پ.د.نەزاکەت حسێن
مرۆڤ لە سەرتای هاتنی ئینتەرنێت ترسا، لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم، بەڵام رەنگە ترسەکە ئەو پێشبینییەی نەکردبێت کە ئەمڕۆ هەستی پێ دەکرێت، کە زیرەکی دەستکرد بەشێوەیەک هاکی شارستانیەتی مرۆڤی کردوە ترسی کۆتایی هاتنی هەموو شارستانیەتی مرۆڤ خەریکە بوەتە واقیع. مەترسی گەورەی زیرەکی دەستکرد ئەوە بوو هەستیار بوو بە گەشەدان بە هۆش و هەست وعاتیفەی مرۆڤ، چونکە خۆی بە بێهۆش ئیش دەکات، ئێستا ڕۆبۆت هاتە ناو جیهانی فیزیکی بێهۆش لەکارگەکان،ماڵەکان، ڕاگەیاندنەکان وەک بێژەر،باخچەکان وەک باخەوان،بازاڕ و مارکێتەکان وەک کارمەند کاردەکات بەبێ ئەوەی پێویستی بە هۆش هەبێت. بەبێ ئەوەی پێویستی بەهۆش بێت بە ئاراستەیەکی ناپێشبینی کراو کۆتایی بە شارستانیەتی مێژوو دێنێت. ئەمەچۆن؟ مەترسی هەرە گەورەی ئەم زیرەکییە دەستکردە ئەوەیە توانای و بەرهەم هێنانەوە،گەشەدان، بەب ێ فێربوون لەخۆی هەیە، هێندە گەشەکردنەکەی خێرایە، سەختە مرۆڤ بتوانێت ئەو پێشبینیە بکات ،یان ئەم تواناییە زۆرەی هەڵبگرێت.کە وای کردوە زۆر جار بەرهەم هێنەرانی ئەم ئامرازانە خۆیان نازانن سەریان سوڕدەمێنێت چیان بەرهەم هێناوە، پێشبینی ئەو توانایە زۆرەیان نەکردوە کاتێک بەرهەمیان هێناوە.ئەوە تەنها شتێکی ڕووکەشە کە زۆربەی مرۆڤەکان دەیزانن لە توانای زیرەکی دەستکرد وەک نوسین و وێنە ناردن وێنەکێشان، هێشتا بە توانا شاراوە و مەترسیدارەکەی نەگەیشتووین، کە توانای ئەم ئامێرە زیرەکانە گەیشتوەتە ئەوەی توانای ساختەکردنی قووڵی دەنگ و وێنەی مرۆڤی هەیە، بگرە توانای دروستکردنی پرۆژەی یاسایی و دۆزینەوەی خاڵی لاوازی مرۆڤ و لە ڕێگەی کۆدی کۆمپیتەر یان گرێبەستی قانونی یان ڕێکەوتنی قانونی هەیە، توانای زیرەکی دەستکردی ئەمڕۆ گەشتوەتە زانینی پەیوەندی قوڵی بەسۆزی نێوان مرۆڤەکان’ بۆئەوەی بزانێت خۆی چۆن پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤەکان دروست دەکات ،چونکە ئێستا کێبەرکێ دەکات لەگەڵ مرۆڤەکان کەخۆی پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤەکان دروست دەکات وپەیوەندیەکی سۆزیش. تەنانەت Chat GBT کە ئێستا وا ناسراو دەبێت لای مرۆڤەکان سادەترین نموونەی ئەو زیرەکیە دەستکردەیە کە هەوڵی پەیوەندیەکی قووڵ لەگەڵ مرۆڤ دەدات. هەر یەکە لەم توانایانە شایستەی گفتوگۆیەکی زۆرە،قورسە بۆمان کە تێبگەین لەم پراکتیزە کردنەی،ئەگەر ئێمە هەموو ئەم توانایانەی بکەینە یەک پاکیج، دەتوانین کورتی بکەینەوە لە شتێکی زۆر زۆر گەورە ئەویش ‘یاری کردن و لەدایک بوونی زمانێک بە وشە بێت یان وێنە یان دەنگێک’ کە گرنگترین شت ئێستا ئەو بەردەوامیەی شۆڕشی زیرەکی دەستکردە گەشتوەتە زمانێکی وا لە سەرووی توانای مرۆڤ،بەگەیشتن بەم زمانە بەهێزە، دەست دەگریت بەسەر کلیلی سەرەکی کە دەبێتە هۆی دانەخرانی دەرگای هەموو ئەو دامەزراوانەی لە بانکەوە بۆ پەرستگاکان، لەبەر ئەوەی زمان ئەو ئامرازەیە کەبەکاری دێنین وەک ڕ ێنمایی و کەتەلۆکدان بە بانک یان ئیلهامی دیدیاگایەکی ئاسمانی لەمێشکماندا،بەرهەم هێنانی زمانێکی نوێ لە لایەن زیرەکی دەستکردەوە توانای هەیە بۆ هاککردنی سیتسمی پیادەکراوی شارستانیەتی مرۆڤ و هاکی سیستیمی پیادەکراوی کەڵتووری مرۆڤایەتی لە مێژوودا کە زمانە، چونکە هەمیشە لە مێژوودا مرۆڤ زمانی لە سەرتاوە بەکار هێناوە بۆ خەڵقکردنی ئەفسانەو یان مەعریفەی یاسا بۆ مانادان بە خوا و پەرستن و و پارە و خەلقکردنی هونەری شێوەکاری و زانست بۆ خەڵقکردنی هاورێیەتی ونەتەوە و…هتد کەواتە کۆدی هاککردنی شارستانی دۆزییەوە زیرەکی دەستکرد کە زمانە، هەر بۆیە بوەتە هۆی هاکی سیستمی پیادەکراوی شارستانیەتی مرۆڤ و
سیستمی پیادەکراوی کەڵتووری مرۆڤایەتی . نموونە مافی مرۆڤ شتێکی واقعی بایۆلۆجی نەبوە، یان لە DNA مان نەبوە، مافی مرۆڤ شتێک بوو ئێمەی مرۆڤ بەرهەمان هێنا بە زمان، بە وتنی چیرۆک و نوسینی یاسا، ناسینی خوا شتێکی بایۆلۆجی و فیزیکی نییە، بە چیرۆک و دەق ناسیمان دەق، پارە شتێکی بایۆلۆجی فیزیکی و واقعی نییە، چەکی بانق تەنها پارچەیەک لە کاغەز،بۆ سەدان ساڵیشە پارە لە بانقدا کاغەزیش نییە تەنها زانیاری و ژمارەی ئەلەکترۆنیە دێت و دەڕوات و تۆمار دەکرێت؛ پارە و بەهای پارە تەنها ئەو چیرۆکەیە کە خاوەن بانقەکان و ئابورییەکان بە ئێمەیان وتوە، ئەمانەش پارەیان دروست نەکردوە بەڵام توانایان هەیە چیرۆکە بڵێن لە بارەی پارەوە، ئەگەر ئەم چیرۆکانە لە لایەن غەیری مرۆڤەوە وێناکران، چی دەبیت ئەگەر مرۆڤ ژیان بەجێ بهێڵیت یان چیرۆکەکان، وینەکان، هونەرەکان،سیاسەت لەلایەن نامرۆڤەوە وێنا بکرێن. کاتێک مرۆڤ بیردەکاتەوە لە Chat GBT وئامرازە نوێیەکانی زیرەکی دەستکرد، یەکسەر بۆ ئەوە دەڕوات کە قوتابی ئەمە بەکار دێنێت بۆ نوسینی دارشتنەکانی قوتابخانەی، چی ڕوو دەدات لە سیستمی قوتابخانە کاتێک قوتابی دارشتنەکانی دەنوسێت لە Chat GBT ،ترسناکە..،بەڵام ئەم پرسیارە وێنەگەورەکەی مەترسییەکەی ون کردوە، وا لە دارشتنی زانکۆ بێنن و بیربکەرەوە لە پێشبرکێی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا لە ٢٠٢٤، بیر بکەرەوە لە توانی ئامرازە نوێیەکانی زیرەکی دەستکرد و کاریگەری لەبەرهەم هێننانی مانیفیێستی کاندیدیەکان و بەرهەم هێنانی هەواڵ و چیرۆکە ساختەکان تەنانەت بۆ بەرهەم هێنانی کتێبی پیرۆزی پەرستنی تازە، بیر لەوە بکەرەوە کە پێشتر تێکستەکان لە لایەن مرۆڤەوە دەنووسرایەوە. ئێستا لە لایەن زیرەکی دەستکرد و نامرۆڤ، پێشتر کتێبە ئاینیەکان لە لایەن مرۆڤەوە دەنوسرانەوە، ئێستا نامرۆڤ دەتوانیت بینووسێت،ئەمە لە ئایندەیەکی زۆر خێرا دێتە دی،ئەوکاتەی زمانی زیرەکی دەستکرد شارستانیەتێکی تر بەرهەم دێنێت و هەموو شارستانیەتەکانی مرۆڤایەتی لەناو دەبات.
سەرچاوە: دیبەیتی فەیلەسوفی سەردەم’یوڤاڵ نوح هەراری’ مامۆستا لەزانکۆی ئۆرشەلیم AI and the Future of Humanit
بەناونیشانی