ئە‌و سە‌روە‌رییە‌ی دە‌بێ لە‌ دە‌ست كورد بمێنێت

هاودەنگ فاروق

سەرباری نالەباری دۆخەكە، حكوومەتی كوردستان، توانی پێگەیەكی گرنگ بۆ هەرێمی كوردستان لەسەر نەخشەی وزەی جیهانی دروست بكات، ئەم گۆڕانكارییە هێندە کاریگەر بوو، هەر زوو دوو بەرەی گەورەی لەناوخۆو دەرەوەی كوردستان دروستكرد، بەرەیەك پێی وابوو كە ئەم هەنگاوە مەزنە، هەقی ئەوەی هەیە هەموو قوربانییەکی لەپێناویدا بدرێت، بەرگری لەم سەروەرییە نەتەوەیی و نیشتمانییە بكرێت.

دۆســـتەكانی كورد، ئەوانەی زۆر وردتـــر دوورتر دنیا دەبینن، داوایان لەكورد كردووە ئەو دەســـتكەوتە ســـتراتیژیی و زێڕینە لەدەســـت نەدەن، بەڵكو پەرەی پێ بدەن، هەرچی بەرەكەی دیكەیە، بەئاشـــكرا و نهێنی کەوتنە دژایەتی و ئاستەنگی گەورە و گرانیان لەدژی ئەو هەنگاوە دروست دەکرد.

بڕینی مووچە و بودجەی كوردســـتان، قۆناغی ســـەرەتای ئەو پیلانەبوو، ئەوان مەبەســـتیان بوو ژیانی هاووڵاتییانـــی كوردســـتان بەجۆرێك نابوت بكەن، تاكو دواتر بێـــن و لەڕێگەی كۆمەڵێك حزب و میدیای نابەرپرس و كەســـانی سیاسی و نوسەرەوە، بڵێن: چارەسەری ئەو ژیانە سەختە ئەوەیە؛ نەوت ڕادەستی بەغدا بكرێت و لەدەستی كورددا نەبێت!.

ســـەیری ئەنجامی گوشـــارەكان بكە! هەموو ئامانجەكە ئەوەیە كورد سەروەریی خۆی لەسەر كەرتی وزە لەدەست بدات، میللەتێك بكرێتە دەرۆزەكەری بەر قاپی بەغدا، زۆرێك هاتن و بەهاووڵاتییانی كوردستانیان گوت: تۆ كاتێ مووچەت دەبێت كە نەوت ڕادەست بكرێت!

بەو جۆرە گوشارێكی گەورەی ناوخۆیی و ئاستەنگی گەورەی دەرەكییان بۆ نەوتی كوردستان دروستكرد، لێ حكوومەتی كوردســـتان و ئەو ئەقڵەی لەپشـــتی پرۆســـەكەوە ڕاوەســـتابوو، توانی سەرباری هەموو ڕێگرییەكان، دۆســـیەی نەوت بەرێتە پێشـــەوەو، لۆبییەكی باشی بۆ بكات، كۆمپانیا بیانییەكان لەدەوری كۆبكاتەوە، بەرژەوەندی وڵاتان ببەســـتێتەوە بە نەوتی كوردســـتانەوە، لەگـــەڵ عێراقیش، توانی لەبری ڕادەستكردن و لەدەستدانی سەروەری، داڕشتەیەكی یاسایی بدۆزێتەوەو، بە دانوستان دۆسیەكە چارەسەر بكات، لەناو پرۆژە یاسای بودجەدا جێگەی بكاتەوە. ڕاســـتییەکەی بوونی كوردستان لەسەر نەخشەی وزەی جیهانی و دروستبوونی وشەیەك بەناوی ” نەوتی كوردســـتان” لەســـەر زاری گەورە كۆمپانیاكانی وزە و وڵاتان و میدیا جیهانییەكان، ئەو كابوســـەیە كە نەیارانی كوردســـتانی ترســـاندووە، بۆیە لەسەرەتاوە پلانیان داڕشـــتووە بۆ ئەوەی ئەو سیحرە پوچەڵ بكەنەوە.

بێگومـــان ســـەرۆك بارزانی و نێچیرڤـــان بارزانی، وەختێك دەســـتیان بۆ ئەو هەنـــگاوە پڕ بوێریی و ســـەروەرییەی نەوتـــی خاكی كوردســـتان بـــردووە، زانیویانە ڕێگرییـــەكان زۆرن، بەڵام هەمیشـــە ئەو ڕاستییەیشیان لەبەرچاوبووە كە هیچ دەستكەوتێك بەبێ قوربانیدان نایەتە دەست .

ئێســـتا قۆناغی خۆسەلماندنی سەروەری لەدۆســـیەی نەوتدا كۆتاییهاتووە، قۆناغێكی دی دەستپێكردووە كە مەسروور بارزانی، كار لەسەر باشترین بژاردە دەكات بۆ ئەوەی سەروەری كورد بەسەر نەوتی خۆیدا، بمێنێت و، كوردستان لەسەر نەخشەی وزە نەكرێتە دەرەوە.

بیانووەكان هەرچی بن، ســـەركردایەتی كوردستان سارد ناكەنەوە لەوەی قۆناغی بەزیندویی هێشتنەوەی كورد لەســـەر نەخشەی وزەی جیهانی تەواو بكات، خۆماڵیكردنی بڕیاری كورد لەسەر نەوتی خۆی، ژانی هەرمانە بۆ هەموو نەتەوەی كورد، ئەمە ئەو شەڕە قورسەیە كە حكوومەتی كوردستان شانی داوەتە ژێری و وەك هەموو قۆناغەكانی دی بە سەركەوتن لێی دەردەچێت.