كتێب، مرۆڤ و كۆمە‌ڵگە‌

د. سالار عوسمان

زۆر لە مێژە بەنیازم شـــتێک لەبارەی پێوەندیی نێوان کتێب و مرۆڤ، کتێب و کۆمەڵگە بنووســـم، کە پێموایە پرســـێکی گەلـــە گرنگە، لێ کەم قســـەی لەبارەوە کراوە، خۆ ئەگەر قسەیشـــی لەبـــارەوە کرابێ، بارتەقای گرنگی و گەورەیی پرســـەکە نییە و بەشێکی باسکردنەکەیش کەوتۆتە نێو تەپوتۆزی میدیایەکی سیاســـی، کە هێندەی سەری لە نێو سیاسەتایە، هێندە مژوولی مەعریفە و کەلتوور نییە!.

کتێب بە دەســـت مرۆڤی کـــوردەوە نییە، خانـــەوادەکان زۆربەیان بێ کتێبخانـــەن، قوتابخانە و کۆمپانیا و شـــوێنە گشـــتییەکانیش هەر بێ کتێبخانـــەن، خۆ ئەگەر لێـــرە و لەوێ کتێبخانەیـــش هەبێ، ئەوا پتر
ڕووکەشە نەک نێوەڕۆک و قەناعەت و پەروەردە.

ئێمە قســـە لە خەمێکی گەورە دەکەین، قســـە لە نێوەڕۆک، قەناعەت و پـــەروەردە دەکەین، کە کەلێنـــدارە، ئاخر میللەتێک لە بواری کتێبدا کەلێندار و بێ ڕوانگە بێت، دەبێ بوەستین و قسە بکەین و خاڵ لەسەر پیتەکان دابنێین و ڕێگە بۆ چارەسەر بکەینەوە.

لە هەر ماڵێک کتێبخانە نەبوو، لە هەر قوتابخانە و کۆمپانیا و کافێیەک، تەنانەت لە نێو جانتا و بن باڵ و نێودەستی هەر مرۆڤێک کتێب نەبوو، ئـــەوا ئەو ماڵ و قوتابخانـــە و کۆمپانیا و کافـــێ و جانتا و بن باڵ و نێودەســـتە گرفتێکی گەورەی تێدایە، گرفتێک وەک تاریکی تاڵ و وەک نەپەڕینەوە جێما!..

کتێب چارەسەری تاریکییەکانی هزر دەکات و گرفتی جێماویی جێدێڵێت و بینینی مرۆڤ و کۆمەڵگە گەورەتر دەکات و دەپەڕێتەوە نێو ژیانێکی باشتر و ئینسانیانەتر!..