رۆڵی ئافرە‌ت لە‌بە‌شداری سیاسی

بێلان ڕۆژبەیانی

هه ڵبژاردن یەکێکە لەوچەمکانەی کە مێژوویەکی زۆرکۆنی هه یە و لەسەردەمانێکی زۆر زوووەوە مرۆڤەکان ئەزمونیان کردووە، و وەکو فاکتەرێکی کاریگەرو گرنک بۆچارەسەری کۆی کێشەو گرفتەکانی نێو کۆمەڵگا دیاریکردنی نوێنەر بۆ
بەڕێوبردنی کاروباربەکاریان هێناوە.

بەشداری سیاسی بریتیە لەبەشداری کردنی تاک لەبواری سیاسی و ژیانی گشتی تاوەکو ببنە دابینکەری بەدەستهێنانی دیموکراسیەت، بێگومان ئافره تانیش وەک هەرتاکێک ڕۆڵی خۆیان بینیوە. ڕۆڵی ئافرەتانیش لەبەشداری سیاسیدا ئامانجی خۆی هه یە کە کاریگەری ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆئەکاتە سەر دروستکردنی بڕیارو دابەشکردنی دڵنیایی زیاترو کۆی ماف و ئازادییەکان. ڕۆڵی ئافرەتان لەکۆمەڵگاو بەتایبەت لەبەشداری سیاسیدا درێژەپێدەری خەباتی ئافرەتانی کوردە لەشۆڕش و خەباتی سیاسی وچەکداری کە ئێستا خۆی لەپرس گەلێک ئەبینێتەوە لەوانەیش خۆکاندیدکردن بۆهه ڵبژاردن وبەشداریکردنی لەبانگەشەی هه ڵبژاردن ودەنگدان و کارلێکردنی لەگەڵ ژیانی سیاسیدا وبەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن و چاودێریکردنی پرۆسەکە کە زۆر لەپیاوان زیاتر ئەم ڕۆڵە بەئافرەتان دەسپێردرێت تا
هەڵبژاردنەکان خاوێن بن.
له ئەمڕۆیشدا بەشداریکردنی ئافرەتان لەسیاسەت دا بۆتە پرسێکی هه رە گرنگ و لەلایەن چینی نوخبەی نێو کۆمەڵگهوە گرنگی تایبەتی پێ ئەدرێت، بەشدارینەکردنی ئافرەتان لەسیاسەتدا ڕادەی دواکەوتوویی وکلتووری وپیاوسالاری ئەو کۆمەڵگهیە پیشان ئەدات ڕێژەی بەشداریکردن لەهەڵبژاردن زۆر لاواز دەبێ تاڕادەیەک ڕهنگە شەرعیه ت لەدەست بدات . وەبەشداری ئافرەتانیش لە هه ڵبژاردنەکان گرنگی وتایبەتمەندی خۆێ هه یە بۆئافرەتان بەگشتی و کۆمەڵگە بە تایبەتی، لەبەرئەوەی پێداویستیەکی دیموکراسی وداواکارییەکی کۆمەڵایەتی زۆر گرنگە ویارمەتی گەشەپێدانی کۆمەڵگە ئەدات ولە ڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و ڕۆشنبیرییەوە،ڕێگەیەکە بۆگەیشتنی ئافرەتان بە ناوەندەکانی بریار، وە پڕۆسەی دانگدانیش پرۆسەیەکی گرنگ و پێویستە ئافرەتان بەتایبەتی بەشداری پڕۆسەکە بکەن و مافێکی ڕەوای خۆیانە بۆئەوەی کۆی مافەکانیان بەدەستبهێنن ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە ئافرەتان یەکگرتووبن ومتمانەی خویان بدەن بەکاندیدانی ئافرەت، چونکە ئافرەتان زیاتر ئەتوانن لەخەم کێشەکانی ئافرەتان بگەن و ئەومافانەی کەبەدەست نەهاتووە لەنێو پەرلەماندا بەدەستی بهێنن بەرگریکاری تەواوی مافەڕەواکانیان بن.