خۆپاراستن و لێکۆڵینەوە لە دیاردەی توندوتیژی لەو وڵاتەدا روونی دەكاتەوە كە زۆربەی توندوتیژییەكانی دژ بە ئافرەتان بە نهێنی دەمێننەوە، هەر بۆیە زۆر گرنگە كە ئێمە بتوانین داتا و زانیاری كۆبكەینەوە، بۆ ئەوەی باشتر
    بتوانین یارمەتیدەر بین بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە