شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

بە‌ كورتی بە‌ كوردی

هۆشیار سیوەیلی

ئێمە و داڕشتنەوە و ڕێکخستنەوەی جیۆپۆلتیکی لەسەر ئاستی ناوچەکە


ئەگەر کاریگەریی ئێمە لەسەر ڕووداو و پێشهاتەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤیـــن زۆر نەبێت، ئەوا بێگومان کاریگەریی ئەوان لەســـەر ئێســـتا و ئاینـــدەی ئێمە یەکجار گەورەن. هەرێمی کوردســـتان دەتوانێت گرنگی نەدات بەو داڕشتنەوە یان ڕێکخستنەوە جیۆپۆلیتییەکانی لەسەر ئاستی دنیـــا و ناوچەکە دێنە ئاراوە و دەبنە پێکهێنان یان هەڵوەشـــاندنەوەی هاوپەیمانییـــەکان بە پێی بەرژەوەندی وڵاتـــان، بەڵام ناتونێت خۆی لە ئاســـتی کاریگەرییەکانیان دوورەپەرێز بگرێـــت. بۆیە دەبێت (هێندەی دەتوانیـــن و پێگەکەمـــان بوار دەدات)، خۆمـــان لەگەڵیاندا بگونجێنین بەشـــێوەیەک، گەر نەشـــتوانین بۆ بەرژەوەندی خۆمان ســـوودیان لێ
وەرگرین، بتوانین خۆمان بپارێزین لە کاریگەرییە ماڵوێرانکەرەکانیان. لەم ناوچەیـــەدا داڕشـــتنەوە و ڕێکخســـتنەوەی جیۆپۆلیتیکی بەرچاو دەبینین؛ ڕێکەوتنەکانـــی چوارچێوەی پەیمانـــی ئیبراهیم و ڕێکەوتنی نێوان ئێران و سعودیە و هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان تورکیا و ســـووریا و ڕێکەوتنی نێوان چین و ســـعودیە و نزیکبوونەوەی میســـر و تورکیا و هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ نزیککردنەوەی ســـعودیە و ئیســـرائیل و باڵادەســـتیی ئێران لە عێراق و کەمبوونەوەی پشتبەستنی ئەوروپـــا بـــە نەوت و غازی ڕووســـیا و تەنانـــەت کەمبوونەوەی ڕۆڵ و کاریگەریی ئەمەریکا لە ناوچەکە و دەرکەوتنی چین وەک ئەڵتێرنەتیڤ، هەموو ئەمانە کاریگەریی گەورەیان دەبێت. لە سەردەمی دووجەمسەری و جەنگی ســـاردا ناوچەکە بە گشتی بەسەر دوو جەمسەرەکەدا دابەش بووبوون و هێلە گشتییەکانی ڕێسای گەمەی سیاسی و بەرژەوەندپارێزی تـــا ئاســـتێکی باش دیار و باش کێشـــرابوون. ئەمڕۆ ئـــەم ناوچەیە بە قۆناخێکی ڕاگوزاری (ئینتیقالی)دا تێپەڕ دەبێت و هێشتا زۆر ڕوون نییە سیستەمەکە چ قاڵبێک وەردەگرێ و گۆڕانکارییەکان چ ڕەنگێک دەڕێژن. ئـــەم گۆڕانکاری و داڕشـــتنەوانە کاریگەرییان لەســـەر عێراق دەبێت و هەرێمی کوردســـتانیش بە چاک یان خـــراپ دەکەوێتە بەر تەوژمی ئەو
گۆڕانکارییانە