نەسرین حەسەن
- رۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە مەراسیمی ٧٥ ساڵەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، خەڵاتی ساڵانەی “بەرگریكاری رەگەزی سەربازی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان”به ئافرەتێكی سەربازی خەڵكی “غانا” بەخشرا، كە بە كاوشینەكان ناسراون. سەرۆكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەو مەراسیمەدا وتی: “زیاتر لە ٨٧ ھەزار سەربازی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی ھاووڵاتیانی مەدەنی لە جیهاندا ئیش دەكەن و ئەو ئافرەت و پیاوانەی کە خزمەت دەکەن لە ١٢٥ وڵات بەشدارن، بۆ پشتگیریکردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری یاسا لەم جیهانە ئاڵۆزەدا، ئەمڕۆجیهانی دیجیتاڵی بۆتە ناوەندێكی ترسناک لە گرژی و دابەشبوون و ڕق و کینە و زانیاری ناڕاست و بە کۆکردنەوەی ھێزەکانی ئاشتیپارێز لە تەواوی جیهان، ئاشتیپارێزیش بۆتە ھێمایەکی ئیلهامبەخشی فرەلایەنی لە کرداردا.”
- سایتی” ئیورۆ نیوز” بلاوی كردەوە، رۆژی یەكشەمە ٢١ی ئایار فیلمی دۆكیۆمنتاری “نان و گوڵی سوور” لە بەرھەمهێنانی “جنیفەر لارنس”، لە فستیڤاڵی فیلمی “كان” نمایشكرا، فیلمەكە سەبارەت بە ژیانی ڕۆژانەی سێ ئافرەتی ئەفغانییە، كە دوای سەرھەڵدانەوەی تاڵیبان، بە کامێرای شاراوە وێنەیان گیراوە، لەو فیلمەدا ئاماژە بە ژنێكی تەمەن ٢٣ ساڵ دەكات كە ھەوڵی دادپەروەری دەدات لە دوای ئەوەی دەبێتە قوربانی دەستدرێژی سێكسی لەو وڵاتەدا. ” سەحرا مانی” دەرھێنەری فیلمی “نان و گوڵی سوور” ڕۆژی یەکشەممە لە یەکەم نمایشی ئەم فیلمە دۆكیۆمنتارییە وتی: “ئەم فیلمە پەیامێکی ئافرەتانی ئەفغانستانی ھەڵگرتووە؛ تکایە دەنگی ئەوان
بن”. - بە پێی ئەو راپۆرتەی كە سایتی ھەواڵی “تەندروستی ئافرەتان” باو كراوەتەوە، ئەو خانمانەی كێشی لەشیان زۆرە لە دوای ئەوەی تووشی شێرپەنجەی مەمك دەبن، باشترە كێشی لەشیان دابەزێنن، لە بەر ئەوەی ئەگەری دووبارەبوونەوەیان بەو نەخۆشییە زیاترە، ئێستا تاقیکردنەوەیەکی کلینیکی دەریخستووە کە بەرنامەیەکی دابەزاندنی کێش لەسەر موبایل دەتوانێت یارمەتی ئەو نەخۆشانە بدات کە كێشیان زۆرە و تووشی ئەو
نەخۆشییە بوون. - لە ھەر كۆمەڵگەیەك، یەكێك لە رەھەندە گرنگەكانی گەشەی سیاسی بەشداریكردنە لە سیاسەت، ئافرەت كە پێكهاتەیەكی گرنگی كۆمەڵگەیە، بەشداریكردنیان لە كایەی سیاسی بە تایبەتی لە پرۆسەی ھەڵبژاردندا بۆ چەسپاندنی چەمكی دیموكراسییەت بەھا و گرنگی تایبەت بە خۆی ھەیە، لە بەر ئەوەی كۆمەڵگەیەك دەبێتە خاوەن ھێزێكی كاریگەر و پتەو، كە تاكەكانی بێ جیاوازی رەگەزی بەشداری كارایان ھەبێت لە ھەموو بوارەكانی سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتی، ئەمەش بۆ ئافرەت دەرفەتێكی گرنگە كە پێگەی خۆی لە كۆمەڵگەدا
بەھێز بكات