ئامانج شاكەلی
مەنووســـە دەبیتن، دەخواتـــن، دەکاتن. بنووســـە دەبێت، دەخوات، دەکات. مەنووســـە هاتمەوانێ، کردمەوانێ، خواردمەوانێ. بنووســـە هاتمەوە، کردمەوە، خواردمەوە. مەنووســـە پەرتووک. بنووســـە کتێب. پەڕتووک هیچ ڕەگ و بنەمایەکی زمانەوانیی کوردی نییە. مەنووسە کەپس کردنی هەویە. بنووسە سفتکردنی ناسنامە. مەنووســـە صەوتی بەرێ. بنووسە بنووسە دەنگی بدەرێ، یا دەنگی بەرز بکەرەوە. مەنووسە گیز، جیسک. بنووسە گوێز، گیسک. مەنووسە تووشی شۆک بوو. بنووسە هێدمە گرتی، حەپەسا. مەنووسە زەواجی کرد. بنووسە شووی کرد، زەماوەندی کرد، ژنی هینا. مەنووسە عەمەلیات کرا. بنووسە نەشتەرگەری کرا مەنووســـە مەســـاحە، حەجم، درعی مۆبایـــل، کاتم صەوت. بنووسە ڕووبەر، قەبارە، ڕووپۆشی مۆبایل، دەنگبڕ. مەنووسە ڕۆژهەڵات، ڕۆژاوا. بنووسە خۆرهەڵات، خۆراوا. ڕۆژ پێچەوانەی شەوە و کاتێکی دیاری کراوە. بەڵام خۆر ناوی ئەو ئەستێرەیە کە تیشک و گەرمیی دەدا بە زەوی هەسارەکانی. مەنووسە ڕەوزە، مەدینەت ئەلعاب، مەعمەل. بنووسە باغچە، شاری یاری، کارگە. مەنووســـە ڵاوان، ووشە. بنووســـە لاوان، وشە. چونکە پیتی (ڵ) لە زمانی کوردیدا هەرگیز لە ســـەرەتای وشـــەدا نایەت؛
هەروا هیچ وشەیەکی کوردی بە (وو) دەست پێناکات