مە‌نووسە‌،بنووسە‌!

ئامانج شاكەلی

مەنووســـە حکوومەت گرنگیی بـــە کەرتی تایبەت دەدات. بنووسە حکوومەت بایەخ بە کەرتی تایبەت دەدات. مەنووســـە دکتۆرە ســـەرگوڵ، موهەندیسە کەژاڵ. بنووسە دۆکتۆر سەرگوڵ، ئەندازیار کەژاڵ. دکتۆرە، تەرجوومەی الدکتورە ی عەرەبییە، کورد وا ناڵێت. مەنووسە گەرما چ کاریگەرییەک لەسەر باڵندەکان بەجێدەهێڵێت. بنووســـە کاریگەریی گەرما لە سەر باڵندە چییە؟ مەنووسە یەکشەم، دووشەم. بنووسە یەکشەممە، دووشەممە. مەنووســـە بە هۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستدا. بنووسە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لە دەست دا. هەرچەند گیان لەدەستدان کوردی نییە. مەنووسە سەروپێخانەی نالی، پێڵاوفرۆشی پێشەوا. ئاخر ئەوانە سیمبوڵی نەتەوایەتی و نیشتمانین، بۆ ئەوە نابن سووکایەتییان پێ بکرێت. مەنووسە گەیشتنە ڕێککەوتن. بنووسە ڕێککەوتن. مەنووســـە بارانبارینێکی بەخوڕ. بنووسە بارانێکی بەخوڕ. مەنووسە رەش، رۆلە، راپێچ، رابەر. بنووسە ڕەش، ڕۆڵە، ڕاپێچ، ڕابەر. مەنووســـە گەشتیارە ڕوسیەکە. بنووسە گەشتیارە ڕووسەکە. مەنووســـە قۆناغی یەکەمی دابەشـــکردنی چەکەی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت! بنووسە بـــە یەکەم قۆناغ، چەکی پارەی گەنمی جووتیاران دابەش دەکرێت. چونکە لە ڕســـتەیەکەی سادەدا چاوگێـــک و کردارێـــک جێگەیان نابێتـــەوە؛ جگە
لەوەش سەرلەبەری ڕستەکە هیچ مانایەکی نییە