سامان حەمەدەمین
ئه‌و مانۆره سیاسی و ڕه‌گه‌ز په‌رستیه‌ی له چوار ڕۆژی گفتۆگۆی په‌سند كردنی بودجه‌ی ساڵانی 2023- 2025له په‌رله‌مانی عێراق وكتله سیاسیه‌كانمان بینی، سه‌پاندن و زاڵده‌ستیه‌كی ڕاست و ڕه‌وان و پێشێلكارییه‌كی ته‌واو بوو ده‌رهه‌ق به هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆی 78خاڵ و برگه‌ی ناوه‌ڕۆكی یاساكه، شتێكی وا له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نه‌بوو شایه‌نی باس وجیاوازیه‌كی ئه‌وتۆ بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوو، مه‌گه‌رخراپتریش نه‌بێ؟! هۆكاری زۆر هه‌ن بۆ چۆنیه‌تی داڕشتنی ئه‌و یاسایه، یاخود په‌سند كردنی به زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، ئیتر هۆكاره‌كان بابه‌تی بن یان سیاسی، كارێكی نه‌شیاوبوو ده‌رهه‌ق به‌سازان و هاوسه‌نگی سیاسی نێوان پێكهاته‌كانی كورد و عه‌ره‌بی شیعی یان سووننی، ئه‌وه‌ی توانی هێزی بودجه بخاته خزمه‌ت خۆی شیعه‌كان بوون، وێڕای هه‌بوونی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ل كورد، به‌ڵام نه‌بوونه خاوه‌نی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بۆ داهاتوو ببنه خاوه‌نی متمانه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه!، به‌لكو خۆیان سه‌لماند كه هێنده‌ی ڕۆڵی نواندن و چه‌واشه ده‌بینن!، هێنده ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی سیاسی نابیین، كه پرۆسه‌ی سیاسی سه‌قامگیری و سازان و هاوسه‌نگی تێدا بێت، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی بودجه كرا، تێپه‌ڕی و به‌زیاده‌وه كاری پێده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی گرنگه بۆهه‌رێمی كوردستان داهاتووی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی جێ به‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی ئه‌ویاسایه‌یه، گرنگترله‌وه‌ش بۆ ساڵانی تری په‌سند كردنی بودجه‌و، هاوپه‌یمانیه‌تی داهاتوو له‌گه‌ل عه‌ره‌بی عێراقی بێ جیاوازی سووننی و شیعی، له‌سه‌رچ بنه‌مایه‌ك ده‌بێت!؟ كتله كوردستانیه‌كان به‌هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌و په‌رت و بڵاویه ده‌مێننه‌وه!؟ ڕۆڵی ئه‌ندامانی كورد له لێژنه‌كانی په‌رله‌مان به‌و ساده‌ییه ده‌مێنێته‌وه؟! ڕۆڵی سه‌رۆكکۆمار چیه و چۆنه و چ بكات له‌نێو ئه‌و ئیزدیواجیه‌ی لایه‌نه عه‌ره‌به‌كان؟! ڕۆڵی وه‌زیره‌كانی كورد له‌كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق چه‌ند له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه؟! هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه كورد ئه‌رك و مافی خۆیه‌تی باشتر له ڕابردوو، خۆی بۆ ئاماده‌بكات، بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئیتر ئه‌و ڕاستیه ڕوون بوو، كه هۆشیاری و مه‌رامی عه‌ره‌بی عێراق چه‌نده و چۆنه و چیه، ناكرێ بۆ داهاتوو كورد به‌بێ نه‌خشه‌ڕێ به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كوردستانی، بچێته ناو پرس و بابه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق كه ئه‌نجامه‌كه‌ی ڕوون نه‌بێت، ته‌نانه‌ت به‌ناو لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش ده‌بێ هه‌ڵوێستیان بخه‌نه پاڵ لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كان، چونكه ئه‌وه‌ی له به‌غدا وه‌ده‌ست دێت بۆ هه‌رێمی كوردستانه، نه‌ك لایه‌نێكی سیاسی دیاری كرا‌و، ئه‌ركی سه‌ره‌كی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌ولایه‌نه كوردییانه‌ی له‌به‌غدا خاوه‌ن پێگه‌ی په‌رله‌مانی یان حكومیین، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، وه‌كو دوو دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی و متمانه پێكراوی خه‌ڵكی كوردستان،چونكه هه‌بوونی هه‌ندێ لایه‌ن له به‌غدا به‌هۆی هه‌رێمی كوردستانه، ناكرێ له هه‌رێمی كوردستان ته‌راتێن به‌هه‌ڵوێستی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن، له‌به‌غداش ده‌سته‌مۆی ئه‌و لایه‌ن و ئه‌ولایه‌ن بن!، هه‌موو ئه‌و پله پۆست و پێگه‌ی سیاسی و ئیداری وحكوومی و یاساییه‌ی هه‌یانه به هۆی هه‌رێمی كوردستانه، یان به‌هۆی متمانه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان، ئیتر هه‌موو ئه‌و ڕاستیه ده‌زانن كه به‌ته‌نها هیچ لایه‌نێك ناتوانن به‌ره‌نگاری پیلانی ڕه‌گه‌زپه‌رستی عه‌رب ببنه‌وه، بۆیه خۆیه‌كخستنی ناوه‌خۆ باشتر و به‌هێزتریین چاره‌سه‌رده‌بێ بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی سیاسی و په‌سندكردن و تێپه‌راندنی ئه‌و یاسا و بابه‌تانه‌ی هاوشێوه‌ی یاسای بودجه، ئیتر مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له په‌رله‌مانی عێراق یان حكوومه‌ت بن، گرنگ ئه‌وه‌یه یه‌كبوون و پرس و ڕاوێژ و ببێته نه‌خشه ڕێی داهاتوو، كه دابه‌شبوون و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له دژی یه‌كتر كۆتایی بێت، به‌كارنامه‌یه‌كی یه‌كگرتوو له به‌غدا كار بۆ مافه‌كانی خه‌لكی كوردستان بكه‌ن.