له‌ هه‌كبه‌ی بیره‌وه‌ریمدا رێڕه‌وی هێژا مسعود بارزانی

ئه‌سعه‌د عه‌دۆ

كاتێ له‌ ته‌مموزی ساڵی(1982)بۆ چاره‌سه‌ری گورچیله‌م سه‌ردانی وڵاتی(بلغاریا)م ، كرد له‌ هه‌موو ماڵێك ، هۆتێلێك ، كافتریایه‌ك ، گشت كتێبخانه‌كان كتێبێكی ره‌نگ شینی قه‌باره‌ گه‌وره‌ دانرابوو كه‌ پرسیم گووتیان : ئه‌و ژیان و خه‌باتی(دیمترۆف)ه‌ ، كه‌ له‌ قوتابخانه‌كان ده‌خوێندرێ ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سۆڤیه‌ت و سه‌ره‌ك وه‌زیرانی بلغاریا له‌نێوان(23/11/1946-2/7/1949 ) بوه‌ ، بۆ به‌یانی ده‌گه‌ڵ هه‌زاران گه‌شتیار سه‌ردانی گۆڕه‌كه‌یم كرد !
كاتێ كتێبی (شۆڕشی گوڵان) هێژا مسعود بارزانی كه‌ له‌ ئابی(2021)چاپكراوه‌ ، گه‌یشته‌ ده‌ستم به‌ په‌له‌ خوێندمه‌وه‌ ، ئه‌و گۆشه‌یه‌م به‌رهه‌می دووه‌م خوێندنه‌وه‌مه‌ ، زۆر به‌ پێویستی ده‌زانم كه‌ هه‌موو پارتیه‌ك ئینجا رۆشنبیران و لێكۆله‌وه‌رانی میلله‌ته‌كه‌م به‌ تایبه‌ت پسپۆرانی مێژوو ئه‌و كتێبه‌ بخوێننه‌وه‌ چونكه‌ باس قۆناغێكی یه‌كجار دژواری میلله‌ته‌كه‌مانه‌( 1975-1990)ده‌كات .
بۆ خودی خۆم عینفه‌وان و جه‌ربه‌زه‌یی له‌ خه‌یاڵ به‌ده‌ری كورد به‌گشتی و پارتی به‌تایبه‌تی تێدا به‌دی ده‌كرێ ! دڵنیام هه‌ر خوێنه‌رێك به‌ حه‌زو پسۆری خۆی ده‌توانێ به‌رهه‌مێك بداته‌ ده‌ست ، ئه‌وه‌ته‌ ئه‌مجاره‌یان ده‌ست بۆ لایه‌نێكی ئه‌م كتێبه‌ ده‌به‌م كه‌ به‌ رێڕه‌وی هاتوچۆی كاك مسعود بارزانی و هه‌ڤاڵانی بۆ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی سنووری لقی یه‌كی پارتیمانه‌ تا بتوانم ناوی ئه‌و گوندو زۆمانه‌ سه‌رژمێر بكه‌م !
به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌ رێككه‌وتی 30/8/1986 به‌رامبه‌ر به‌ 25/ذوالحجه‌/1406 له‌ (گه‌لی بێنارێ)هێژا بارزانی ده‌فه‌رمووێ : له‌كاتی خواحافیزیكردنم له‌ كاك ئیدریس و براده‌ران به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ كاك ئیدریس جیابوومه‌وه‌ ! دۆخێكی ده‌روونی ناسروشتی و دڵه‌ڕاوكێ دایگرتم وه‌ك بڵێی رووداوێكی ناخۆش چاوه‌ڕێمانده‌كا !
سه‌ره‌تا به‌ سێكوچكه‌ی سنوور به‌ره‌و به‌رزایی(2700م)بۆ‌ نیوه‌ڕۆ ده‌گه‌نه‌(كانی خاسكێ)ئینجا بۆ (قه‌بری زاهیرو بریشك)شه‌و ده‌گه‌نه‌(كۆراڤا)له‌ هه‌شتی به‌یانی31/8/1986 ده‌ڕۆن بۆ گوندی(ئارێ)
له‌ 1/9/1986 به‌ره‌و باره‌گای(ركاڤا) له‌ 5/9/1986 بۆ پشودان ده‌گه‌نه‌ به‌ستێنێك له‌ نزیك (ده‌ریاسۆر)ئینجا به‌ره‌و(ته‌لگێره‌)نزیك(كه‌كله‌)
له‌ هه‌شتی شه‌وی 7/9 به‌ره‌و ناوچه‌ی مێرگه‌سۆر نیوه‌ی شه‌و ده‌گه‌نه‌ باره‌گا له‌(ئاف برا) له‌ 10/9 ده‌گه‌ڕێنه‌وی(ته‌لگێره‌) له‌ ساڵگه‌ردی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلولدا به‌ره‌وپشت گردی(بێرۆخ) له‌دواییدا ده‌گه‌نه‌ گوندی(زێتیی كۆن) له‌وێوه‌ بۆ ده‌وروبه‌ری(پێندرۆ)
له‌14/9/1986 به‌ره‌و(سێلكێ) له‌شه‌ودا به‌ره‌و(هۆرێ)له‌ به‌رزایی (بلێچ 1950م) به‌ڕێكه‌توون له‌ كاتژمێری پێنجی به‌یانی 15/9 له‌(هۆرێوه‌) به‌ره‌و (ده‌رێ هۆرێ) به‌ (خاره‌دێم) و (به‌ره‌گرادا) تا ده‌گه‌نه‌(كه‌لێگه‌ی)
له‌ناوه‌ڕاستی نافسه‌ره‌وه‌ ‌بۆ چالۆ و شاشكی مه‌لا له‌وێوه‌ بۆ سه‌ربیركا و تاتۆك ، بۆ كونه‌ره‌ش له‌ پشت گوندی(ببانان)له‌ 16/ ئه‌یلول سه‌ردانی گوندی بباناو هه‌سنێیان كردوه‌ دواتر گوندانی ره‌زیان و بازمان
له‌ رۆژی پاشتر له‌ بازه‌وه‌ به‌ره‌و سه‌روچاوه‌ی باز ، گه‌یشتونه‌ته‌ سه‌رچیای باز له‌و شوێنه‌ بارزانیه‌كان له‌ زه‌مه‌نی شێخ عبدالسلامدا عوسمانیه‌كانیان تێكشكاندوه‌ كه‌ به‌رزاییه‌كه‌ی (1750م) ه‌ ، نیوه‌ڕۆ ده‌گه‌نه‌(شنگێڵ) ئینجا بۆ گونده‌كانی شیڤی ، باب سێفا ، تێل شه‌و دێنه‌ (باسكا )
له‌ شه‌شی ئێواره‌ رۆژی 18/ ئه‌یلول به‌ره‌و گوندی (سیدان) بۆ گوندی رێژپراخه‌ ئینجا (شاجا)و (كۆكه‌را) و (كاره‌) ئه‌و رۆژه‌ سنووری سێ عه‌شیره‌تان ده‌بڕن ! له‌ كاتژمێر چواری ئێواره‌ی رۆژی 20/9/1986 به‌ره‌و باره‌گای لقی یه‌ك ده‌گه‌نه‌ گوندی (پونگێ) ئینجا به‌ره‌و گوندی(وێله‌) سه‌ردانی چیای هێتووت ده‌كه‌ن كه‌ ده‌ڕوانیته‌ ناو سه‌نته‌ری دێره‌لووك
به‌ رێگای(باش) بۆ گوندی(ئه‌له‌هێ) رۆژی 22/9/1986 به‌ره‌و (كانی ساركێ) كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ ده‌گه‌نه‌ شوێنی مه‌به‌ست واته‌ باره‌گای لقی یه‌ك
له‌24/ ئه‌یلول سه‌ردانی ناوچه‌ی(دوتازا)ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی باره‌گاو مانه‌وه‌یان له‌رۆژی دواتر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاریكردن ده‌گه‌نه‌(كه‌ڕوو) سه‌ردانی گونده‌كانی نێروه‌ی ژێری و سه‌رێنیان كردوه‌ ، رۆژی دواتر له‌ گوندی سه‌رنێ بۆ سه‌ردانی(گه‌لیی باش)و گونده‌كانی باش ، ئه‌له‌هێ ، كه‌ڕوو ، بیزنوور له‌ هه‌ر گوندو شوێنێك به‌دیداری هاوڵاتیان و رێكخراو ، ناوچه‌كان ئه‌نجامداوه‌
له‌ رۆژی 3 / 10 /1986 هێژا بارزانی چاوی به‌ دایكه‌ حه‌لیما ده‌كه‌وێ شایانی باسه‌ دایكا حه‌لیما مێرده‌كه‌ی له‌ شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول شه‌هید ده‌بێ و چوار كوڕیشی له‌ شۆڕشی گوڵاندا شه‌هید ده‌بن !
به‌مشێوه‌یه‌ هێژا بارزانی و گشت هه‌ڤاڵان به‌كاروباری رێكخستن و دیدارو هێرشكردنی هێزه‌كان بۆ ‌سه‌ر مۆڵگه‌كانی دوژمن رۆژه‌كان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ، جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ گه‌یشتی بارزانی بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ به‌رده‌وام فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان به‌ ئاسمانی ناوچه‌كانه‌وه‌ بوه‌
بڕیاردرا شه‌وی 5 له‌سه‌ر 6 / حزیران / 1987 ئاماده‌كاریكرا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌مان خه‌ڵكی‌ گونده‌كانی نێره‌و دوتازا بۆ به‌ڕێكردنیان ، شه‌و گه‌یشتونه‌ته‌(سپێر) ئینجا به‌ره‌و گوندی سنجێ دوای نیوه‌ڕۆ به‌ره‌و نێره‌و سیتۆ تا گه‌یشتونه‌ته‌ سێلكێ له‌ 12/ حوزه‌یران له‌ چیێ و بیاره‌یی ده‌ڤه‌ری رێكان و به‌یانی 14 حوزه‌یران به‌ره‌و گوندی (بیرێ) و (شه‌ت یونس) تا (كلاشكێ) له‌ شه‌ت یونس به‌ره‌و (ستونێ) هه‌روه‌ها گوندی(كێی) له‌وێوه‌ بۆ(دری) هه‌روه‌ها هاوینه‌ هه‌واری(بۆسێ) گوندی (گه‌زا) و (باسیا )له‌ 17/6 گه‌یشتونه‌ته‌ گوندی(ئاكۆیكا) شه‌ویش بۆ ئه‌رگوش
له‌ 20 / 6 له‌ (میرۆز) بوون ، ئینجا به‌ره‌و گوندی سپیندار بۆ گوندی (مۆكا) شه‌وی پاشتر گه‌یشتونه‌ته‌ (به‌ره‌گرا )بۆ سه‌روچاوه‌ی گوندی (ببانا) له‌ 25 /6 له‌ (ده‌ریێ كنێرێ) به‌ره‌و (تاتۆك) و ناڤسه‌ری چیای شیرین ئینجا (سلێر)و هاوینه‌ هه‌واری وڵاتژێریه‌كان
له‌ 27 / حوزه‌یران به‌ره‌و زێت له‌ دواییدا به‌ره‌و ده‌ریا سۆر تا باره‌گای هێزی ئاواره‌كان له‌ گوندی (بێكفرێ) له‌ (ركاڤا) ژانه‌ دژواره‌كه‌ی كاك ئیدریس نوێ بوه‌وه‌ ، له‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی ته‌مووزی 1987 له‌ ئارێوه‌ به‌ره‌و كۆراڤا شه‌و گه‌یشتونه‌ته‌ ‌(بن لیسا) به‌رده‌وام بوون بۆ به‌ردی شێخا ، له‌ دوای (10) مانگ و(2) رۆژ واته‌ له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ رێككه‌وتی 2 ته‌مووز/ 1987 به‌رامبه‌ر به‌ 6 / ذو القعده‌ / 1407 گه‌یشتونه‌ته‌وه‌‌ گه‌لیی بێنارێ

  • له‌ چله‌ی ماته‌مینی برای ئازیزم كاك ئیدریسی جوانه‌مه‌رگ له‌ 8/ئادار / 1987 بڕیارمدا(6)دیل به‌ربدرێن .
  • له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئادری 1987 له‌ یادی وه‌فاتی جه‌نابی بارزانیدا بۆ رێزگرتن له‌ به‌ها مرۆڤایه‌تی و یاساورێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و له‌سۆنگه‌ی په‌رۆشیمان بۆ گیانی مرۆڤه‌كان بڕیاری ئازادكردنی(32)سه‌ربازی رژێماندا كه‌ له‌ به‌ره‌كانی شه‌ڕدا له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانمانه‌وه‌ به‌دیل گیرابوون ، به‌ ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ ناو ماڵ و كه‌سوكاریان .
  • له‌ هاوینه‌هه‌واری(بۆسێ)كه‌سێكم به‌ ناوی(مام صالح)بینی ، كه‌ بینایی چاوی له‌ده‌ستدابوو ، به‌سه‌رهاتێكی خۆی گێڕایه‌وه‌و گووتی : من چه‌كی شێخ محمد ، شێخ عبدالسلام ، شێخ احمد ، مه‌لا مسته‌فا هه‌ڵگرتوه‌ ! به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بینایی چاوو تینی ئه‌ژنۆم نه‌ماوه‌ ئه‌گینا چه‌كی تۆشم هه‌ڵده‌گرت !
  • له‌بن سێبه‌ری هه‌مان داره‌توو دانیشتین كه‌ كاتی خۆی له‌ ساڵی(1947)دا ، جه‌نابی باوك له‌ژێر سێبه‌ریدا دانیشتبوو فڕۆكه‌ بۆردومانی كردبوون و به‌و هۆیه‌ (2) كه‌س شه‌هیدو(14)كه‌سیش بریندار بوون !
  • گوندی(ئارێ) ده‌كه‌وێته‌ سێكوچكه‌ی سنووری ئێران ، توركیا ، عێراق له‌ ساڵی(1945)له‌كاتی چوونی بارزانیه‌كان بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان خوشكێكم له‌و گونده‌ وه‌فاتی كردوه‌و له‌وێ به‌خاك سپێدراوه‌
  • ماوه‌ی كاتژمێرێك له‌(شاشكێ مه‌لا)دانیشتم و گوێم له‌ گۆرانیه‌كی (عیسی به‌رواری)گرت و چاوم پڕ فرمێسك بوون ، جه‌نابی باوكم و بیره‌وه‌ری و وته‌و ئامۆژگاریه‌كانیم له‌برچاو بوو