شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

مە‌نووسە‌،بنووسە‌!

ئامانج شاكەلی

مەنووســـە گەشـــتیارێکی زۆر ڕویان لە ناوچەی هەورامـــان کردوە. بنووســـە گەشـــتیارێکی زۆر هاتوونەتە ناوچەی هەورامان. هەروا ڕویان هەڵەیە و ڕوویان ڕاستە. کردوە، هەڵەیە و کردووە ڕاستە. مەنووســـە بەیەکەوە، دیپلۆماتکار. بنووســـە بە یەکەوە، دیپلۆمات. مەنووســـە پەڵکێشی بەردەم دادگا دەکرێت. بنووسە پەلکێشی دادگە دەکرێت. مەنووسە ناحیە، ئیستیدارە، ئیجتیماع، دۆسیە. بنووســـە ناحییـــە، پێچکردنـــەوە، کۆبوونەوە، دۆســـییە. مەنووســـە گفتوگـــۆی ئەدەبیـــی، خوێندنەوەیەکـــی ڕەخنەیانـــە، ئەدەبی جاهلیی، ڕۆشـــنبیریی کوردیی. بنووسە گفتوگۆی ئەدەبی، خوێندنەوەیەکـــی ڕەخنەییانـــە یـــان ڕەخنەیی، ئەدەبی جاهیلی، ڕۆشـــنبیریی کوردی. مەنووسە تەلەفۆنی بۆ کردم، قسەی لەگەڵ کردم. بنووسە تەلەفۆنی بۆم کرد. قسەی لەگەڵم کرد. مەنووسە ئەوروپاییـــات، عەرەبییـــات. بنووســـە بابەتـــی ئەوروپی، عەرەبی، کوردی. مەنووسە وەزارەت لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە. بنووســـە وەزارەت ڕایگەیاند. مەنووســـە پێشکێشـــکردن. بنووسە پێشکەشـــکردن. مەنووســـە شانشینی سعودیەی عەرەبی. بنووسە شانشـــینی سعوودیی عەرەبی. مەنووســـە محەمەد شـــیاع ســـوودانی. بنووسە محەمەد شـــییاع ســـوودانی. مەنووســـە جیدی، جددی. بنووســـە جیددی. مەنووســـە ســـەتان، دیاریکرا. بنووســـە سەدان، دیاری کرا. مەنووسە چادەکەینەوە، بەڕاد، موجەمید. بنووســـە چاک
دەکەینەوە، سارداو، بەستێنەر