گۆڕانی كە‌شو ھە‌وا

هۆزار تۆفیق ئیبراهیم

گۆڕانی كەشوهەوا دیاردەیەكی سروشتیە كەوا پلە گەرمای زەوی بە شێوەیەكی بەردەوام دەگۆڕێت لە كاتێكەوە بۆ كاتێكی تر كە بە هۆی كارلێكی نیوان بەرگەهەوا و فاكتەرە جیۆلۆجی و كیمیایی و بایۆلۆجی و جوگرافییەكانی دیكەی ناو سیستەمی زەوی دروست دەبێت، كەشوهەوا ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە ژیانی مرۆڤایەتیدا چونكە زۆربەی چالاكییەكانی
ڕۆژانەمان پلانمان بۆ داناوە بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی دادەنرێ. گۆڕانی كەشوهەوا لە جیهاندا بۆتە جێگای باس و خواسێكی زۆربەی ناوەندە جیهانییەكانی تایبەت بەم دیاردەیە، ئەوەی جێگەی سەرنجە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئاژانسە جیهانییەكان بێبەش نابێت لە گۆڕانی كەشوهەوا و، هەرێمی كوردستان كە بەشێكە لە عێراق ڕووبەڕووی گۆڕانی كەشوهەوا دەبێتەوە، بەپیی ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە ساڵی (2035) عێراق لە (%30) خاكی كشتوكاڵی لەدەست دەدات بە هۆی گۆڕانی كەشوهەواوە. گۆڕانی كەش و هەوا دیاردەیەكی زۆر مەترسی دارە و وڵاتانی جیهان گرنگیەكی تایبەتی پێ دەدەن، لە وڵاتێكی وەكو عێراقدا كاریگەری گۆڕانی كەش و هەوا زۆر زیاترە بەراورد بە وڵاتانی تر چونكە بەهۆی ئەم گۆڕانكاریەوە ڕووبەڕووی چەندین كێشە و گرفت دەبێتەوە ئەگەر چارەسەر نەكرێن لە ئایندەدا چارەسەركردنیان زۆر مەحاڵە. لە ڕووی سیاسیە وە دەبێتە هۆی پشێوی و كاریگەری ناوچەی و نێودەوڵەتی و سەپاندنی چەندین مەرجی سیاسی و ئابووری لە بەرامبەر هاوكاریكردندا و، لەم وڵاتەدا دیاردەی كۆچكردنی بە كۆمەڵ سەر هەڵدەدات كە ئێستا بە چەندین حاڵەت هەیە كە دەبێتە هۆی گۆڕانی دیمۆگرافیای ناوچەكان و هەڵگیرسانی كێشەی زیاتر كە بۆ وڵاتێكی وەكو عێراق كە فرە نەتەوەیە و كێشەی تایفی و مەزهەبیی تێدایە پێویستە گرنگیەكی تایبەتی
پێ بدریت.

لە ڕووی كشتوكاڵیەوە دەبێت بەرنامەیەكی تێر و تەسەل و درێژخایەن بۆ عێراق دابنرێت چونكە ئەوەی ئیستا دەگوزەرێت جگە لەوەی بە هەدەردان و دواكەوتووی و بێ سێستەمی لە بەڕێوەبردندا بەكار دەهێنرێت دەبێت گرنگی بە سیستەمی هەڵگرتنی ئاو و دروستكردنی بەنداوی پێشكەوتوو لە هەرێمی كوردستاندا و، لە ڕێگەی سیستەمی پەروەردەی عێراق گرنگی بدرێت بە بەرنامەی تایبەت بە پاراستنی ئاو و دەبێت گرنگی بە سیستەمی ئاودان و دوركەوتنەوە لە بەهەدەردانی ئاو وە سود وەربگیرێت لە دووبارە بەكارهینانەوەی ئاوی ئاوڕۆ لە رێگەی سیتەمێكی زۆر پێشكەوتوو خۆشبەختانە هێشتا دەرفەتی باش لە بەردەم ئەم وڵاتەدا هەیە بتوانێت بە
پلانێكی ستراتیجیەوە ڕووبەڕووی ئەم دیاردەیە ببێتەوە.

لە ڕووی تەندروستیەوە گۆڕانی كەشوهەوا كاریگەریەکی زۆری لەسەر مرۆڤ هەیە كە دەبێتە هۆی مردن و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە ئەنجامی ڕووداوی توندی كەشوهەوا، وەك شەپۆلی گەرما و زریان و لافاو و خۆڵبارین و زیادبوونی نەخۆشی لە ئاژەڵاندا كە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆڤیش.
لە ڕووی ئەندازیارییەوە دەبێت حكومەت گرنگی بەم بابەتە بدات مەرج و ڕێنمایینامەی تایبەت بە دروستكردنی باڵەخانەی دۆستی ژینگە كە گرنگی بە (عەزل)ی بینا و مەوادی تایبەت كە بگونجێت بە كەشوهەوای ناوچەكە ئامێرەكانی فێنك كەرەوە و گەرم كەرەوە بە پیی سروشتی ناوچەكە بهێنرێت هەوڵ بدرێت وزەی پاك كە بە وزە نوێیەكان دادەنرێت لە وڵاتە پێشكەوتووەكاندا لە بەرامبەر كەشوهەوای وڵاتەكانیان گەشەی پێ دەدەن.ئەو كارگە و ناوچە پیشەسازییانەی كە بونەتە هۆی دەردانی گازە ژەهراوییەكان كە هۆكارە بۆ پیسكردنی ژینگە هەوڵ بدرێت گۆڕانكارییان تیادا بكرێت بە گۆڕانی شێوازی ئەو سەرچاوەی وزانەی بەكاری دەهێنن یان دانانی فلتەر و مەرجی تایبەت بۆیان بۆ كەم كردنەوەی دەردانی گازە ژەهراوییەكان تەنانەت ئۆتۆمبێل بەشدارە لە پیسكردنی ژینگەدا پێویستە لەڕێگای لایەنی پەیوەندیدارەوە لە كاتی هاوردەكردنیاندا بە تایبەت ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر مەرج و ڕێنماییی پاراستنی ژینگەیان بەسەردا بسەپێندرێت چونكە كەشوهەوا پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بە سووڕی ژیانی
مرۆڤ و ئاژەڵ و گشت بوونەوەرانەوە هەیە