ئاوازدانە‌رە‌كە‌ی مارشی ئە‌ی ڕە‌قیب و یادكردنە‌وە‌یە‌كی جوان

د.سالار عوسمان

دوێنێ لە هەولێـــر، دەزگای کەلتووریی یاد لە ئێوارە یادکردنەوەیەکی وەفادارانەدا کارێکی جوانی کرد، کارێک هەژی و شـــایەن و شایستە، کارێک نەوەکانی گرێداوە بە دوێنێ، دوێنێی شانازییەکان.

دەزگای کەلتووریی یاد، یادی ئاوازدانەرەکەی مارشی نەتەوەیی کورد، ئەی ڕەقیب ـ ی کردەوە و ڕێزی لە خانەوادە بەڕێزەکەیشی گرت!..

دەمەوێـــت لاو و جەوان و جوانی کورد، لەگەڵ خوێندنەوەی ئەم چەند پەیڤـــە، لە خۆیان بپرســـن: ئەرێ کێیە ئەو ئاوازدانـــەرەی ئاوازی بۆ مارشـــی ئەی ڕەقیب داناوە؟.. ئەرێ کێیە ئەو کەســـایەتییە مەزنەی هەموومانی لە شـــانازییەکی هونەریـــی نەتەوەییدا کۆکردۆتەوە و نەوە دوای نەوە گوێی بۆ دەگرین؟..

ئەرێ بەڕاســـت دەزانن کێیە؟. ئەگەر نەزانن کەموکاســـییەکی شـــەرمهێنی کەلتوورییە و ناکرێ کورد بی و نەزانی کێ ئاوازی بۆ مارشی نەتەوەیی نەتەوەکەت داناوە!..

ئەو کەســـایەتییە مەزن و هەژی و هێژایە، شـــێح حوســـێن بەرزنجی ـ ی تێکۆشـــەر و هونەرمەنـــدە، کـــە بەداخەوە لـــە ١9٦٣/٦/2٣ لە ســـێدارە دراوە و چۆتە ئاستانەی فەخر و بڵندیی نەمرییەوە و ئێستێ هەموومان بەســـەربەرزییەوە یادی ئەو کەڵە شـــەهیدە هونەرمەندەی کورد دەکەینەوە.

نـــەوەکان هەقە ژیاننامە، خەباتنامە، هونەرنامە و شـــەهیدنامەی ئەو زاتە گەورەیە بخوێننەوە، کە ئاوازی مارشی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب ـ ی پێشکەشی نەتەوەکەی کردووە و دواتر ڕۆحی خۆیشی هەر پێشکەشی نەتەوەکەی کردووە و، سایکۆلۆژیای شانازیی بۆ نەوەکانی دوای خۆی خوڵقاندووە.