مە‌نووسە‌،بنووسە‌!

ئامانج شاكەلی

مەنووســـە لە دۆخـــی لەناکاوداین (وشـــەکە هیچ مانایەکـــی نییە) لایەنی ڕێنووسیشـــی هەڵەیە (لە ناکاوداین) ڕاستە. بنووسە لە دۆخی ناکاویداین. مەنووسە مسگەرە، مساحە، ساحە. بنووسە ڕاستە، خەتسڕ، گۆڕەپان. مەنووســـە گابق، دەرەج، جرس. بنووســـە نهۆم، پلەکانە، زەنگ. مەنووسە عەلاگە، بۆری. بنووسە توورەکە، لوولە. مەنووسە بیری ئاو. بنووسە چاڵاو. مەنووسە سلاو، چاڵاکی. بنووسە سڵاو، چالاکی. ژمارەیـــەک هاووڵاتـــی لەڕێگـــەی ســـێ گەشـــتی ئاسمانییەوە، لە سوودانەوە گەڕێندراونەتە عێراق. بنووســـە بە سێ گەشتی ئاســـمانی گەڕێنراونتەوە عێراق. مەنووســـە هۆڵەنـــدا، عێـــڕاق، ئەفریقا. بنووســـە نێدرلاند. عێراق. ئەفریکا. مەنووســـە ماعوون، لەففە، مڵاک، مەقلی. بنووسە دەوری، بابۆڵە، کەوچک، تاوە. مەنووسە ئیحیتیمالی هەیە. بنووسە لەوانەیە. مەنووســـە حەی عەسکەری، حەی سەدام. بنووسە گەڕەکی نەورۆز، گەڕەکی نیشتیمان. عەسکەری و سەدام دوو ناوی چەپەڵ و ناشیرین و خوێناوین، شەرمە کورد ئێستەش بەکاریان بهێنێت! مەنووسە حوشتر، نەعامە، بەبەغا. بنووسە وشتر، وشترمر، تووتی. مەنووسەی بزنی نێرە. بنووسە نێری، تەگە. مەنووسە دەریا، دانا، دانشگا. بنووسە زەریا، زانا، زانستگە. مەنووسە خەڵک و وڵاتەکەمان لە پشتەوە خەنجەری لێدرا. بنووســـە گـــەل و وڵاتەکەمان لە پشـــتەوە
خەنجەریان لێ درا