دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

چیرۆكی غە‌در و چە‌واشە‌كاری كۆتایی دێت

هاودەنگ فاروق

ئەو مەرامەی بڕگەی ٨ی مادەی ١4ی لە یاســـای بودجەدا بۆ تێپەڕێندرا، تەنیا بۆ لێدانی شـــکۆی قەوارەی هەرێمی کوردستان بوو، دیارە پیلانەکە لەوە گەورەتر بوو و هێزی گەورەتریشی لە پشتەوە بوون؛بەڵام ئەمجارەش پیلانگێڕان دۆڕان و دەرکەوت مەرامی چەپەڵیان قەت نایەتە دی.
ڕاســـتییەکەی حكوومەتی هەرێمی كوردســـتان لەبنەڕەتەوە هیچ غەدرێكی لە سلێمانی و خەڵكی خۆشەویستی ئەو دەڤـــەرە نەكردووە، بەڵكوو ئەوە قۆڕخکارانی شـــارەکەن کە فڕیان بە بەڕێوەبردنی کاروبـــاری خەڵکەوە نییە ، هەر ئەوانیش ئۆباڵی بێبەشـــبوونی ســـلێمانین لە زۆر پرۆژەی گرنگ و ســـتراتیجی. ئەوانە تەنها پسپۆڕی چەواشەکاری و فریودانی خەڵکن، بەوەی گوایە شەڕ بۆ سلێمانی دەكەن، بەڵام لە ڕاستیدا سلێمانییان کردووەتە دەستەچیڵەی ئاگری
شەڕە خۆسوتێنەرەکەیان.

ئەوەی لە بڕگەی هەشتەمی ماددەی چواردەدا هەیە، شایەتیییەکە بۆ حكوومەتی هەرێم كە ڕۆژێك لەڕۆژان غەدری
لەســـلێمانی نەكردووە، ئاخر حكوومەتی هەرێم هەمیشـــە خۆی داوای كردووە كە خەڵكی هۆشیار شایەتی ڕاستییەکان بن و چاودێرانی دارایی دادوەربن.
دەیـــان جار لەبەیاننامەكاندا جەخت لەوە كراوەتەوە كە بەشـــی ســـلێمانی ناخورێت و داتـــاو ژمارە خراوەتە ڕوو،
بۆیـــە حكوومەتی هەرێـــم بێباكە لەوەی حكوومەتی عێراق یان هەر لایەنێكی دی بەدواداچوون بۆ ئەو کەیســـە درۆ و دروستكراوە بكات و بیخاتە ژێر چاودێریی وردەوە.
ئەوەی لەو بڕگە پڕ شەرمەزارییەدا هەیە، نە مایەی نیگەرانییە و نە حكوومەتی هەرێمیش دەخاتە بەردەم ئەركێکی نوێ، چونكە حكوومەت ئەركەكانی خۆی بەرانبەر سلێمانی و خەڵكەكە بە زیادەوە جیبەجێ کردوە.
لەڕووی ڕەهەندی نەتەوەییشەوە وەک سەرۆکی حكوومەتی هەرێم، مەسروور بارزانی لە تویتێكدا دوای پەسەندكردنی مادەی ١4 گوتی: هەمووان دڵنیا دەكەینەوە لەوەی هەرێمی كوردستان بەرەو بەهێزبوونی زیاتر دەچێت.
بێگومـــان هەرێم بەهێزتر دەبێت، چونكە لەم قۆناغەدا بەشـــێوەی كردەیـــی و بەچاودێری لایەنی عێراقی، خەڵكی سلێمانی دڵنیا دەبنەوە لەوەی حکوومەتی هەرێم نەک شارەكەیانی سزا نەداوە، بەڵكوو پشكی زیاتر لە ڕێژەی یاسایی دانیشتوانی بۆ ناردووە و بۆیشی دەنێرێت. ئیتر دوای دڵنیابوونەوەی خەڵكی سلێمانی، قەوارەی نەتەوەیی كوردستان
تۆكمەتر و بەهێزتر دەبێت.

پێـــم وایـــە ئەم بێمتمانەییە كە ئەنجامی یارییەكی پڕوپاگەندەیی درێژخایەنە دژ بە هەرێمی كوردســـتان و خەڵكی
ســـلێمانی تیایدا کراوەتە قوربانی، پاش گرەوی تێپەڕاندنی بڕگەی هەشتی ماددەی چواردە، كۆتایی دێت و سەردەمی
بەهێزتربوون و تۆكمەیی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات.